ئاسیاسێڵ خزمەتگوزاری گەڕانی نێودەوڵەتی ئاسمانی دەخاتەگەڕ
تشرینی دووەم 2009- لە نێوەندی پابەندبوونی بەردەوام بە دابینکردنی خزمەتگوزاری نوێ و پێشکەوتووی پەیوەندیکردنی مۆبایل بۆ هەموو بەشداربووەکانی، وە گرنگیدانی بە پێشکەشکردنی تەکنۆلۆجیا و بەرهەمی نوێ کە پێشتر نەخرابێتەڕوو لە بازاڕی پەیوەندییەکانی عێراقدا، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان – کە گەورەترین کۆمپانیای تایبەتی عێراقییە و یەکەم کۆمپانیایە کە خزمەتگوزارییەکانی هەموو عێراق دەگرێتەوە - خستنەگەڕی خزمەتگوزاری نوێی گەڕانی نێودوڵەتی لە ناو فڕۆکەدا ڕایگەیاند، بەمەش ئاسیاسێڵ وەک یەکەم کۆمپانیای پەیوەندی مۆبایلی عێراقی دادەنرێت کە خزمەتگوزاری مۆبایلی نێودەوڵەتی ووشکانی، دەریایی، و ئاسمانی بەتەواوی دابینبکات.
خزمەتگوزاری مۆبایلی نێودەوڵەتی لە نێو فڕۆکەدا دەرفەت دەدات بە بەشداربووانی پۆست پەید کە سود لە خزمەتگوزارییەکانی مۆبایلی نێودەوڵەتی وەرگرن هەرلە گفتوگۆ، کورتەنامە، و خزمەتگوزاری ئینتەرنێت (GPRS )، لە گەشتە ئاسمانییەکاندا لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئامێری مۆبایلی ئاساییەوە، بەشداربووانی ئاسیاسێڵدەتوانن پەیوەندی تەلەفۆنی وەربگرن وە ئەنجام بدەن، وە ناردنی کوورتە نامە لەناو فرۆکەدا، وە هەروەها گەڕان بەنێو ئینتەرنێتدا وە ناردنی ئیمەیڵ، بەمشێوەیە دەتوانن پەیوەندیان هەبێت لەگەلڕ خێزان و هاوڕێ و هاوکارانیان لە هەرکوێیەک بن. وە بۆ ئاماژەدان بەم خزمەتگوزارییە، دکتۆر دیار احمد، بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە کۆمپانیا ووتی: " شانازی دەکەین بەوەی کە کۆمپانیاکەمان یەکەم کۆمپانیای پەیوەندی مۆبایلی عێراقییە کە خزمەتگوزاری مۆبایلی نێودەوڵەتی بەهاوکاری لەگەلڕ کۆمپانیای On Air دەخاتەگەڕ; وە لە ڕێگەی ئەم هاوکارییەوە، ئەم خزمەتگوزارییە نوێیە دەچێتە نێو لیستی خزمەتگوزاری مۆبایلی نێودەوڵەتی زیرەک، وە خزمەتگوزاری مۆبایلی نێودەوڵەتی دەریایی کەکۆمپانیای ئاسیاسێڵ دابینی دەکات، بەم شێوەیە خزمەتگوزاری مۆبایلی نێودەوڵەتیمان خستوەتەڕوو کە گەشتی ووشکانی، دەریایی، و ئاسمانی بەتەواوی دەگرێتەوە." هەروەها بەڕێز احمد ووتی: "خستنەگەڕی ئەم خزمەتگوزارییە پێشکەوتووە هاوشانە لەگەڵ پابەندبوونمان بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بێ هاووتا کەسەرجەم پێداویستی و داواکاری بەشداربووەکان بگرێتەوە، وە بەردەوام هەوڵ دەدەین خزمەتگوزاری و چارەسەری تەواو دابین بکەین بۆ بەشداربووان کە پەیوەستبێت بە پێداویستییەکانیانەوە، بۆئەوەی وەک باشترین و جێی متمانەترین پێشکەشکەری خزمەتگوزاری پەیوەندیکردن بمێنینەوە. وە بەوپێیەی کە کۆمپانیایەکی پێشەنگین لە بواری پەیوەندیکردنی مۆبایل لە بازاڕی عێراقدا، بە ئەرکی خۆمانی دەزانین کە دابینکردنى هەموو پێداویستییە ڕوو لەزیادبوونەکانی گەلى عێراقمان بگرینە ئەستۆی خۆمان، وە بەردەوامبین لە پەرەپێدانى کەرتى پەیوەندى کردنى عێراقى کە هاوشانە لەگەڵ پلانەکانماندا بۆ هاوبەشی کردن لە بنیادنانەوەى عێراقى نوێ". جێگەى باسە کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ بۆپەیوەندى کردن هەستاوە بە بەگەرخستنی خزمەتگوزارى مۆبایلی نێودەوڵەتی زیرەک و خزمەتگوزارى مۆبایلی نێودەوڵەتی دەریایى لەسەرەتاى ئەمساڵدا، کە بەهۆیەوە کۆمپانیا لە ڕێگەی خزمەتگوزارى مۆبایلی نێودەوڵەتی زیرەکەوە ئەزموونێکی بێ هاوتا بۆ بەشداربووەکانى دابیندەکات لەکاتی گەشتە نێودەڵەتییەکانیاندا کە ناسراوە بە ئاساناى و نرخی گونجاو و هاوکات لەگەڵ ئەو داشکاندنانەی دەبەخشرێن لەسەر نرخى پەیوەندییە ناوخۆییەکان، وە ئەو پەیوەندییانەی دەکرێن بۆ عێراق و ئەو دەوڵەتانەی خزمەتگوزاری مۆبایلی زیرەک دەیانگرێتەوە. لەلایەکی ترەوە خزمەتگوزارى مۆبایلی نێودەوڵەتی دەریایی کە یەکەم خزمەتگوزارییە لەو جۆرە لە عێراقدا هەلی سوود وەرگرتن لە تێکڕای خزمەتگوزارییەکانی مۆبایلی نێودەوڵەتی بۆ بەشداربووانی ئاسیاسێڵ دەڕەخسێنێت، وە بەردەوام دەتوانن پەیوەندی ئەنجام بدەن لەکاتی گەشتە دەریاییەکانیاندا.