کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پیرۆزباییەکى گەرم لە گەلى عێراق و حکومەتەکەى دەکات بە بۆنەى ئەو سەرکەوتنە گەورەیەى کە سوپا وهێزە چەکدارەکانى عێراق بە دەستیان هێنا لە ڕزگارکردنى شارى موسڵى خۆشەویست دژى ریکخراوە تیرۆریستیەکەى داعش.

بەم بۆنەیەوە بەڕێز فاروق مەلا مستەفا سەرۆکى ئەنجومەنى بەڕێوەبردنى کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ پیرۆزبایى گەرمى خۆى ئاڕاستەى گەلى عێراق دەکات و ئەم سەرکەوتنە بە شانازییەکى گەورە دەنرخێنێت.

ەروەها لە زارى بەڕێز فاروق مەلا مستەفا ( کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ جوانترین پیرۆزبایى لە گەلانى عێراق دەکات بە کوردو عەرەب و کەمەنەتەوایەتیەکانى ترەوە بە بۆنەى ڕزگارکردنى شارى موسڵ لە چنکى ڕەشى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش کە وەک پایتەختى بەناو دەوڵەتەکەى دانابو.

ئەم داستانە گەورەیەى ڕزگارکردنى شارى ئوم الربیعین نەخشێنرا بە هەماهەنگى و فیداکارى سوپا و هێزە چەکدارەکانى عێراق).

هەروەها بەڕێز فاروق مەلا مستەفا خۆشحاڵى خۆى و کارمەندانى کۆمپانیاى ئاسیاسێڵى دەربڕى بەم بۆنە مەزنەوەو جەختى لەسەر ئامادەبوونیان کردەوە لەسەر پێشکەش کردنى هەموو جۆرە یارمەتییەک بۆ دانیشتوانە ستەمدیدەکەى پارێزگاى نەینەواو ناوچەکانى دەوروبەرى لە ڕێى پێشکەشکردنى پرۆژە مرۆییەکانى ئاسیاسێڵ بۆ ئاوارەکان و کەمکردنەوەى مەینەتییەکانیان.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.