خەڵاتی "mWomen"

لە دەستکەوتێکی پێشەنگى نوێدا کە لە سەرەتاى ساڵى 2013 بەدەستیهێنا، ئاسیاسێڵ خەڵاتی "mWomen"ى بۆ خۆی بردەوە کە لەلایەن کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ پەیوەندیيەکانی مۆبایل (الجمعیة الدولیة للإتصالات المتنقلة) پێی بەخشرا بۆ باشترین خزمەتگوزاری پەیوەندی مۆبایل بۆ ژنان لە بازاڕە تازەگەشەسەندوەکاندا، ئەمەش وەکو رێزگرتنێک لە رۆڵی کارای ئاسیاسێڵ وهەوڵەکانی بۆ پێشخستنی پیشەسازی پەیوەندیيەکان لە عێراق کە بە هێنانەکایەی هێڵی ئەڵماس گەیاندیە ترۆپک، ئەم خەڵاتەی لە میانەی ڤیستیڤاڵی "گلۆبەڵ مۆبایل ئەۆردز" پێشکەش کرا کە سەر بە کۆنگرەی جیهانی پەیوەندی مۆبایل (المؤتمر العالمی للإتصالات النقالة)يە و لە شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانی سازکرا.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.