ئاسیاسێڵ نامەیەکی سوپاس وپێزانینی لە بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیای گشتی دابەشکردنی کارەبای باشورەوە پێگەیشت

عێراق، بەغدا - ئاسیاسێڵ نامەیەکی سوپاس وپێزانینی لە بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیای گشتی دابەشکردنی کارەبای باشورەوە پێگەیشت بۆ ئەو هەوڵانەی داویەتی لە پێناو هاوکاریکردن وپشتگیریکردنی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە. پشتگیرییەکەی ئاسیاسێڵ بریتییە لە دابینکردنی محەویلەی کارەبا بۆ بەشی دابەشکردنی کارەبای باکوری بەسرە.

شایانی باسکردنە، ئاسیاسێڵ زیاتر لە جارێك بەشداریکردووە لە دابینکردنی محەویلەی کارەبا بۆ چەندین فەرمانگەی حکومیی کە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی یەكێکە لەو بەڕێوەبەرایەتییانە لە نێوان چەندانی تردا.

عەبدوڵا حەسەن، وتەبێژی فەرمی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە لێدوانێکدا لەمبارەیەوە وتی: "بەوپێیەی ئاسیاسێڵ کۆمپانیایەکی پێشەنگە لە بواری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پەیوەندییەکان وئینتەرنێت وبەشێوەیەکی ڕاستەقینە پشتیوانی دەکات لە جومگەکانی کۆمەڵگەی عێراقی، بۆیە هەمیشە ئامادەین پشتگیریی لە هەر لایەنێکی حکومی و ناحکومی بکەین کە بتوانێت خزمەتێك بە هاوڵاتی عێراقی بگەیەنێت وباری گوزەرانیان باشتر بکات."

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.