Ookla Award

ئاسیاسێڵ، گەورەترین کۆمپانیای پەیوەندییەکان لە عێراق وەکو "باشترین تۆڕی پەیوەندی مۆبایل" پۆلێندەکرێت دوای ئەوەی دوو خەڵات لە ئۆکلا Ookla® دەباتەوە

بەغداد، 25 كانونی دووەمی 2022 – ئاسیاسێڵ ساڵی 2022 ی بە بردنەوەی دوو خەڵاتی گەورە دەستپێکرد کە بووە مایەی بەهێزترکردنی پێگەی وەکو پێشەنگی تۆڕەکانی مۆبایل لە سەرتاسەری عێراقدا. ئاسیاسێڵ ئەمڕۆ ئەنجامی زیاتر لە 240,000 تێستی ڕایگەیاند کە بەشداربووان ئەنجامیانداوە بە بەکارهێنانی ئەپلیکەیشنی تێستی خێرایی کە سەلماندوویەتی ئاسیاسێڵ خاوەنی "خێراترین تۆڕی مۆبایل" و "باشترین ڕووماڵی تۆڕی مۆبایل"ــە لە عێراقدا لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی نیوەی دووەمی ساڵی 2021 کە ئەو ڕاستییە پشتڕاستدەکاتەوە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی مۆبایلە لە سەرتاسەری عێراقدا.*

بەخشینی ئەم ڕیزبەندییە نایابە دوای بەگەڕخستنی هەوڵێکی ئێجگار زۆر دێت لەلایەن ئاسیاسێڵەوە بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی گەورە کە یارمەتی کۆمپانیاکەیدا بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی 4G+ بۆ بەشدرابووانی. هیچ کام لەمانە کاری کردە نەبوو ئەگەر ئەو سەرمایەگوزارییە گەورەیە نەبوایە کە ئاسیاسێڵ لە ژێرخانی کەرتی پەیوەندییەکانی عێراقدا ئەنجامیدا کە خۆی لە خۆیدا بوونێکی ئەوتۆی نەبوو، شانبەشانی ئەو لە خۆبوردوویی وکارە جددییەی کارمەندانی ئاسیاسێڵ ئەنجامیانداوە بۆ مسۆگەرکردنی ئەوەی کە خزمەتگوزارییەکانیان بە نایابیی بمێنێتەوە تەنانەت لە کاتی بڵابووبەوەی پەتای کۆرۆناشدا.

ئەنجامەکانی تێستەکانی خێرایی سەلماندیان کە کۆمپانیای ئاسیاسێڵی باشترین ڕووماڵی تۆڕی پەیوەندی مۆبایلی هەیە لە عێراقدا بە هۆی ڕووماڵی تۆڕەکەیەوە کە زیاتر لە 99٪ ی عێراق دەگرێتەوە. هەروەها ئاسیاسێڵی وەکو خێراترین تۆڕی پەیوەندی مۆبایل پۆلێنکردووە بە هۆی ئەو ئاستی خێراییەی بەدەستیهێناوە کە گەیشتووەتە 48.73. وە ئەم دوو ڕیزبەندییەش ئەو ڕاستییەیان سەلماند کە ئاسیاسێڵ باشترین ئەزمونی بەکارهێنانی مۆبایل وباشترین ڕووماڵی تۆڕی مۆبایلی بۆ بەشداربووانی لە عێراقدا دابینکردووە.

هەمووان دەزانن کە کەرتی پەیوەندییەکان ماوەیەکی زۆر بوو ڕووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری بووبووەوە. کۆمپانیای ئاسیاسێڵ هەڵسا بە یارمەتیدانی حکومەت بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەم ئاڵنگارییانەدا لە ڕێگەی کارکردن لەسەر ئەنجامدانی چاکسازیی لە ژێرخانی پەیوەندییەکان وسەرمایەگوزاری کردن لە بواری باشترکردنی کوالیتی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پێشکەشی دەکات. ئەم خەڵاتە لە کاتێکدایە کە بەشداربووان بەشێوەیەکی سەرەکی پشتدەبەستن بە خێرایی ئینتەرنێتی مۆبایل بۆ ئەوەی لە پەیوەندیدا بمێننەوە لەگەڵ خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکاندا. ئاسیاسێڵ توانی پێگەی پێشەنگیی خۆیی بسەلمێنێت بەو سیفەتەی کە دابینکاری تەنها و ڕاستەقینەی خزمەتگوزاریی پەیوەندی مۆبایلە کە لە یەک کاتدا خێراترین پەیوەندی و باشترین ڕووماڵ بۆ بەشداربووانی دابیندەکات، ئەمەش لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی نیوەی دووەمی ساڵی 2021.

