ئاسیاسێڵ سپۆنسەری پاڵەوانێتی ئاسیاسێڵ دەکات بۆ یەکێتی ڕۆژاوای ئاسیا – عێراق بۆ تۆپی پێی 2019

بەغدا-عێراق: کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند کە سپۆنسەری پاڵەوانێتی ئاسیاسێڵ دەکات بۆ یەکێتی ڕۆژای ئاسیا – عێراق 2019 بۆ تۆپی پێی . سپۆنسەرکردنەکە لە کاتی واژۆکردنی گرێبەستی سپۆنسەرکردنەکە ڕاگەیەنرا کە لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی عێراقی رۆژی پێنج شەممە، 2019/7/18 بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی بەڕێز ئەحمەد عوبەیدی، وەزیری لاوان و وەرزش وسەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراقی بەڕێز عەبدولخالق مەسعود ونوێنەرانی یەکێتی تۆپی پێی ڕۆژاوای ئاسیا وکۆمپانیای ڕێکخەری پاڵەوانێتییەکە.

لە سەرەتای دەستپێکردنی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ڕۆژاوای ئاسیاوە لە ساڵی 2000 ئەمە یەکەم جارە عێراق میواندارێتی ئەم پاڵەوانێتییە بکات. ئەمساڵ، ساڵی 2019 عێراق میواندارێتی ئەم بۆنە گەورەیە دەکات بە سپۆنسەری فەرمی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ دوای ئەو ئابڵۆقە وەرزشییەی خراوبووە سەر یاریگاکانی عێراق کە ماوەی زیاتر لە 30 ساڵی خایاند. وە ئەم سپۆنسەرکردنە بەشێکە لە پشتگیری بەردەوامی ئاسیاسێڵ لە پاڵەوانێتیە وەرزشییە بەرهەمدارەکان، کە دوایەمینیان سپۆنسەرکردنی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بوو بۆ یانەی وەرزشی زەورا، وە لە پێناو دەستپێشخەری لەدەستی ئاسیاسێڵدا بێت بۆ پشتگیریکردنی ئەم چالاکییە وەرزشییانەی تایبەتن بە گەنجان کە نیشاندەری پەیوەستبونی ئاسیاسێڵ بە تۆماری وەرزشی عێراقەوە کە پڕاوپڕە لە دەستکەوتی زۆری وەرزشی. لەم سۆنگەیەوە، بیرۆکەی سپۆنسەرکردنی ئەم پاڵەوانێتییە سەریهەڵدا کە بەشداری دەکات لە بەرزکردنەوەی ئاستی تۆپی پێ وپێشخستنی لە پێناو زامنکردنی باشترین دەرکەوتن، وەبە باشترین ئاست لە کۆڕبەندە نێودەوڵەتی وکیشوەرییەکاندا.

عەبدوڵا حەسەن، وتەبێژی فەرمی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: "ئەو جۆشوخرۆشە جەماوەرییەی چالاکی وەرزشیی بە خۆیەوە دەبینێت، تایبەتمەندییەکە کە هاوشانی براندی ئاسیاسێڵە تا ئەم ڕێکەوتنە ببێتە مایەی بەرهەمێکی هاوبەشی گەورەی نێوان دوو ناوی مەزن، وە بۆ هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی پێوەری بەرز وئەنجامگەلی گەورە. ئێـمە بڕوامان وایە کە ئەم هاوکارییە سەرکەوتووە بەشداری دەکات لە بەرزکردنەوەی ئاستی وەرزش لە وڵاتەکەمان."

بەڕێز بیری کاخیە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سپۆرت پارتنەر ئینتەرناشناڵ وتی، "ئێـمە وەکو کۆمپانیایەکی ڕێکخەری ئەم پاڵەوانێتییە زۆر خۆشحاڵین بە کاری هاوبەشمان لەگەڵ ئاسیاسێڵ وسپۆنسەرکردنیان بۆ ئەم پاڵەوانێتییە مێژووییە لەبەر ئەوەی پێشەنگن لە پشتگیریکردنی کۆمەڵگەی عێراقی بەشێوەیەکی گشتی وکەرتی وەرزش بەشێوەیەکی تایبەت".

