بەڕێز فاروقی مەلا مستەفا بڕی 300 ملیۆن دیناری بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی شاری دهۆک تەرخانکرد
بەغداد، عێراق، نیسانی 2024 – بەڕێز فاروق مستەفا ڕەسوڵ، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان، ڕایگەیاند کە 300 ملیۆن دیناری تەرخانکردووە بۆ یارمەتیدان وکەمکردنەوەی ئازاری ئەو کەسانەی کە بەهۆی لافاوەکەی رۆژی 19ـی ئازاری ڕابردووەوە لە شاری دهۆک زیانیان بەرکەوتبوو. شایەنی باسە ئەم دەستپێشخەرییە تەواوکەری زۆرێک لەو دەستپێشخەرییانەیە کە بەڕێز فاروقی مەلا مستەفا ئەنجامیداون بۆ یارمەتیدان خەڵک لە بارودۆخی سەختدا و دووپاترکردنەوەی باوەڕ و پابەندبوونی پتەوی خۆیەتی بۆ پشتگیریکردنی کۆمەڵگەکەی لە بارودۆخە لەناکاوەکاندا و بەشداریکردن لە دەستپێشخەرییە مرۆییەکاندا.
ئەو لافاوە گەورەیەی کە شاری دهۆکی گرتەوە بووە هۆی ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خێزانەکانی ئەو شارە و خراپبوونی ڕەوشی ژیانیان بەشێوەیەکی بەرچاو. هەر بۆیە بەڕێز فاروق فەرمانیکرد بە خەرجکردنی ئەو 300 ملیۆن دینارە بۆ دابینکردنی یارمەتی پێویست بۆ ئەو ماڵانەی بە هۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە،. هەروەها ئاسیاسێڵ ژێرخان و شارەزایی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ ئاسانکردنی هەوڵەکانی پەیوەندیکردن و هەماهەنگی بۆ دڵنیابوون لەوەی کە یارمەتییەکان بە شێوەیەکی خێرا و کاریگەر دەگەنە ئەوانەی پێویستیان پێیەتی. هەروەها بەڕێز فاروق جەختی لە پابەندبوونی نەگۆڕ و جێگیری خۆی کردەوە بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگەکەی و دڵسۆزی خۆی دەربڕی بۆ هەوڵەکانی دووبارە بنیاتناوە و ئاوەدانکردنوەی دهۆک.