سپۆنسەرکردنی ئاسیاسێڵ بۆ ماراسۆنی "هیوا"ی تایبەت بە چارەسەرکردنی نەخۆشانی شێرپەنجە

بە بەشدارییەکی گەورەی جەماوەری ولە پێناو دابینکردنی پشتگیری وگرنگیدان بە توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە، ماراسۆنی "هیوا" لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد بە سپۆنسەری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ وهاوئاهەنگی لەگەڵ نەخۆشخانەی هیوا وڕێکخراوی ئەربیل ماراسۆن. ئامانج لەم بۆنە وەرزشیە بەرزکردنەوەی ئاستی هوشیاری خەڵکە سەبارەت بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە وکۆکردنەوەی یارمەتی دارایی بۆ نەخۆشەکان لە پێناو باشترکردنی باری تەندروستی وبژێوییان. لەلایەکی ترەوە، پاڵپشتی دەروونی بۆ توشبووانی شێرپەنجە گرنگی کەمتر نییە لە چارەسەری کیمیایی بۆ نەخۆشەکە چونکە یارمەتییەکەی زۆری نەخۆش دەدات باوەڕبەخۆبوونی بەهێزبکات وماوەی چارەسەر کە نەخۆش پەرێشان ئەکات بە توانایەکی دەروونی باشەوە تێپەڕێنێت.



پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.