وەکو بەشێك لە دەستپێشخەرییەکانی تایبەت بە بەرەوپێشبردنی ڕەوشی ئەکادیمی لە عێراق، ئاسیاسێڵ تاقیگەیەکی نوێی کۆمپیوتەر لە زانکۆی کەربەلا دادەمەزرێنێت

عێراق، بەغدا – کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان هەڵسا بە دامەزراندنی تاقیگەیەکی کۆمپیوتەر لە زانکۆی کەربەلا – کۆلیژی پەروەردە بۆ زانستە پەتییەکان. سەرباری دابینکردنی ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپیوتەر بۆ تاقیگەکە وهەموو کەلوپەلە پێویستەکانی تر بۆ ئەوەی تەواو ئامادەبێت بۆ بەکارهێنان، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ هەڵسا بە نۆژەنکردنەوەی هۆڵی تاقیگەکەش لە پێناو دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ قوتابیە خۆشەویستەکانمان لە کاتی وەرگرتنی وانە زانستییەکانیان لەناو هۆڵی تاقیگەکەدا .

جێگەی باسکردنە، ئەم دەستپێشخەرییە یەکەم دەستپێشخەری ئاسیاسێڵ نیە لە میانەی پشتگیریکردنی لە ڕەوتی زانست و زانکۆکانی عێراق کە ئەمە خۆی گوزارشتە لە پابەندبوونی نیشتمانی و مرۆڤدۆستانەی ئاسیاسێڵ بەرامبەر بە کۆمەڵگا

ئەوەتا بەشداریکردووە لە پشتگیریکردنی چەندین زانکۆ و پەیمانگا لە وڵاتدا، ئەمەش وەکو بەشێك لە لێپرسراوێتی ئاسیاسێڵ بەرامبەر پێشخستنی کەرتی خوێندنی باڵا لە عێراق وهەروەها لێپرسراوێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکە کە لە بوارە جیاجیاکاندا کە بەکردەوە ئەم لێپرسراوێتیانەی سەلماندووە، وە بەتایبەت لە کەرتی پەروەردە و فێرکردن. ئەمەش بەتەنگەوە هاتنی ئاسیاسێڵ دووپاتدەکاتەوە لەوەدا کە دەیەوێت نمونەیەکی ئیجابی بێت لەنێو کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتدا ودرك بە بەرپرسیارێتی خۆی دەکات بەرامبەر وڵاتەکەی .

هەر لەو بارەیەوە بەڕێز عەبدوڵا حەسەن، وتەبێژی فەرمی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند: "ئاسیاسێڵ مەبەستی بوو هەرچی پێویستە بۆ تاقیگەکەی دابینبکات، هەر لە کۆمپیوتەر وئامیرەکانی تر تا کاری نۆژەنکردنەوەی هۆڵەژە بۆ ئەوەی تاقیگەکە لە ئاستێکدا بێت کە شایستەی پێگەی قوتابیە خۆشەویستەکانمان بێت". هەروەها وتی، "لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، چەندین پرۆژەی مرۆیی و هوشیاریمان ئەنجامداوە کە خزمەت بە کۆمەڵگەی عێراقی دەکات، وپێگەیەکی بڵندمان بەدەستهێناوە کە لە کۆمپانیاکانی تری کەرتی تایبەت جیاماندەکاتەوە "

هەروەها سەرۆکی زانکۆی کەربەلا دکتۆر مونیر سەعدی بە کەناڵی کەربەلای ڕاگەیاند کە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ هەڵساوە بە دابینکردنی کۆمپیوتەر وهەموو کەلوپەلێکی پێویست بۆ تاقیگەیەکی کۆمپیوتەر کە ٢٥ کۆمپیوتەری لەخۆگرتووە لەگەڵ هەموو پێداویستییەکانی تری. هەروەها سوپاسی بەڕێوەبەرێتی کۆمپانیای ئاسیاسێڵی کرد کە هەردەم سەرقافڵەیە لەم جۆرە پڕۆژانەدا کە دەبنە مایەی بەهێزکردنی کەرتی زانستی لە وڵاتدا .

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.