هەروەها وتی، لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ بەدەستخستنی باشترین ئەنجام لە ڕێکخستنی ئەم پاڵەوانێتییە وئامادەکاریی تەواویش کراوە بۆ لێدانی فیکەی دەستپێکردن بە هاوکاری لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی ڕۆژاوای ئاسیا ویەکێتی تۆپی پێی عێراق.

بەڕێز عەبدولخالق مەسعود، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراقی ئەوەشی وت کە، "ئێـمە زۆر خۆشحاڵین بە سپۆنسەرکردنی ئاسیاسێڵ بۆ پاڵەوانێتی ڕۆژاوای ئاسیا ومتمانەی تەواومان هەیە کە سەرکەوتنێکی گەورەی تیادا تۆماردەکات، هەروەها سەرەتایەکیشە بۆ هاوکارییەکی هاوبەش لە داهاتوودا بۆ سپۆنسەرکردنی یارییە نێودەوڵەتییەکانی داهاتووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق، وە لە پاڵەوانێتییەکانیدا لەسەر ئاستی عێراق ئەمەش وەکو پشتیوانی کۆمپانیا لە تۆپی پێی عێراقی".

بەڕێز ئەحمەد قتێشات، سەرپەرشتیاری گشتی پاڵەوانێتی ڕۆژاوای ئاسیا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەم گرێبەستە لەگەڵ کۆمپانیای ئاسیاسێڵ وەکو هاوبەشێکی سەرەکی بەهۆی ئەو پێگە بەرزەی کە هەیەتی لە جیهانی پەیوەندییەکاندا لە عێراق. وە هیوای خواست کە ئەم سپۆنسەرکردنە دەستپێکێك بێت بۆ کاری هاوبەشی تر وسپۆنسەرکردنی تر لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی ڕۆژاوای ئاسیا ولەگەڵ تۆپی پێی عێراقیش بە جۆرێك کە لە بەرژەوەندی جەماوەری عێراق بێت لە هەموو جێیەك.

شایانی وتنە کە تۆماری دەوڵەمەندی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پێشتر چەندین کاری سپۆنسەکردنی لە خۆگرتوە، لەوانە سپۆنسەرکردنی هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی عێراق وسپۆنسەرکردنی پاڵەوانێتی پلە نایابی تۆپی پێی کە ئەوکات بە پاڵەوانێتی ئاسیاسێڵ بۆ تۆپی پێی ناودەبرا. هەروەها کۆمپانیای ئاسیاسێڵ سەدان جار بەشداریکردوە لە بۆنە وەرزشییەکانی زانکۆکانی عێراق ویانە میللیەکان وڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.

سازکردنی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ڕۆژاوای ئاسیا لە عێراق گوزارشتکردنە لە باوەڕبوون بە گرنگیی ئەو پاڵەوانێتیە لە گۆڕەپانی وەرزشییدا لە عێراق و وتوانای ئەو گۆڕەپانەیە بۆ ڕەخساندنی هۆکارەکانی جیاوازبوون وسەرکەوتنی بۆنە جیاوازەکانی تایبەت بە تۆپی پێی بەتایبەت کە ئاسیاسێڵ پێشتر و زۆر سەرکەوتوانە چەندین بۆنەی تۆپی پێی بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو سپۆنسەرکردوە. ئەمەش وامان لێدەکات تەواو گەشبین بین بە توانای بەردەوامبونمان لە جیاوازبون وسەرکەوتن لەو بۆنەیەی کە هەمومان چاوەڕێی دەکەین ودەبێتە خاڵێکی وەرچەرخانی مێژوویی لە ڕەوتی تۆپی ئاسیایی وعێراقی.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.