ئەیلولی 2009 -کۆمپانیای ئاسیاسێڵ - گەورەترین کۆمپانیای عێراقی تایبەت و تەنیا کۆمپانیا کە خزمەتگوزارییەکانی هەموو عێراق دەگرێتەوە- خستنەکاری خزمەتگوزاریی سمارت رومینگی راگەیاند، لە ئەزمونێکی کەم وێنەدا و لەکاتی گەڕانە نێودەوڵەتیەکانیاندا بە شێوەیەکی سادە و نرخی گونجاو، لەگەڵ هەموو ئەو داشکاندنانەی بەخشراوە بە نرخی پەیوەندییەکانی ناوخۆ و پەیوەندییەکان بۆ عێراق و ئەو وڵاتانەی دەکەونە سنوری سمارت رومینگەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی بەشداربووانی خزمەتگوزاریی سمارت ڕومینگ. هەروەها ئەم خزمەتگوزارییە نوێیە نرخەکانی جێگیرە بۆ پەیوەندی هاتو و کورتەنامە نێردراوەکان، لە سنوری ئەو دەوڵەتانەی ئەم خزمەتگوزارییە دەیگرێتەوە.
هەرەوەها خزمەتگوزاریی سمارت رومینگ کە لە 20 ئابی 2009 دا کەوتەکار، کۆمەڵێکی هەڵبژاردە لە دیارترین کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریی بواری گەیاندن لەناوچەکەدا دەگرێتەوە کە دەچنە نێو سنوری ئەو خزمەتگوزارییە، لەوانە کۆمپانیای ئیتیسالات لە ئیمارات، ئۆرانج لە ئوردون، کیوتل لە قەتەر، نەورەس لە عومان و لەگەڵ هەریەک لە ئەلوەتەنیە بۆ ئیتیسالات لە کوەیت وتورکسیل لە تورکیا.
دەربارەی خستنەکاری ئەم خزمەتگوزارییە سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ دکتۆر دیار ووتی: "خستنەکاری سمارت رومینگ لەلایەن ئاسیاسێڵەوە رەنگدانەوەی پەیوەست بونمانە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی ناوازە ونوێ بە شێوەیەکی بەردەوام و بەشێوەیەک خواستی بەشداربووانمان بەدی بهێنێ، بەتایبەت لەگەڵ ئەو ژمارە زۆرەی عێراقییەکان کە لە ووڵاتانی دراوسێ وەک ئوردون و وڵاتانی کەنداو نیشتەجێ بوون، کە پتر لە ملیۆنێک عێراقین، ئەم خزمەتگوزارییە رێ خۆش دەکات بۆ ئاسانکاری لە رێگاکانی بەردەوامبونی پەیوەندی لە نێوان بەشداربوانمان و ئەو خزم وهاوڕێیانەی دەیانەوێت پەیوەندییان پێوەبکەن لەماوەی گەشتەکەیاندا لە دەرەوەی وڵات، و بەشێوەیەک کە پێویستیەکانی پەیوەندییە نێودوڵەتیەکانیان بە شێوەیەکی سادە و نرخی گونجاو بەئەنجام بگەیەنێ. لەگەڵ ئەوەشدا بە هیواین کە ئەم خزمەتگوزارییە ناوازەیە- کە ئێمە لەو باوەڕەداین رەزامەندی بەشداربوانمان بەدەست بهێنێ- بەشداربوانی نوێ رابکێشێت و بیان هێنێتە نێو خێزانی ئاسیاسێڵەوە".
هەروەها رایگەیاند:" ئێمە شانازی دەکەین بە هاوکاریکردنمان لەگەڵ کۆمپانیا پێشەنگەکانی بواری خزمەتگوزاری مۆبایل لەناوچەکەدا لە هاوبەشیکردنێکدا کە بڕوامان پتەوە بەوەی گەلێک ئەنجامی پۆزەتیڤی دەبێت، بەشێوەیەک کە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان هەستی پێبکەن، بەتایبەت کە ئێمە بە ئامانجێکی هاوبەشەوە کاردەکەین و خزمەتکردنی بەشداربوانمان لە سەرووی هەموو شتێکەوە دادەنێین لە رێگەی پێشکەشکردنی نوێترین خزمەتگوزاری و بەرهەمە داهێنراوەکان کە لە هەمان کاتدا بە چاکی و نرخی گونجاو ناسراوە.