تشرینی یەکەمی 2009 – وەک پەیوەست بوونی ئاسیاسێڵ بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی نوێ و کەم وێنە بۆ بەشداربووانی هێڵی پریپەید، هەروەها سوربوون لەسەر بەجێگەیاندنی پێویستییە جیاوازەکانی هەموو چین وتوێژەکانی کۆمەڵگا، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ گەیاندن - گەورەترین کۆمپانیای عێراقی ویەکەمین کۆمپانیا کە خزمەتگوزارییەکانی هەموو عێراق دەگرێتەوە – هێنانە کایەی هێڵی گەنجانی نوێی راگەیاند کەئەمەش یەکەمین هێڵی پریپەیدە کە ئاراستەی توێژی گەنجان و خوێندکاران کراوە لە عێراقدا، ئەم ئۆفەرە دەگمەنە هەلێکی نوێ دەخاتە بەردەستی بەشداربووانی پریپەیدی ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندیکردن پێکەوە لە نێو تۆڕی گەیاندنیئاسیاسێڵدا و ناردنی کورتەنامە و دەنگ و رەنگ بە نرخی گونجاو.

نرخی هێڵی نوێی گەنجان 10 دۆلارە بە باڵانسێکی یەک دۆلاری بێبەرامبەرەوە، بەشداربووانی ئەم هێڵە دەتوانن 100 کورتەنامەی بێبەرامبەر بنێرن لە ناو تۆڕیئاسیاسێڵدا، بەڵام سەبارەت بە پەیوەندیکردن لە هێڵی گەنجانی نوێ لە 12 شەوەوە بۆ 9 ی بەیانی نرخی یەک سەنتە، لەگەڵ مانەوەی نرخی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان ونرخی خزمەتگوزاریی تەحویلکردنی پەیوەندی و نرخی پەیوەندییەکان وەک خۆی هەروەک هێڵەکانی تری پریپەید.

دەربارەی نرخی کورتەنامەکانیش، لەگەڵ تەواو بوونی کورتەنامە بێبەرامبەرەکان کە لەم ئۆفەرەدا هەیە و ژمارەی 100 کورتەنامەیە، نرخی کورتەنامە لە 12 شەوەوە تا 9 ی بەیانی تەنها یەک سەنتە.

هەروەها هەرلەم هێڵەدا نرخی ئینتەرنێت GPRS لە مۆبایلەوە بە رێژەی لەسەدا 80 دادەشکێنرێت لە 12 ی شەوەوە تا 9 ی بەیانی، بە شێوەیەک کە نرخی نوێ پاش داشکاندن بکاتە 20 سەنت بۆ یەک مێگابایت، بەڵام دەربارەی نرخی خزمەتگوزاریی نوێ GPRS لە مۆبایلەوە لە 9 ی بەیانییەوە تا 12 ی شەو یەک دۆلارە بۆ یەک مێگابایت.

دەربارەی ئەم هێڵەی گەنجان کە بۆ یەکەمین جارە عێراقدا دەخرێتەکار دکتۆر دیار سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیا ووتی: بە هەموو شێوەیەک لە هەوڵداین کە هەموو پێویستیەکانی بەشداربووانمان بەجێ بهێنین کە رۆژانە لە زیادبوندایە، ئەویش لە هێنانەئارای خزمەتگوزاریی دەگمەن و پێشەنگ بە کوالیتی بەرز و نرخی گونجاوەوە، ئەم ئۆفەرە نوێیەش رەنگدانەوەی بایەخدانمانە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی ناوازە و نوێ بۆ هەموان، تا پەیوەندییان بەردەوام بێت لەگەڵ خزمان و خۆشەویستانیان، هەروەها ئەم هێڵە نوێیە سەلماندنی سوربونمانە لەسەر پێشکەشکردنی هەموو دەسپێشخەرییەکی نوێ بەر لە هەموان و پەیوەست بوونمانە بە بەشداریکردن لە پتەوکردن و گەشەپێدانی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش دەکرێن لەکەرتی گەیاندنی وڵاتدا، لە پێناو بنیاتنانی وڵاتێکی نوێ.

(کۆتایی)

دەربارەی ئاسیاسێڵ
ئاسیاسێڵ یەکێکە لە یەکەمین کۆمپانیاکانی پەیوەندی کردنی موبایڵ لە عیراقدا لە ساڵی 1999 لە شاری سلێمانی لە باکوری عیراق ، لە لایەن بزنسمانی ناسرا و( فاروق مستەفا رەسوڵ)ە وە دامەزرێندرا ، ئەمڕۆش تاکە تۆڕی پەیوەندییە کە سەرانسەری عیراق دەگرێتەوە بە هەموو پارێزگاکانیەوە لە باکورەوە بۆ باشور بۆ بە یەک گەیاندنی ڕۆڵەکانی یەک نیشتمان هەروەها گەورەترین کۆمپانیای عێراقیی تایبەتەکە کە خزمەتی زیاتر لە حەوت ملیۆن بەشداربوو دەکات.

بەیاننامەی رۆژنامەوانی لە کۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە .بۆ زیاتر زانیاری پەیوەندیمان پێوە بکە :

بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە گشتییەکان – ئاسیاسێڵ
مۆبایل : 9647701105758+
ئیمەیل :  abdulla.hassan@asiacell.com
پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.