لەخزمەتگوزارییەکدا بۆ یەکەمین جار لە عێراقدا ئاسیاسێڵ خزمەتگوزاریی گەڕانی نێودەوڵەتی دەریایی دەخاتەکار

ئەیلولی 2009 – لە هەوڵە بەردەوامەکانیدا بۆ خستنە بەردەستی هەموو داهێنانێک و نوێکارییەک، ئاسیاسێڵ _ گەورەترین کۆمپانیای عێراقی ویەکەمین کۆمپانیا کە خزمەتگوزارییەکانی هەموو عێراق دەگرێتەوە- بۆ یەکەمین جار خزمەتگوزاریی گەڕانی نێودەوڵەتی دەریایی دەخاتەکار، کە ئەویش خزمەتگوزارییەکە رێگە خۆش دەکات بۆ هەموو بەشداربووانی کە ئاسودەبن بە خزمەتگوزارییەکانی گەڕانی نێودەوڵەتی تەنانەت لە گەشتە دەریاییەکانیشدا، بە شێوەیەک کە بەشداربووان بتوانن سوود لەم خزمەتگوزارییە ببینن بۆ بەردەوام بوونی پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێیان و خزمان، هەروەها بۆئەوەی بتوانن کارەکانیان بە ئەنجام بگەیێنن لە هەرشوێنێک بن.

دەربارەی ئەم خزمەتگوزارییەی کەتەنها ئاسیاسێڵ لە عێراقدا هەیەتی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاسیاسێڵ د. دیار ووتی:" ئامانجی کۆمپانیاکەمان خزمەتکردنی رۆڵەکانی ووڵاتە لە بەشداربووانی ئاسیاسێڵ بە خستنە بەردەستی تەکنیکی زۆر بەرزی مۆبایل، هەر ئەوەشە هانمان دەدات کە خزمەتگوزارییەکانمان بەرەو پێش ببەین تا بگەینە ئەو ئاستەی کەخواست و ئارەزومانە، بۆ جێبەجیکردنی پێداویستیەکانی هەموو بەشداربووان هەر لەوێوە خستنە بەر دەستی خزمەتگوزاریی گەڕانی نێودەوڵەتی دەریایی بۆ یەکەمین جار لە عێراقدا بۆ بەشداربووانی ئاسیاسێڵ کە گەڕانێکی نێودەوڵەتی بگرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام پەیوەندیی بکەن تەنانەت لە کاتی گەشتی دەریاییشدا.

هەروەها د. دیار رایگەیاند ئەم خزمەتگوزارییە یەکێک لە سیماکانی ئاسانی بەکارهێنانیەتی کە بە شێوەیەک رێکخراوە هاوڵاتیان کە دەچنە دەرەوەی ووڵات بتوانن کارەکانیان بە ئاسانی و بە نرخێکی کەم بەڕێبکەن، بەو شێوەیە ئاسیاسێڵ بەرپرسیاری پێشکەشکردنی کۆمەڵێکی تەواو لە خزمەتگوزاریی وچارەسەری نوێ دەخاتە ئەستۆی خۆی، بە شێوەیەک لەگەڵ پێداویستییەکانی بەشداربوواندا بگونجێت، بەو شێوەیە لەهەوڵداین کە ئێمە تەنها دەستەگوڵیان بین بۆ خزمەتگوزارییەکانی گەیاندن، هەروەها بتوانین پارێزگاری ئەو باوەڕە بکەین بە ئێمەیان بەخشیوە کە بە بناغەی سەرکەوتنمانی دادەنێین.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.