ئێستا بەشداربوانی هێڵی پۆستپەید دەتوانن پارەی پسوڵەی حسابی مانگانەیان بدەن بە بەکارهێنانی هەر ڤاوچەرێکى ئەلیکترۆنی ئاسیاسێڵ لە رێگەی ناردنی ژمارەی نهێنی (PIN number)ى ڤاوچەرەکەوە بە کورتەنامەیەکی بێبەرامبەر بۆ ژمارە 214.
نمونە:
ئەگەر بەر لە کۆتایی مانگ هێڵکەت گەیشتە ئەو بڕە رێپێدراوەى بۆى دیاریکراوە، دەتوانیت بەشێک یان هەموو ئەو پارەیە بدەیت کە لە پسوڵەی حسابەکەتدا دیاریکراوە بە بەکارهێنانی هەر یەک لەم ژمارە ڤاوچەرە ئەلیکترۆنیانەی لە ژمارەی پۆستپەیدەکەتەوە. هەموو ئەوەى پێویستە بیکەیت تەنها ژمارەی نهێنی ڤاوچەرە ئەلیکترۆنیەکە بنوسە و بە کورتەنامەیەکی بێبەرامبەر بینێرە بۆ ژمارە 214. دوای ئەوە، بەشداربو نامەیەکی پێدەگات کە لە هێڵی پۆستپەیدەکەى ئاگاداری دەکات وپێی دەڵێت: (بەشداربوی بەڕێز، داواکاریەکەت بەسەرکەوتویی پێشکەشکرا).
ئەگەر گەیشتیتە کۆتایی بڕی ڕێپێدراوى هێڵەکەت و هێڵەکەت ڕاگیرا، دەتوانیت لە ڕێگەی هەر هێڵێکی پریپەیدى ترەوە بە کورتەنامەیەکى بێبەرامبەر ژمارەی نهێنی ڤاوچەرە ئەلیکترۆنیەکەت لەگەڵ ژمارەی پۆستپەیدەکەت بنێریت کە بۆشاییەک لە نێوانیاندا بێت، بۆ ژمارە 214.
ئینجا بەشداربوە پریپەیدەکە نامەیەکی لە هێڵە پریپەیدەکەوە پێدەگات کە پێی دەڵێت:
(بەشداربوی بەڕێز، داواکاریەکەت بەسەرکەوتوویی پێشکەشکرا).پێویستە بەشداربوە پۆستپەیدەکە لانی کەم بۆ ماوەی 30 دەقیقە چاوڕێ بکات پێش ئەوەى بتوانێت چێکی ئەوە بکات ئایا پارەی پسوڵەى پۆستپەیدەکەى بەسەرکەویی داوە یان نا، ئەویش بە بەکارهێنانی کۆدى {USSD} کە #214* یە
نرخیڤاوچەرىئەلیکترۆنیبەردەستبەدیناریعێراقی
نرخی کارتى پڕکردنەوە بە دینارینرخی ڤاوچەرى ئەلیکترۆنی بە دیناری عێراقی |
1,000 |
3,000 |
5,000 |
10,000 |
25,000 |
100,000 |