ئاسیاسێڵ وەکو باشترین کۆمپانیای پەیوەندی لە عێراق پۆلێندەکرێت

ئاسیاسێڵ 3 خەڵاتی جیهانی لە ساڵی 2019 دەباتەوە

بەغدا- عێراق – کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پلەی یەکەمینی بەدەستهێنا لە پۆلێنکردنیدا وەکو باشترین کۆمپانیای پەیوەندی لە عێراق بۆ ساڵی 2019 ئەویش پاش بەدەستهێنانی خەڵاتی International Finance Award لە میانەی ئاهەنگێکی ئاست بەرزدا کە بۆ ئەو مەبەستە بەمدواییانە لە ئیمارات سازکرا.

خەڵاتی باشترین کۆمپانیای پەیوەندی لە عێراق بەرەنجامی هەوڵی پڕبەرهەمی ئاسیاسێڵە بۆ هێنانەنەوەو بەکارهێنانی تازەترین تەکنۆلۆجیای جیهانی لە تۆڕی ئاسیاسێڵ. هۆکاری سەرەکی ئەم خەڵاتە دەگەڕێتەوە بۆ کواڵیتی تۆڕ وئەو کارانەی ئەنجامدراون بۆ بەرەوپێشبردنی ژێرخانەکەی لە پێناو ئەوەی ببێتە یەکەمین تۆڕ لە عێراق وبەتەواوەتی ئامادەبێت بۆ کارپێکردنی تۆڕی نەوەی داهاتووی ئینتەرنێت. 

وە لە ڕووی کۆمەڵایەتیی وکاری مرۆڤدۆستییەوە، ئاسیاسێڵ خەڵاتی International Finance Award بردەوە وەکو باشترین کۆمپانیا لە ڕووی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتییەوە لە عێراق لە ئەنجامی ئەو هەوڵانەی خستوونییەتە خزمەتی توێژەکانی کۆمەڵگەوە لە بوارە جیاجیاکاندا؛ هەر لە کەرتی پەروەردەوە وفێرکردنەوە تا تەندروستی وژنان و وەرزش وهونەر وژینگە وخزمەتکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت وپشتگیریکردنی پرۆژەی نوێ وچەندین بواری تر.

خەڵاتی سێهەم خەڵاتی Stevie Awards ـــە کە ئاسیاسێڵ وەکو باشترین کۆمپانیا لە ڕووی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتییەوە لەسەر ئاستی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا بەدەستیهێنا لە میانەی ئاهەنگێکدا کە لە ئاستێکی بەرزدا بۆ ئەو مەبەستە سازکرابوو لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا.

هەر لەم بارەیەوە، عەبدوڵا حەسەن – وتەبێژی فەرمی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ وتی: "ئێمە زۆر شانازی بەم ڕێزلێنانەوە دەکەین، کە ئەویش بەدەستهێنانی چەندین خەڵاتە وەکو باشترین کۆمپانیا لە ڕووی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و پەیوەندی یەوە. هەروەها حەزئەکەم ئەم هەلە بقۆزمەوە بۆ سوپاسکردنی هەموو ئەوانەی لە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ کاردەکەن بۆ ئەم دەسکەوتە ناوازەیە. ئەم ڕێزلێنانە هانماندەدات بۆ خستنەگەڕی هەوڵی زیاتر لە پێناوی ئەوەدا هەردەم بە پێشەنگیی بمێنینەوە لەسەر هەردوو ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆ".

جێگەی وەبیرهێنانەوەی کە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ چەندین خەڵاتی تری بردووەتەوە کە جێگەی شانازیمانن بەو پێیەی دەرخەری ئەو توانست و وزە گەورەیەن کە کارمەندانی ئاسیاسێڵ هەیانە بۆ ئەوەی هەمیشە بە پێشەنگیی بمێنێتەوە لە جیهانی پەیوەندی وئینتەرنێتی کواڵیتی بەرز.


Asiacell Awards
پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.