کۆمپانیای ئاسیاسێڵ 10 "مەحەویلە"ی 400 کەی ڤی بۆ 9 گەڕەکی شاری سلێمانی دابیندەکات

سلێمانی، کوردستان /عێراق : وەك بەشێك لە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و خەمخۆری بۆ هاوڵاتیان، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ 10 (دە) مەحەویلەی 400 کەی ڤی ئەی – KVA ی پێشکەش بە کارەبای سلێمانی کرد بۆ گەڕەکەکانی مەڵکەندی، سەیوان، مامەیارە، ئەزمڕ، سەرچنار، بەکرەجۆ، ڕاپەڕین، ڕزگاری، کوردسات لە شاری سلێمانی.

لە سوپاسنامەیەکدا کە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ئاڕاستەی کۆمپانیای ئاسیاسێڵی کردووە، هاتووە، "لەبەر ئەوەی بەڕێزتان هەستاون بە دابینکردنی 10 مەحەویلەی 400 کەی ڤی بۆ گەڕەکە هەژارەکانی سلێمانی... بەم نوسراوەمان دەستخۆشیتان لێدەکەین...هیوادارین نمونەتان زۆر بێت".

وتەبێژی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ عەبدوڵا حەسەن رایگەیاند : "ئاسیاسێڵ پڕۆژەی گرنگی ئەنجامداوە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان وبەردەوامیش دەبێت، وە دابینکردنی ئەو 10 مەحەویلەیە بۆ بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی خزمەتێکە کە بە ئەرکی سەرشانی خۆمانی دەزانین ".

Need help?Take advantage of our award-winning customer support channels.