کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پێشەنگ لە تیلیکۆمینیکەیشن لە عێراقدا، بردنەوەی دوو خەڵاتی دارایی نێودەوڵەتی ڕادەگەیەنێت لە ساڵی 2020
بەغداد، 3\6\2021: ئاسیاسێل، پێشەنگی مۆبایل تیلیکۆمینیکەیشن و دابینکەری خزمەتگوزاریە دیجیتاڵیەکان لە عێراق، بۆ دوو ساڵی دوابەدوای یەکتر بردنەوەی دوو خەڵات لە دیداری خەڵاتی دارایی نێودەوڵەتی (International Finance Awards) ڕادەگەیەنێت. ئەم دیدارە پلاتفۆڕمێکی جیهانییە کە هەوڵدەدات توانای پیشەیی و مرۆیی، توانای ڕابەرایەتی و بەهای پیشەیی لەسەر پێوەرێکی گەورە دەستنیشان بکات. ئەم دیدارە دیدارێکی ساڵانە و نێودەوڵەتییە کە گرنگی و توانا پەیوەندیەکان و دیجیتاڵیەکان لەناو کۆمەڵگایەکی ڕکابەر و زۆر پێشکەوتووی جیهانی بزنس دەربخات.
بەهۆی پەتای کۆڤید-19، ئەم بۆنە جیهانییە بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجامدرا لەپێناو ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکانی ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی(WHO) کە لەپێناو سەلامەتی هەموو بەشداربوواندا بوو. گەرنا، خەڵاتەکان لەو بۆنەیەدا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و چالاکانە ئەنجام دەدرا ،کە تیایدا ئاسیاسیڵ ئامادەکاری کردبوو بۆ بردنەوەی ئەو دوو خەڵاتە ناوازەیە بۆ 'باشترین کۆمپانیای پەیوەندی لە عێراق' کە باشترین دەرئەنجام، پەسەندترین پەیوەندی، خزمەتگوزاری تەکنیکی و "زۆرترین دەستپێشخەری داهێنانە CSR لە عێراق" کردبێت، ئەمەش بۆ دەستپێشخەرییە خۆبەخش و کارامەکانیان لە هەموو شارەکانی عێراق وەکو ئەوەی کە CSR تایبەتە بۆ بەرپرسیاریەتی هاوبەشی کۆمەڵایەتی یە.
پێشتر، ئاسیاسێڵ چەندین خەڵاتی جیهانی بەدەستهێناوە، لەوانە خەڵاتی GLOMO، "کە بۆ بەشداری بەرچاو " ی ئاسیاسێڵ، کە لە خەڵاتی ساڵانەی نێودەوڵەتی لە کۆنگرێسی جیهانی مۆبایل (MWC) دەبەخشرێت لە بەرشەلۆنە. ئەو خەڵاتە ئاسیاسێڵ ی ناساند کە چالاکی و هاوکاری میلیۆنان پەنابەری کردبوو کە هەڵهاتبوون لە ناوچە ناجێگیرەکانی عێراق. ئاسیاسێل ڕۆڵ و بەشی گەورەی هەبووە لەو کارانەدا کە پەیوەست دەبنەوە بۆ خزمەتکردن بە کۆمەڵگا، هەمیشە زۆرترین هەوڵی داوە کە وەکو تاکێکی بەرپرس ڕۆڵی هەبێت، ئەوەش بە جێبەجێکردنی پرۆژەی دەستپیشخەر و داهێنانە کە پاڵپشتی کەسانی گۆڕانکار و پێداگر دەکات بۆ یەکیەتی، سەربەستی و بەشداری چالاک. ئاسیاسێڵ ئامانجیەتی خزمەتی کۆمەڵگاکانی عێراق لە چەند ڕوویەکەوە بکات؛ ئەمەش لەپاڵ دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری و چارەسەری تەکنەلۆژی و دیجیتاڵی کە هەمیشە کڕۆکی بیروباوەڕەکانی ئاسیاسێڵ بووە.
چرا حسێن، جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانی ئاسیاسێڵ گووتی: "ئێمە شانازی دەکەین و ئۆخژنین کە هەڵبژێردراوین وەکو براوەکانی ئەو بەشە گەورانە لە خەڵاتی دارایی نێودەوڵەتی. دڵخۆشبووین بە هەڵبژاردنمان بۆ ئەو خەڵاتانە کە ئەمەش خەمخۆری ئاسیاسێڵ نیشان دەدات بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی و پیشکەوتنی وەکو پێشەنگی دابینکەری پەیوەندیەکان لە عێراق. ئەم ساتانە لە بەخشین و سەربەرزی هانمان دەدات هەمیشە بەردەوام بین و بمێنینەوە لە هێڵی پێشەوە بۆ هاوبەشی و دەستپیشخەری بەرپرسیاریەتیە کۆمەڵایەتیەکان، و بەردەوام بین لە پێشکەشکردنی ڕۆشنایی، جیاوازیەکان و کاری ئاستەنگ.".