ئاسیاسێڵ سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق دەردەبڕێت بۆ پشتگیریی هەمیشەیی و بەردەوامی


بەغدا، نیسانی 2024 – ئاسیاسێڵ سوپاس و پێزانینی زۆری خۆی بۆ وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق دەردەبڕێت بۆ ئەو پشتیوانییە بەرچاوەی پێشکەشی خەڵکی عێراقی کردووە لە دابینکردنی بڕەکانی ئینتەرنێت بە نرخی داشکێنراو، کە بووە هۆی دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە گونجاوترین نرخ بۆ بەکارهێنەرانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە سەرانسەری وڵاتدا.

ئەو ستراتیژەی کە لەلایەن کۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە گیراوەتەبەر بۆ پێشکەشکردنی باشترین ئۆفەر و خزمەتگوزارییە هەمەچەشنەکان بە جۆرێک کە گونجاو بێت لەگەڵ پێداویستییەکانی بەکارهێنەری عێراقی بە کەمترین تێچووی مومکین، دەرئەنجامی ئەو ئاسانکاریانەیە کە لەلایەن کۆمپانیای گشتیی پەیوەندییەکان و زانیاری "ITPC"ــەوە بەردەوام دابیندەکرێن، کە خۆی بەشێکی سەر بە وەزارەتی پەیوەندییەکانە. ئەم خزمەتگوزاریانە فرەچەشن بوون؛ هەر لە دابینکردنی بڕی ئینتەرنێت بە نرخی داشکێنراو تا دەگاتە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا بێبەرامبەر و بە باشترین خێرایی.

ئاسیاسێڵ هەمیشە پێشەنگ و یەکەم بووە لە بواری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بە هاوڵاتیان لە سەرتاسەری عێراقدا لە ڕێی بنیاتنانی ژێرخانی تۆڕێکی پێشکەوتوو کە هەموو بەشەکانی وڵات بگرێتەوە، لەگەڵ پێشکەشکردنی باشترین ئۆفەر و خزمەتگوزاری و خێرایی بە گونجاوترین نرخ.

ئاسیاسێڵ هەمیشە وەک هاوبەشێکی ستراتیژیی و گەورەترین هاوبەشی کۆمپانیای گشتی پەیوەندییەکان و زانیاری "ITPC" و وەزارەتی پەیوەندییەکان دەمێنێتەوە، و هەمیشە سەرقافڵە دەبێت بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە بەشداربووانی.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.