کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پڕۆژەیەکی ستراتیژی بۆ پێشخستنی سیستمی تۆڕەکەی لەگەڵ کۆمپانیای نۆکیا ئەنجامدەدات پڕۆژەکە دەبێتە هۆی باشبوونی ئەزمونی بەکارهێنانی بەشداربوان لە بەغدا
ئاسیاسیڵ خزمەتگوزاریەکانی نۆکیا بۆ پێشخستنی نێتۆرك بەکاردەهێنێت بۆ پەرەپێدانی ئەدای تۆڕەکانی
بەغدا-عێراق: کۆمپانیای ئاسیاسێڵ سەرقاڵی باشترکردنی سەرجەم تۆڕەکەیەتی، لەوانە توانای گەیاندنی بێسیمی گەیاندن (RAN)، IP، ناردن (الإرسال) وتۆڕە بنەڕەتییەکانی. ئاسیاسێڵ ئەم پڕۆژەیەی بە نۆکیا سپاردووە کە لە کاتێكی تری ئەمساڵدا تەواودەبێت. پێسخستنی تۆڕی ئاسیاسێڵ کە ئێستا بەڕێوەدەچێت باشبوونی گەورەی لە ئەدای تۆڕەکانی ئاسیاسێڵدا لێکەوتووەتەوە. کاتێکیش پرۆژەکە تەواوبوو، بەشداربوانی ئاسیاسێڵ لە شاری بەغدا دەتوانن چێژببینن لە ئەزمونێکی گەورەی بەکارهێنانی تۆڕی ئاسیاسێڵ بەگشتی وخێرایی گواستنەوە وبەکارهێنانی ئینتەرنێت.
وەکو بەشێك لە پڕۆژەکە، نۆکیا هەڵسەنگاندن ئەکات بۆ پێوەرەکانی ئەدای تۆڕەکە وبەوردی رێکیدەخات، وتایبەتمەندییە نوێیەکانی تێست دەکات کە ئەمەش دەبێتە هۆی باشبونێکی زۆر لە ئەزمونی بەکارهێنانی بەشداربوان.
باشبوونی ئەدای نێتۆرك ڕێگەدەدات بە ئاسیاسێڵ کە وەلائی بەشداربوو باشتربکات وڕادەی سەرنجڕاکێشیی کۆمپانیاکەش زیاتر بکات لە ناو خەڵکدا بۆ ئەوەی ببنە بەشداربووی لە داهاتوودا. لەسەروو هەموو ئەمانەوە، کۆمپانیاکە دەتوانێت کە باشتر کەڵك وەربگرێت لە کانگاکانی نێتۆرکەکەی. بەشداربوانی ئاسیاسێڵ ماوەی مانگێکە لە بەغدا هەست بە باشبوون دەکەن لە خێرایی وکوالیتی خزمەتگوزارییەکان بەگشتی.
بەڕێز عامر سونناع، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاسیاسێڵ لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: "ئەم پڕۆژەیە بۆ ئێمە پرۆژەیەکی زۆر گرنگە ولەکاتی خۆیدایە. پڕۆژەکە تەنها کوالیتی خزمەتگوزارییەکان باشتر ناکات بۆ بەشداربوان، بەڵکو بواریشمان بۆ دەڕەخسێنێت کە ڕێگە خۆش بکەین بۆ هێنانەکایەی تەکنۆلۆجیای 4G لە ڕێگەی هەڵسەنگاندنی ئەو شتانەی توانامان سنووردار دەکات سەبارەت بە تۆڕەکە وئەنجامدانی ڕاستکردنەوەی پێویست بۆی. لەوەش زیاتر، ئەتوانین خزمەتگوزارییەکانمان باشتر بکەین لەسەر بنەمای باشتربوونی کوالیتی خزمەتگوزارییەکان. شارەزایی وپێگەی سەلمێنراوی نۆکیا وەکو پێشەنگێکی تەکنۆلۆجیای جیهانی وخزمەتگوزاری پرۆفێشناڵ یارمەتیمان ئەدات ئەزمونێکی بەکارهێنانی نێتۆرك دابین بکەین بۆ بەشداربوانمان کە لەسەر ئاستی جیهان ناسراو بێت".
دانی ئاتمی، سەرۆکی بەشی گەشەپێدانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆمپانیای نۆکیا وتی: "زۆر خۆشحاڵین کە ئیش لەگەڵ ئاسیاسێڵ دەکەین بۆ ئەوەی یارمەتیان بدەین ئەزمونی بەکارهێنانی تۆڕەکەیان بۆ بەشداربوانیان پێش بخەین لە ناوچەی بەغدا کە ناوچەیەکی زۆر گرنگە. ئێمە متمانەی تەواومان هەیە کە پرۆسەی گشتگیری باشترکردنی ئەم نێتۆرکە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لەوەدا کە ئاسیاسێڵ بەتوانادەکات باشترین خزمەتگوزاری 4G بەمزوانە پێشکەش بکات".
نۆکیا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە لە تواناکانیدا بۆ باشترکردنی سەراپاگیری نێتۆرك ولە دابینکردنی رێگەیەكی گشتگیر بۆ کۆمپانیاکانی پەیوەندی بۆ باشترکردنی تواناکانیان بۆ گەیاندنی بێسیم، گەیاندن، تۆڕە بنەڕەتییەکان وبەهێزکردنی ئەزمونی بەکارهێنانی ئینتەرنێت بۆ بەشداربوان. کۆمپانیای نۆکیا یەکەم کۆمپانیایە کە شێوازی پێشبینی پێکردن لەسەر بنەمای شیکارزانی پیادە دەکات بۆ پلاندانان بۆ تۆڕەکان وباشترکردنی ئەپلیکەیشنەکانی فراوانی مەودای لەرەلەر بەرز کە ئەمەش بوار بۆ کۆمپانیاکانی پەیوەندی دەڕەخسێنێت بۆ گەیشتن بە تێگەیشتنێکی ڕاستەقینە بۆ تۆڕەکانیان وسوود وەرگرتن لە کاراییان چ لە بواری تێچوون وچ لە ڕووی کاری مەیدانییەوە لە ئێستادا ولە داهاتووشدا.
a