ئاسیاسێڵ بە هاوبەشی لەگەڵ هواوی کار لەسەر تازەکردنەوەی تۆڕەکانی دەکات
ئاسیاسێڵ لە هەوڵی تازەکردنەوەی تۆڕەکەیدایە بۆ دابینکردنی ئەزمونێكی بەهێزی بەکارهێنانی تۆڕ بۆ بەشداربوانی، وەکو بنیاتنان و فراوانکردنی تۆڕێ "IP/MPLS" وبەرزکردنەوەی ئاستی تۆڕێ "IP"ی ئێستای وتازەکردنەوەی بۆ ئەوەی ببێتە باشترین تۆڕ لە عێراق. ئاسیاسێڵ و هواوی گەیشتوونەتە ڕێکەوتنی کۆتایی کە هواوی چارەسەر وخزمەتی پێشکەوتوو پێشکەش دەکات بۆ بەهێزکردنی ئەدای تۆڕی ئاسیاسێڵ بۆ ئەوەی ئامادەی بکات بۆ نەوەی داهاتووی تۆڕ لە عێراق.
ئەم شەراکەتە شانبەشانی هەوڵە بەردەوامەکانی ئاسیاسێڵە بۆ بەهێزکردنی ئەزمونی دیجیتاڵی خۆی ودابینکردنی چارەسەر وخزمەتگوزاری داهێنەرانەیە بۆ بەشداربوانی بە کەڵك وەرگرتن لە تۆڕەکەی. ئەو کات ئاسیاسێڵ دەتوانێت چارەسەر وخزمەتگوزاری داهێنەرانە پێشکەش بکات کە چەندین کەرتی جیاجیا دەکاتە ئامانج وئەمەش بەکارهێنانی تەکنۆلۆجیای پێشکەوتوو، خزمەتگوزاری خێرایی بەرز وئەپلیکەیشتنی سەردەمیانە وداهێنەرانە مومکین دەکات. وەکو بەشێك لە ڕێکەوتننامەکە، هواوی دوایین چارەسەرەکانی نێتۆرك دابیندەکات، لەوانە چارەسەری نێتۆرکی "IP/MPLS"ی کامڵ وپێشکەوتوو کە بتوانێت هەموو پێداویستییەکانی گەیاندنی سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی تۆڕی مۆبایلی ئێستا وداهاتوو تێربکات.
وەکو فرۆشیاری سەرەکی ئاسیاسێڵ، هواوی هەمیشە باشترین و کاراترین چارەسەر دابیندەکات لە پێناو تێرکردنی پێداویستییە تەکنیکی وبازرگانییەکانی ئاسیاسێڵ. هواوی شارەزایی زیاتر لە 20 ساڵی هەیە لە بواری تەکنۆلۆجیای "IP" وخۆی تەرخانکردووە بۆ ئەوەی بەرهەمگەلی جیاجیای داهێنەرانە بخاتە بەردەست کڕیاران لە سەرتاسەری جیهان. بە ڕەچآوکردنی پێویستییەکانی کڕیار وبە هەند وەرگرتنیان، هواوی بەردەوام دەبێت لە جێبە جێکردنی تازەترین تەکنۆلۆجیاکانی دیجیتاڵ وەکو 5G، کڵاود و AIبەسەر کەرتی تەکنۆلۆجیای"IP"دا. هواوی وئاسیاسێڵ پێکەوە کاردەکەن بۆ بنیاتنانی یەکەم تۆڕی "IP" لە عێراق لەسەر بنەمای "SDN" وتەکنۆلۆجیای "Segment Routing"، کە نەك هەر بوار بۆ ئاسیاسێڵ دەڕەخسێنێت بەخێرایی ئاستی تۆڕەکانی بەرزبکاتەوە بۆ بەدیهێنانی پێداویستییەکانی توانست وفراوانی تۆڕەکانی، بەڵکو بۆ پشتگیریکردنی پەرەسەندنی تۆڕەکە لە 5G ـەوە بۆ 4G/5G لە ئایندەیەکی نزیکدا.
لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا، ئاسیاسێڵ و هواوی هاوکارییانکردووە بۆ دابینکردنی خزمەتگواریی 3G بە شێوەیەکی سەرکەوتوو کە بەشێك بووە لە کارە تازەگەرییە شایستەکانی ئاسیاسێڵ، بەمدواییانەش هواوی سەرکەوتوانە تۆڕەکانی ئاسیاسێڵی لە باشووری عێراق بەهێزکرد لە پێناو هێنانەکایەی خزمەتگوزارییەکی ناوازە بۆ بەشداربوان. لەگەڵ ڕۆشتنمان بەرەو پێشەوە، هواوی بەردەوام دەبێت لە بەشداریکردن لە تازەکردنەوەی تۆڕی ئاسیاسێڵ وئەوپەڕی باشکردنی تۆڕەکەی لە سەرتاسەری وڵاتدا بۆ ئەوەی ئاسیاسێڵ بخاتە پێگەیەکەوە ببێتە باشترین کۆمپانیای پەیوەندی لە عێراق بۆ پێشکەشکردنی باشترین وجوانترین ئەزموونی بەکارهێنان وخزمەتگوزاری بە بەشداربوان لە سەرتاسەری وڵاتدا.