تاکە مینبەری پسپۆڕانی تەکنۆلۆجیای زانیاری لە عێراق
ئاسیاسێڵ سپۆنسەری دیداری IT Live دەکات
بەغدا – عێراق: کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند کە دەبێتە سپۆنسەری سەرەکی کۆپی سێهەمی دیداری IT Live کە دیدارێكی کەموێنەیە و ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 5 ی نیسانی 2019 لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەدەچێت. ئەم بایەخدانە بە تەکنۆلۆجیای زانیاری وبرەودان بە شارەزاییەکانی گەنجانی بواری تەکنۆلۆجیا لە بەها بنەڕەتییەکانی ئاسیاسێڵەوە سەرچاوەیگرتووە؛ ئەو بەهایانەی لەسەر بنەماکانی بەتەنگەوەهاتن و دانەبڕان لە پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگە وقبوڵکردنی تەحەدا دامەزراون. دیدارەکە کە دوو رۆژ دەخایەنێت چەندین تەوەر لەخۆدەگرێت سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی کەرتی تەکنۆلۆجیا وخوێندنەوەی واقیعی عێراقی لەم بوارە زیندووەدا.
ئەم سپۆنسەرکردنە هاوشانە لەگەڵ ڕۆڵی ئاسیاسێڵ بەرامبەر کۆمەڵگە وگرنگیی بەشداریکردنی چالاکانە لەو کار وچالاکییانەی کە مەبەست لێیان بەتواناکردنی توێژەکانی کۆمەڵگەیە، وبە تایبەتی توێژی گەنجان. دیداری IT Live گەورەترین گردبوونەوەیە بۆ پسپۆڕانی تەکنۆلۆجیای زانیاری لە عێراق.
لە لێدوانێکیدا لەسەر ئەم سپۆنسەرکردنە عەبدوڵا حەسەن، وتەبێژی فەرمی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ وتی: "لەبەر ئەوەی خۆمان بە پێشەنگ دەزانین لە عێراقدا لە ڕووی پشتگیریکردنی گەنجان وپشتگیریکردنی دەستپێشخەرییەکانی تایبەت بە تەکنۆلۆجیا، بۆیە بڕیارماندا کە دیداری IT Live سپۆنسەربکەین لەبەر ئەو ڕۆڵە گەورەیەی دەیگێڕێت لە برەودان بە بواری تەکنۆلۆجیای زانیاری وە تەکنۆلۆجیا بەگشتی".
هەر لەمبارەیەوە محەممەد قاسم، دامەزرێنەری دیداری IT Live وتی: زۆر خۆشحاڵین بە سپۆنسەرکردنی ئاسیاسێڵ بۆ دیداری ئەمساڵی IT Live، وە ئێمە ئاسیاسێڵ بە هاوبەشێکی ستراتیژی خۆمان دەزانین لە پشتگیریکردنی پسپۆڕانی تەکنۆلۆجیا لە عێراق.