بۆ یەکەم جار لە عێراق ئاسیاسێڵ خزمەتگوزاریەکی نایابی (ئارەزوومەندانە)ی نوێی خستەکار ئەویش لە سەرداواکاری بەشداربوانی ولە پێناو شەفافیەتی زياتر بۆ زانینی حسابی باڵانسەکەیان. ئەم خزمەتگوزاریە ناوی خزمەتگوزاری "باڵانسەکەم"ـە (کە ئامانج لێی زانینی تێچووی پەیوەندی و کورتەنامەیە). ئەم خزمەتگوزارییە لە ئێستادا بێبەرامبەر و بۆ ماوەی مانگێك چالاککراوە بۆ سەرجەم بەشداربوانی ئاسیاسێڵ، بەڵام دوای ئەو ماوەیە بەشداربوو سەرپشکە بەشداری بکات یان بەشداری نەکات لەو خزمەتگوزارییەدا، واتە بە ئارەزووی بەشداربوو خۆیەتی.