تشرینی یەکەم 2010 – لە گرنگیدانیەوە بەبەخشینی ئۆفەری نوێ بە بەشداربووانی بەنرخی گونجاو وبەشێوەیەک کە لەگەڵ پێداویستی رۆژانەیاندا بگونجێت و بۆ سوربوون لەسەر زیاترکردنی ژمارەی بەشداربووانی، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ - گەورەترین کۆمپانیای عێراقی ویەکەمین کۆمپانیا کە خزمەتگوزارییەکانی هەموو عێراق دەگرێتەوە – ئۆفەرێکی ناوازەی راگەیاند بۆ کارتەکانی پریپەید، تیایدا بەدەستهێنانی باڵانسێکی بێبەرامبەرە کە 21،000 دینارە لەگەڵ کاراکردنی هەر هێڵێکی نوێی پریپەید بە درێژایی ماوەی ئەم ئۆفەرە، هاتنەکایەی ئەم ئۆفەرە ناوازەیەش بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کە لە نۆزدەی مانگی ئەیلولەوە دەستی پێکردو تا نۆزدەی تشرینی یەکەمی 2010 داهاتوو بەردەوامە.


ئەمە و هەموو بەشداربووە نۆێیەکان ئەم باڵانسە زیادەیان بە دەست دەکەوێت بۆ ماوەی شەش مانگی یەک لە دوای یەک، بە بڕی 3500 دینار هەموو مانگێک، ئەم ئۆفەرەیان هێڵی گەنجان و هەموو هێڵەکانی پریپەیدیش دەگرێتەوە. و لەگەڵ کاراکردنی هێڵەکان بەشداربووە نوێیەکان دەتوانن ئەم باڵانسە بێبەرامبەرە بەکاربهێنن و لە مانگی یەکەمدا دەتوانن پەیوەندی بکەن بە هەموو هێڵەکانی تری ئاسیاسێڵ هەموو و تۆڕەکانی تری گەیاندنەوە، بەڵام ئەو باڵانسە بێبەرامبەرە لە مانگی دووەمەوە، بەتەنها دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ پەیوەندیکردن بە هەموو هێڵەکانی ئاسیاسێڵەوە تا ماوەیەک کە 30 رۆژە.


دەربارەی ئەم ئۆفەرە نوێیە، ئەشرەف هیبە، بەڕێوەبەری ئۆفەرەکان و گەشە پێدانی متمانەی بەشداربووان لە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ووتی: " لەم ئۆفەرەوە هەوڵدەدەین کە هەموو پێداویستیەکانی خاوەنەکانی هێڵی پریپەید بە جێی بگەیەنین، وئۆفەری ناوازەیان پێشکەش بکەین بەنرخی گونجاو، هەروەها ئەم ئۆفەرە رەنگدانەوەی گرنگیدانمانە بە لەئامێزگرتنی بەشداربووی نوێ بۆ لیستی بەشداربووانی ئاسیاسێڵ، کە بە شێوەیەکی بەرچاو گەشە دەکات و فراوان دەبێت، و ئەمە پلەو پایەی بڵندی کۆمپانیا دوپات دەکاتەوە لە بازاڕی گەیاندنی عێراقدا. هەروەها کاک هیبە ووتی: ئێمە پابەندین بە هەموو شتێکی نوێ و ناوازە لە جیهانی گەیاندندا، و دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاریی بۆ هاوڵاتیان، ئەمانەش لە هەوڵ و کۆششەکانمانەوەیە بە ئامانجی پشتگیریکردنی ئابوری نیشتمانی، وبوژاندنەوەی بوارە ئابوری و کۆمەڵایەتیەکان بۆ بنیاتنانەوەی عێراقی نوێ."

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.