ڕاگەیاندنی یەکەم تۆڕی زیرەکی پرۆتۆکۆلی ئینتەرنێت بە هاوبەشی لە نێوان ئاسیاسێڵ و هواوی
ئاسیاسێڵ و هواوی سەرکەوتنێکی تریان تۆمارکرد بە ڕاگەیاندنی یەکەم تۆڕی زیرەکی پرۆتۆکۆلی ئینتەرنێت لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بازدانێکی گەورەیە لە بواری ئینتەرنێت و پەیوەندییەکان لە عێراق. تۆڕە نوێیەکە چارەسەرێکی شۆڕشگێڕانە دەخاتەڕوو بۆ دابینکردنی داواکارییەکانی ڕێکەوتننامەی ئاستی خزمەتگوزاریی کە بە ڕێكەوتننامە ئاڵۆزەکانی 'SLA' ناسراوە و لە ئەنجامی پێویستییەکانی نەوەی پێنجەم '5G' و کۆمپیوتەر کڵاود 'cloud computing' سەریانهەڵداوە.
تۆڕە زیرەکەکە پشتبەستووە بە تەکنەلۆژیای G-SRv6ـی پێشکەوتوو و ئەو تەکنەلۆژیای تۆڕەی کە بە سۆفتوێری 'SDN' پێناسەکراوە. ئەم شێوازە نوێیە ئاڕاستەکردنی ئۆتۆماتیکی ترافیکی داتا بەهێزدەکات لە ڕێی هەڵبژاردنی باشترین ڕێڕەوی تۆڕ بەشێوەیەکی زیرەکانە، ئەمەش دەبێتە مایەی پابەندبوونی بەردەوام بە ئاستە بەرزەکانی کوالیتی خزمەتگوزاریی؛ پابەندبوون بە 'SLA'. یەکێک لە خەسڵەتە جیاکەرەوەکانی ئەم تۆڕە نوێیە جێبەجێکردنی ئاڕاستەکردنی مەودایە لە ڕێی پرۆتۆکۆلی IPv6 (SRv6). ئەم پرۆتۆکۆلە بەشداریدەکات لە سادەکردنەوەی پرۆگرامکردنی گواستنەوەی پرۆتۆکۆلەکانی ئینتەرنێت 'IP' کە هاوکاری دەکات لە بڵاوکردنەوەی ڕێڕەوەکانی جوڵەی داتا بەشێوەیەکی خێراتر. لە ئەنجامی ئەوەش، چینە ئاڵۆزەکانی پەیوەست بە پرۆتۆکۆلە تەقلیدییەکانی MPLS IP نامێنن، ئەمەش دەبێتە هۆی چالاککردنی خزمەتگوزارییەکە بەشێوەیەکی خێراتر و باشترکردنی کارایی چالاکییەکانی 'operations' تۆڕ بۆ بەشداربووان.
ئەم پێشکەوتنە تەکنەلۆژییە کاریگەری دوور-مەودای لێدەکەوێتەوە بۆ بەشداربووان؛ چ وەکو تاکەکەس و چ وەکو دامەزراوەکان. لە ڕێی سوودوەرگرتن کە توانا پێشکەوتووەکانی SDN و SRv6 ــەوە، تۆڕەکە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی کوالیتی بەرز و شیاوی پەرەپێدان 'scalable' مسۆگەر دەکات کە وادەکات ئامادەبێت بۆ نەوەی پێنجەم '5G'. ئەم خەسڵەتانە خەسڵەتی یەکلاییکەرەوەن لە سەردەمی نوێی دیجیتاڵییدا کە خواست لەسەر خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیی بەهێز و متمانەپێكراو و خێرا زیاتردەبێت. لەسەروو ئەمانەشەوە، ئەم تۆڕە زیرەکە بەشداریدەکات لە بەهێزکردنی توانای ئیشپێكردنی ژمارەیەکی زۆر لە ئەپلیکەیشن، لەوانە تۆڕە داخراوەکانی تەلەفزیۆنی کڵاود CCTV، کۆمپیوتەر كڵاود، واقیعی گریمانەیی کڵاود، تۆڕی نەوەی پێنجەمی '5G'ـی پراکتیکیی، واقیعی پاڵپشتیکراو AR، یارمەتی لەدوورەوە 'remote assistance' و ئاڕاستەکردنی ئوتومبێلی بێ شۆفێر. ئەم پێشکەوتنانە ڕەنگدانەوەی پێویستییەکانی کڕیارانن کە بەردەوام لە گۆڕاندان لە جیهانی ئەمڕۆماندا، هەروەها تیشکیش دەخەنەسەر توانای ئەو تەکنەلۆژیا نوێیانە بۆ گۆڕینی دیمەنی پەیوەندییەکان لە جیهان و لە ناوچەکەدا. سەرکەوتنی بەگەڕخستنی یەکەم تۆڕی زیرەکی پرۆتۆکۆلی ئینتەرنێت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا پاڵپشتی توانا ڕوو لە زیادەکانی ناوچەکە دەکات لە بنیاتنانی تۆڕی گواستنەوەی IPـی فرە خزمەتگوزاری وئامادە بۆ تەکنەلۆژیای 5G. ئەم دەستکەوتە نزیکترماندەکاتەوە لە بەدیهێنانی تۆڕەکانی خۆبەڕێوەبەری (Autonomous Driving Networks) کە بە 'ADN' ناوزەددەکرێن و ئاڕاستەیەکی مژدەبەخشە بۆ ئایندەی پەیوەندییەکان.
لە ڕێی فۆکەس خستنەسەر ئەم پێشکەوتنە تەکنەلۆژییە و کارایی خزمەتگوزارییەکەی، ئەم تۆڕە زیرەکە نوێیە بەرجەستەکاری هێنانەکایەی کۆمەڵێک چارەسەری داهێنەرانەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی لە سەردەمی نەوەی پێنجەم 5G و کۆمپیوتەر کڵاوددا سەرهەڵدەدەن. ئەم پەرەسەندنە لە دیزاینی تۆڕ و ئیشپێكردنی ستاندەرێکی نوێ دادەنێت بۆ پەیوەندییەکان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و دەرەوەیدا.