ئاسیاسێڵ دوو خەڵاتی گەورە لە دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی "International Finance Awards"ـەوە بۆ ساڵی 2021 بەدەستدەهێنێت
بەغدا،2021-06-17 - ئاسیاسێڵ، کە یەکەمین کۆمپانیای بواری پەیوەندی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق، بۆ سێهەمین ساڵ لەسەریەك دوو خەڵاتی لە دیداری دابەشکردنی خەڵاتی دارایی نێودەوڵەتی"International Finance Awards" بەدەستهێنا لە بەرامبەر بەشداریکردنە مرۆڤدۆستانەکانی لە سەرتاسەری عێراق و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییە گەورە و ناوازەکانی، هەروەها ئەو خزمەتگوزارییە تەکنۆلۆجیانەی پێشکەشیکردوون. خەڵاتی دارایی نێودەوڵەتی پلاتفۆرمێکی جیهانییە کە هەوڵدەدات بۆ ڕێزلێنان و بەرزڕاگرتنی خزمەتگوزاری تازەگەرانە و چیرۆکەکانی پێشەنگبوون و توانستە تەکنیکییەکان لەسەر ئاستی جیهان. ئەم دیدارە بەناوبانگە ئامانجییەتی تیشک بخاتە سەر گرنگیی و کاریگەریی پەیوەندییەکان و بەدیجیتاڵکردنی ژێرخانی بزنس لە جیهاندا، بەمەش نیشانیدەدات کە پەیوەندییەکان کۆڵەکەی بنەڕەتی ئابوورییە.
ئاسیاسێڵ خەڵاتی "باشترین کۆمپانیای پەیوەندی لە عێراق" وەك فراوانترین تۆڕی ئینتەرنێت، هەروەها وەکو "باشترین کۆمپانیا لە ڕووی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی"یەوە بەدەستهێنا لە ئەنجامی دەستپێشخەرییە مرۆڤدۆستانەکانی، هەوڵە خێرخوازییەکانی لە سەرتاسەری پارێزگاکانی عێراقدا.
هاوشان لەگەڵ تێڕوانینیدا بۆ فەراهەمکردنی ژینگەیەکی سۆسیۆ-ئابوریی درێژخایەن و گەشەسەندوو، ئاسیاسێڵ بەردەوامە لە جێبەجێکردنی چەندین دەستپێشخەری و پڕۆژەی داهێنەرانە کە دەبنە مایەی پاڵپشتیکردن لە گەنجان، بەهێزکردنی ژێرخانی بزنس لە ناوخۆی وڵاتدا وهاندانی فێربوون و گەشەپێدانی درێژخایەن. ئاسیاسێڵ ئامانجییەتی بەپرسیارێتی کۆمەڵایەتی خۆی زۆر بە جددی وەربگرێت وهەوڵدەدات ببێتە داکۆکیکاری پێشەنگ لە ڕووی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و کلتوری و ژینگەییەوە لە بەردەوامبوون لە پابەندبوونی بە هێنانەکایەی ستراتیژگەلێك کە دۆستی ژینگە بێت.
چرا حسێن، بەڕێوەبەری کۆمێرشیاڵ لە ئاسیاسێڵ لەمبارەیەوە وتی: "ئێمە شانازی دەکەین بەوەی کە ئاسیاسێڵ ئەوە سێ ساڵە لەسەریەك ئەم خەڵاتە بەناوبانگانە دەباتەوە. ئەمە نیشانەی هەوڵی گەورە و کاری جددی کۆمپانیای ئاسیاسێڵە. هەمیشە خۆمان تەرخانکردووە لە پێناو ئەوەی ئەم وڵاتە بکەینە ماڵێكی باشتر بۆ خەڵکەکەمان. وە بە بەردەوامی لە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری تازە و داهێنەرانەداین بۆ ئەوەی بتوانین لەو تۆڕ و ژێرخانە بەهێزەدا پیادەیان بکەین کە خۆمان هەمانە تا بتوانین بەردەوام چالاکییەکانمان باشتر بکەین وهەموو شتێك بە جۆرێك ئاسان بکەین کە سەرجەم کۆمەڵانی خەڵك دەستیان پێی ڕابگات. بەڕاستی ساتەوەختی لەم جۆرە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دانت پێدا دەنێت و ڕێزت لێدەنێت ئەرکەکەمان قورستر دەکات وهانماندەدات کە بەردەوامبین لە کارکردن بەرەو بەدیهێنانی پەیامی ئاسیاسێڵ بۆ بیناتنانی کۆمەڵگەیەك کە لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە گەشەسەندوو بێت ولە هەمان کاتدا بە بەردەوامی پشتیوانی بکەین لە گەشەسەندن."