ئاسیاسێڵ بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی لەڕێگای ئەدای دارایی ناوازەوە کە ڕەنگدانەوەی باڵادەستی کۆمپانیاکەیە لە کەرتی پەیوەندییەکانی عێراقدا.
سلێمانی، عێراق - 23ی نیسان 2025
ئاسیاسێڵ ئەنجامی زانیارییە داراییە وردبینیکراوەکانی بۆ ساڵی دارایی 2024 راگەیاند، کە لە 31ی کانوونی دووەمی 2024 دا کۆتایی هاتووە. ئەمەش دووپاتکردنەوەی گەشەسەندنی بەهێزییەتی لەسەر ئاستی داهات و قازانج و بنکەی بەشداربووان. ئەم ئەنجامانە دەرخەری ئەو راستییەن کە کۆمپانیا جێ پەنجەی لە کەرتی پەیوەندییەکانی عێراقدا دیارە و پابەندبوونی بەهێزی لە سەرکردایەتیکردنی وەرچەرخانی دیجیتاڵی و داهێنانی چارەسەری پەیوەندییە مۆدێرنەکان پشتڕاست دەکاتەوە.
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ئەنجامی دارایی بەرچاوی بەدەستهێناوە لە ساڵی 2024دا، کە داهاتەکەی بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بە ڕێژەی 12.8% زیادیکردووە و گەیشتووەتە نزیکەی 1.9 ترلیۆن دیناری عێراقی. هەروەها کۆمپانیا قازانجی پێش پێدانی سوودەکان و باجەکان و کەمبوونەوەی زەمەنی بەها و سرینەوەی زەمەنی بەها (EBITDA)ی 860 ملیار دیناری عێراقی تۆمارکردووە، بەمەش گەشەی 18.1%ی بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا قازانجی تەواو بەدەستهاتوو گەیشتووەتە 394 ملیار دینار، کە زیادبوونێکی بەرچاوی بە رێژەی %12 تۆمارکردووە. ئەم ئەنجامە ڕەنگدانەوەی سەرکەوتنی پلانەکانی کۆمپانیا و کارایی جێبەجێکردنیانە.
لە لایەکی دیکەوە، بنکەی بەشداربووانی ئاسیاسێڵ فروانتر بووە و لە کۆتایی ساڵی 2024 ـدا بووە بە 19.1 ملیۆن بەشداربوو، لە کاتێکدا ژمارەکە لە ساڵی 2023 ـدا 17.7 ملیۆن بەشداربوو بووە. ئەمەش ڕەنگدانەوەی سەرکەوتنی ستراتیژییەکانی کۆمپانیایە بۆ ڕاکێشانی توێژی نوێ لە بەشداربووان و بەرزکردنەوەی هەستی دڵسۆزی بەشداربووانی ئێستای.
لەم چوارچێوەیەدا بەڕێز فاروق مستەفا ڕەسووڵ سەرۆکی دەستەی کارگێڕی ڕایگەیاند:
" ئاسیاسێڵ بەردەوام دەبێت لە بەرەوپێشچوون بۆ داهاتوو بە ئاراستەیەک کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونییەتی بە داهێنان و گەشەسەندنی بەردەوام. ئێمە پاپەندین بەوەی هاوشانی سەردەمیانەترین تەکنەلۆژیا و خزمەتگوزارییە جیهانییەکان بڕۆین بەجۆرێک کە ئاسانکاری بکات لە دابینکردنی پێداویستییە ڕوو لە زیادەکانی بازاڕ و خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی بەشداربووانمان و کۆمەڵگەی عێراقی. بە هەمان ئاست، لە ڕێگەی چارەسەرە تەکنەلۆژییە پێشکەوتووەکانەوە کە پاڵپشتی وەرچەرخانی دیجیتاڵی دەکات وپێگە پێشەنگەکەمان لە کەرتی پەیوەندییەکان پتەوتر دەکات."
هەروەها کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایدەگەیەنێت کە سەرجەم ئەو زانیاریانەی خراونەتە بەردەست پەیوەستن بە ساڵی دارایی 2024 ـەوە، هیچ ئاماژەیەک یان پێشبینیەکی تایبەت بە ساڵی 2025 ناگرێتەوە. ئاسیاسێڵ ئەم دەرفەتە دەقۆزێتەوە و سوپاسی بێپایانی خاوەن پشک و وەبەرهێنەورە بەرێزەکانی دەکات بۆ دڵسۆزی و پشتگیری بەردەوامییان و متمانەیان لە ئاراستەی کۆمپانیا و پابەندبوونی بە شەفافیەت و خستنەرووە وەرزییەکانییەوە. هەروەها ئاسیاسێڵ پابەندبوونی هەمیشەیی خۆی دووپاتدەکاتەوە بۆ کێبڕکێکردنی دادپەروەرانە لە کەرتی پەیوەندییەکانی عێراق و ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە قۆرخکارییەک، بەو باوەڕەی کە بازاڕێکی کێبڕکێکار پەرە بە داهێنان دەدات و کوالیتی خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان باشتر دەکات.