شوبات 2010 - لە پەرۆشیەوە بۆ دابینکردنی هەل و خزمەتگوزاری ناوازەو بۆ بەدیهێنانی خواست و ئارەزووی بەشداربووانی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ کە گەورەترین کۆمپانیای عێراقی ویەکەمین کۆمپانیایە کە خزمەتگوزارییەکانی هەموو عێراق دەگرێتەوە .ئۆفەرێکی نوێی خستە بەردەست ئەویش پێشکەشکردنی 100% باڵانسی زیادە لەکاتی کڕینی هێڵی پریپەیدا، وپڕکردنەوەی باڵانس لە کاتی ئۆفەرەکەدا، کە لە بیست وپێنجی ئەم مانگی شوباتەدا دەردەچێت و تا بیست و پێنجی مانگی ئازاری داهاتوو بەردەوام دەبێت.
ئەم ئۆفەرە نوێیە هەلێکە لەبەردەم بەشداربووانی نوێی هێڵی پریپەید هەروەها بەشداربووانی هێڵی گەنجان، بۆ بەدەستهێنانی باڵانسی زیاد بەرێژەی 100%، ولەکاتی پڕکردنەوەی هەموو کارتەکانی جۆری 10 دۆلار و 20 دۆلار و30 دۆلار ئەم باڵانسە بێبەرامبەر بە پێنج بەشی یەکسان لەماوەی پێنج مانگدا وەردەگیرێت ، لەگەڵ.
دەربارەی ئەم ئۆفەرە سەرۆکی جێبەجێکاری ئاسیاسێڵ دکتۆر دیار ئەحمەد وتی: لەم ئۆفەرەوە هەوڵ دەدەین کە پێداویستیەکانی هاوڵاتیانمان دابین بکەین لەبواری گەیاندندا ولە هەموو ناوچەکاندا، هەروەها دەبێت ئۆفەری تایبەتیان پێشکەش بکرێ بەنرخی گونجاو وبەشێوەیەک کە لەگەڵ پێداویستی رۆژنەیاندا بگونجێ هەروەها ئەمە رەنگدانەوەی بایەخ دانمانە بەوەی خزمەتی زۆرترین ژمارەی بەشداربووان بکەین و تا پێگەی بڵندی خۆمان بپارێزین لە بازاڕی گەیاندنی وڵاتدا، وبەشداربین لەگەشەپێدانی کەرتی گەیاندن کە دەبێتە پاڵپشتێک بۆ ئابوری ووڵات، وبۆپاڵپشتی هەوڵەکان لەپێناو بەرەو پێشبردنی وڵاتەکەماندا.
(کۆتایی)
دەربارەی ئاسیاسێڵ
ئاسیاسێڵ یەکێکە لە یەکەمین کۆمپانیاکانی پەیوەندی کردنی موبایڵ لە عیراقدا لە ساڵی 1999 لە شاری سلێمانی لە باکوری عیراق ، لە لایەن بزنزمانی ناسرا و( فاروق مستەفا رەسوڵ)ە وە دامەزرێندرا ، ئەمڕۆش تاکە تۆڕی پەیوەندییە کە سەرانسەری عیراق دەگرێتەوە بە هەموو پارێزگاکانیەوە لە باکورەوە بۆ باشور بۆ بە یەک گەیاندنی ڕۆڵەکانی یەک نیشتمان هەروەها گەورەترین کۆمپانیای عێراقیی تایبەتە کە خزمەتی نزیکەی حەوت ملیۆن ونیو بەشداربوو دەکات.
بەیاننامەی رۆژنامەوانی لە کۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە .بۆ زیاتر زانیاری پەیوەندیمان پێوە بکە:
بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە گشتییەکان – ئاسیاسێڵ
مۆبایل : 9647701195758+
ئیمەیل : swar.ahmad@asiacell.com