پشتگیریکردنی سەربازێکی عێراقی بەناوی فەهد
لە باوەڕبوونیەوە بە یەکێتی گەلی عێراق وبۆ پتەوکردنی پرەنسیپی وەلانانی تایەفەگەری وبەهێزکردنی پەیوەندیی یەکێتی نیشتمانیی عێراق، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ هەستا بە پشتگیریکردنی جەنگاوەرێکی عێراقی بەناوی فەهد (کە خەڵکی ناسریەیە) پارێزگاریکرد لە خێزانێکی خەڵکی موسڵ وپاراستنی لە توندوتیژی گروپە چەکدارەکان. ڕزگارکردنی ئەم خێزانە وئەم ئازایی وبوێرییە هاوسەرگیری کچی ئەو خانەوادەیەی لێکەوتەوە لەگەڵ سەربازە عێراقیەکەدا. ئاسیاسێڵ بە پێشکەشکردنی دیاریەکی هاوسەرگیریی بەم سەربازە قارەمانە کە بڕی ١٥ ملیۆن دینار بوو بەشداریکرد لەم هاوسەرگیرییەدا.