بەڕێز عومەر فالح، بەڕێوەبەری میدیا وپەیوەندییە گشتییەکان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بۆنەی بردنەوەی ئەم دوو خەڵاتە گەورەیە لە ئۆکلا "Ookla" ـەوە وتی: "جێگەی خۆشحاڵیمانە دوو خەڵاتمان بردووەتەوە وەکو خێراترین تۆڕی مۆبایل وباشترین ڕووماڵی تۆڕی مۆبایل لە عێراق. ئەم دانپێدانانە گەواهی دەدەن بۆ ئەدای ناوازەی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لەسەر بنەمای شیکردنەوە ووردەکانی ئۆکلا 'Ookla' بۆ ئەو تێستانەی بەکارهێنەران خۆیان ئەنجامیانداوە. ئاسیاسێڵ بە بەردەوامی خێراترین ئەزموونی 4G دابیندەکات، ئەمەش شانبەشانی هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ پێشکەشکردنی ئەزمونێکی پێشکەوتوو وباڵا. لەگەڵ خستنەکاری 4G+ تۆڕەکەمان ئێستا بووەتە خێراترین تۆڕی مۆبایل لە عێراق، وە هەروەها ئەم ڕاستییە لە ڕێگەی تێستەکانی ئۆکلا 'Ookla'شەوە سەلمێنراوە. ئێمە بڕوامان بەوە هەیە کە یارمەتی بەشداربووانمان بدەین بۆ گەشەکردن لە سەردەمی دیجیتاڵیدا – چ بۆ فێربوون و پەرەپێدان بێت یاخود بۆ ئیشکردن و کاتبەسەربردن."

دوغ سەتڵز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئۆكلا “Ookla” لەمبارەیەوە وتی: "خەڵاتەکانی تێستی خێرایی "Speedtest Awards" کە لەلایەن ئۆکلا "Ookla" وە پێشکەشدەکرێن بەتایبەتی تەرخانکراون بۆ دەستەبژێرێك لە کۆمپانیاکانی مۆبایل کە ئەداکردنێك و ڕووماڵێکی نایابی ئینتەرنێتیان پێشکەشی بازاڕێکی دیاریکراو کردووە. وە جێگەی خۆشحاڵیمانە کە دوو خەڵات: خەڵاتی خێراترین تۆڕی مۆبایل و خەڵاتی باشترین ڕووماڵی تۆڕی مۆبایل لە عێراقدا پێشکەشی ئاسیاسێڵ بکەین. ئەم دانپێدانانە گەواهیدەری ئەدای ناوازەی کۆمپانیای ئاسیاسێڵە لە چارەکی سێهەم و چارەکی چوارەمی ساڵی 2021 لەسەر بنەمای شیکردنەوە ووردەکانی ئۆکلا 'Ookla' بۆ ئەو تێستانەی بەکارهێنەران خۆیان ئەنجامیانداوە لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی تێستی خێرایی "Speedtest"ی تایبەت بە ئۆکلا 'Ookla'وە".

*هەموو ئەمانە بە پێی ئەو شیکارییانەی کە دامەزراوەی Ookla® ئەنجامیداوە بۆ ئەو داتا بەردەستانەی کە Speedtest Intelligence® دابینیکردوون بۆ هەردوو چارەکی سێهەم و چوارەمی ساڵی 2021. براندی بازرگانی ئۆکلا "Ookla" بەپێی مۆڵەتی فەرمی بەکاردهێنرێت، هەروەها چاپکردنەوەشی بەپێی مۆڵەت دەبێت.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.