ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای ئیریکسۆن هەڵدەبژێرێت بۆ دابینکردنی ئەزمونی کوالیتی بەرز بۆ بەشداربوانی لە عێراق
ئاسیاسێڵ خزمەتگوزاری وچارەسەرەکانی کۆمپانیای ئیریکسۆنی هەڵبژاردووە کە لە "ناسداك: ئیریك" تۆمارکراوە، بۆ فراوانکردنی مەودای تۆڕەکەیی وبههێزکردنی ئەزمونی بەشداربوانی لە عێراق. ڕۆژی 2019/7/11 ڕێکەوتننامەکە نێوانیان واژۆکرا وئەم ڕێکەوتننامەیە بەردەوامیدانە بە شەراکەتێکی دوورمەودا کە ئامانج لێی باشترکردنی ئەدای تۆڕی ئاسیاسێڵە لە سەرتاسەری وڵات. ئەم ڕێکەوتننامەیە پشتبەستووە بەو سەرکەوتنە گەورەیەی کە لە ڕووی ئەدای تۆڕەکانەوە بەدەستهاتووە لە پارێزگاکانی خۆراوای عێراق کە بووە هۆی باشبوونی داپۆشینی تۆڕەکانی وباشبوونی ئەزمونی بەشداربوانی ئەو تۆڕانە، سەرەڕای بەهێزکردنی وەلائیان بۆ ئاسیاسێڵ.
لە چوارچێوەی ئەم ڕێکەوتننامەیەدا، ئیریکسۆن دیزاینی تۆڕەکان دەکات وئەدائیان باشتردەکات وخزمەتگوزارییەکانیان فراوانتر دەکات، بە بەکارهێنانی ئامرازی پێشکەوتوو وشارەزایی ناوازە بۆ گەیاندنی باشترین ئەزمونی بەکارهێنان بە بەشداربوانی ئاسیاسێڵ وباشترکردنی ئەدا وتوانای تۆڕەکان. هەروەها دڵنیاییکردن لە جوڵەی بێ کێشەی داتا "الحرکة السلسة للبیانات" لە کاتی بۆنە گرنگەکاندا. چارەسەر وخزمەتگوزارییەکانی ئیریکسۆن کاردەکەن بۆ ڕوبەڕبونەوەی تەحەداکانی جیهانی ئەمڕۆ کە جیهانێكی فرە-کەناڵ وفرە-مینبەرە، لە ڕێگەی فەراهەمکردنی ئەدایەکی کارا وداپۆشینێکی بەهێز بۆ تۆڕەکەی لە پێناو ئەزمونێکی باڵای بەکارهێنان بۆ بەشداربوانی. هەروەها ئەریکسۆن خزمەتگوزارییەکانی پارێزگاریکردن لە ئەدای نێتۆرك بە درێژایی شەو وڕۆژ پێشکەشدەکات لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکان وباشکردنی ئەدا.
عامر سونناع، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ دەربارەی ئەم هاوکارییە ڕایگەیاند: "بەشداربوان چاوەڕێی بەرزترین ئاستی کوالیتی لە نێتۆرکەکە دەکەن کە لە کۆتاییدا پشتدەبەستێت بە پەیوەندی سەرکەوتوو وجێی متمانە. بۆ ئەوەی تازەترین چارەسەری نێتۆرکمان لا بێت، ماوەیەکی زۆرە بە هاوبەشی کاردەکەین لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە ئیریکسۆن بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونەکەی کە ئەزمونێکە لەسەر ئاستی جیهان سەلمێنراوە."
لای خۆیەوە رافیە ئیبراهیم، سەرۆکی ئیریکسۆن لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وئەفریقا وتی: "لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواستی بەدەستخستنی خزمەتگوزاریی پێشکەوتووی ئاست بەرز لە ڕوونی و خێرایی، پێویستە دابینکەرانی خزمەتگوزاری، خزمەتگوزاری پەیوەندی جێگیر وکوالیتی بەرز وبێ کێشە فەراهەم بکەن. تۆڕەکە لەلایەن ئیریکسۆنەوە پەرەیپێدراوە ودیزاینکراوە بۆ باشکردنی ئەدا بە چەند ئاستێکی تەواو نوێ لە خێرایی، وە کە قابیلی پەرەپێدانەی زیاترە بە ئەنجامی کاریگەرەوە. کاری هاوبەشی بەردەواممان لەگەڵ ئاسیاسێڵ یارمەتیمان ئەدات ئەزمونی دیجیتاڵی زۆر گەورە پێشکەش بە بەشداربوانیان بکەین لە ڕێگەی بەخشینی توانای پەخشی ڕاستەوخۆ پێیان، سەرەڕای خزمەتگوزاری پەیوەندی بەستنی ئینتەراکتیڤ وتۆڕبەندی کۆمەڵایەتی تر."
تێکەڵکردنی بەرنامەی دیزاینی تۆڕ ونوێگەرییەکان کە ئیریکسۆن دایهێناوە لەگەڵ پەیوندییە ئاڵۆزەکان ونەوەی داهاتووی زیرەکیی دەستکرد وئۆتۆماندن دەبنە هۆی زیادکردنی ئەزموونی بەشداربوو لەگەڵ کۆمپانیاکانی مۆبایل.
ڕێکەوتننامەکە لە میانەی چالاکییەکی تەکنیکی تایبەتی نێوان ئیریکسۆن و ئاسیاسێڵ لە ئوتێلی گراندم میلینیۆم، سلێمانی-عێراق واژۆکرا کە تیایدا چەند ئۆفەرێکی ئەزمونگەری داهێنەرانە پێشکەشکران کە هەوڵێك بوون بۆ تێپەڕاندنی سنورەکانی تەکنۆلۆجیای مۆبایل، بەتایبەت لە بواری زیرەکی دەستکرد ونەوەی پێنجەم وئیشی کۆمپیوتەر.
بۆ زانیاری زیاتر
media.relations@ericsson.com
0046107196992
investor.relations@ericsson.com
0046107190000
دەربارەی ئیرکسۆن
ئیریکسۆن کۆمپانیاکانی مۆبایل بەتوانا دەکات تا ئەوپەڕی سوود وەربگرن ودەستیان ڕابگات بە بەهای تەواوەتی تەکنۆلۆجیای پەیوەندییەکان. جزدانێك بۆ کۆمپانیا دیزاین کراوە کە خزمەتگوزاری وچارەسەری تێدایە لە کەرتەکانی تۆڕ وخزمەتگوزاری دیجیتاڵ وخزمەتگوزاری بەڕێوەبراو وبزنسی تازە گەشەکردوو لە پێناو کاراترکردنی سەودای کڕیاران، بەهێزکردنی گۆڕانیان بۆ دیجیتاڵ وبەتواناکردنیان لە فەراهەمکردنی سەرچاوەی داهاتی نوێ. سەرمایەگوزارییەکانی ئیریکسۆن بەشداریکردووە لە بواری داهێنان لە ڕێگەی دابینکردنی زۆرێك لە خاڵی ئیجابی لە بواری خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندی وفراوانی مەودا وتەلەفۆنی نۆرماڵ بۆ ملیارەها کەس لە جیهاندا. پشکەکانی کۆمپانیای ئیریکسۆن خراوەتە لیستی بۆرسەی ناسداك – ستۆکهۆلم وناسداك – نیویۆرك