ئاسیاسێڵ خەڵاتی "باشترین بەشداری" ی بۆ ساڵی 2017 لەلایەن کۆمەڵەی نێودەوڵەتی تۆڕەکانی مۆبایلەوە پێبەخشرا
بۆ هەوڵە گەورەکانی لە پشتگیریکردنی پەنابەرانی سوریا
سلێمانی، کوردستان: 27 شوبات 2017: ئەمڕۆ "کۆمەڵەی نێودەوڵەتی تۆڕەکانی مۆبایل" رایگەیاند کە ئاسیاسێڵ، لەگەڵ چوار کۆمپانیای تری پەیوەندییەکان لە جیهاندا خەڵاتی "باشترین بەشداری" یان بردووەتەوە لە بواری پەیوەندییەکان بۆ ساڵی 2017. ئەم خەڵاتە ڕیزلێنانە لە هەوڵە گەورەکانی ئاسیاسێڵ بۆ پشتگیریکردنی ملیۆنان پەنابەری سووری کە بە هۆی شەڕەوە ماڵوحاڵی خۆیان بەجێهێشتووە. خەڵاتەکە لە میانەی ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا بەخشرایە پێنج کۆمپانیاکە کە شا فیلیپی شەشەم، پاشای ئیسپانیا سپۆنسەری کردبوو.
سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاسیاسێڵ، فاروق مەلا مستەفا لە بارەی ئەم خەڵاتەوە ووتی: "بەناوی خێزانە گەورەکەی ئاسیاسێڵەوە، جوانترین پیرۆزبایی لە سەرجەم کارمەندانی ئاسیاسێڵ ئەکەم بۆ ئەم خەڵاتە بەنرخە، هەروەها سوپاسی هەوڵی دڵسۆزانەیان ئەکەم کە لە پێناو پشتگیریکردنی پەنابەرانی سوریادا داویانە لە رێگەی بەرنامەی 'خەندە'وە کە تایبەتە بە لێپرسراوێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان".
شایانی ووتنە کە ئاسیاسێڵ پرۆژەگەلی ستراتیژی بۆ ئاوارەکان ئەنجامداوە لە عێراق لە هەر یەك لە پارێزگاکانی بەغدا وئەنبار ونەینەوا وهەولێر وسلێمانی، ودەستی یارمەتی بۆ درێژ کردوون وپێداویستییە بنەڕەتییەکانیانی بۆ دابینکردوون، وەکو خۆراك و وێستگەی خاوێنکردنەوەی ئاوی خواردنەوە ودابینکردنی جلوبەرگ بۆ مناڵەکانیان وچەندین پڕۆژەی تر.
فاروق مەلا مستەفا ئەوەشی وت کە، "ئاسیاسێڵ لەم چەند ساڵەی رابردوودا هەستاوە بە دانانی بەرنامەگەلێك بۆ فریاگوزاری وپشتگیریکردنی ئاوارەکانی وڵاتەکەمان وپەنابەرانی سوری لە عێراق وکاری هاوبەشی کردوە لەگەڵ رێکخراوە ناحکومییە نێودەوڵەتییەکان، ئاژانسەکانی فریاگوزاری ولایەنی تری دابینکەری یارمەتی بۆ ئاسانکاریکردن وسووککردنی باری گوزەرانی پەنابەران لە کەمپەکاندا."
دەکرێت دەستپێشخەرییە سەرەکییەکانی ئاسیاسێڵ بۆ پشتگیریکردنی پەنابەران وئاوارەکان بەم شێوەیەی لای خوارەوە کورتبکرێتەوە:
پێدانی ئەو خەڵاتە پڕبایەخە لە میانەی ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتی ساڵانەی نێودەوڵەتی کە "کۆمەڵەی نێودەوڵەتی تۆڕەکانی مۆبایل" بۆ باشترین بەشداریکردن لە بواری پەیوەندییەکان بەخشی ڕێزلێنانێکی گەورەیە لەو دەستکەوتە ناوازەیەی ئاسیاسێڵ لە بواری پەیوەندییەکاندا بەدەستیهێناوە.
