ئاسیاسێڵ پڕۆژەی "Asiacell Drive Thru" بۆ یەکەم جار لە وڵاتدا دەکاتەوە
بەغدا - عێراق: کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان ڕایگەیاند کە پرۆژەی "Asiacell Drive Thru" دەکاتەوە کە لە ڕووی تازەگەرییەوە یەکەمینە لە عێراقدا. بیرۆکەی پڕۆژەکە بیرۆکەیەکی سەردەمیانە و نوێیە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە بەشداربوان لە ڕێگەی ناوەندی فرۆشتنەوە کە سەرجەم خزمەتگوزارییەکان بەتەواوەتی پێشکەش بە بەشداربوان دەکات بێ ئەوەی ناچاربن لە ئوتومبێلەکانیان دابەزن.
بیرۆکەکە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە کە خزمەتگوزارییەکان پێشکەش بە بەشداربوان بکرێت لە ڕێگەی تەرخانکردنی ناوەندی فرۆشتنەوە لە شوێنێکدا کە بە جۆرێك ئامادەکرابێت بەشداربوو بتوانێت لێیەوە ئوتومبێلەکەی لێبخوڕێت وبێ ئەوەی دابەزێت لە چەند خولەکێکی کەمدا داواکارییەکانی بۆ جێبەجێ بکرێت. ئەم ناوەندەی فرۆشتن خزمەتگوزارییەکانی ٢٤ سەعات لە رۆژێکدا و ٧ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا پێشکەش بە بەشداربوان دەکات. ئەم پڕۆژەیە کە لە هەولێرەوە دەستیپێکرد هەنگاوێکی نوێیە لە ئاسیاسێڵەوە کە هەردەم دەیەوێت بیرۆکەی نوێ و کوالیتی بەرز بخاتە بواری پراکتیکییەوە کە بە هۆیەوە بەشداربوو هەست بە ئاسوودەیی تەواو بکات.
لەمبارەیەوە، عەبدوڵا حەسەن، وتەبێژی فەرمی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند: ئێمە زۆر خۆشحاڵین کە یەکەم کۆمپانیاین کە هەردەم لە هەوڵی ئەوەداین پەرە بە خزمەتگوزارییەکانمان بدەین وبیرۆکەی مۆدێرن جێبەجێ بکەین لە پێناو خزمەتکردنی بەشداربوان. هەروەها وتی: لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە هەوڵدەدەین خزمەتگوزارییەکان بەشێوەیەکی خێرا و سەردەمییانە بۆ بەشداربوو دابین بکەین. جەختیشی لەوەکردەوە کە ئاسیاسێڵ لە بەرنامەیدا بەمزوانە ناوەندی هاوشێوە لە سەرتاسەری عێراقدا بکاتەوە.