ئاسیاسێڵ هەڵدەسێت بە سپۆنسەرکردنی کۆنفرانسی تیداکس بەغدا TEDx Baghdad 2019

بەغدا – عێراق: کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند کە سپۆنسەری سەرەکی ڤێرژنی نۆیەمی کۆنفرانسی تيداكس بەغدا TEDx Baghdad 2019 دەکات کە لە هۆتێلێ ڕەشید لە بەغدا ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی 2019/7/20 سازکرا. ئەم کۆنفرانسە کۆنفرانسێکی جیهانیی کەموێنەیە وئامانجی ئەوەیە ڕۆشنایی بخاتەسەر داهێنان وداهێنەران وبەخشینی مۆرکێکی جیهانیی پێیان، وبەستنەوەی داهێنەرانی عێراقی لە دەرەوەی وڵات بە دا‌هێنەرانی ناوەوەی وڵات وبەشداریکردن لە گێڕانەوەی پێگەی عێراق وەکو مەڵبەندێکی زانست و مەعریفە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

سپۆنسەرکردنی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ چالاکییەکانی کۆنفرانسەکە بەشێکە لە ستراتیژ وتێڕوانینی ئاسیاسێڵ بۆ بەشداری کاریگەرانە لە کۆمەڵگەدا لە بواری پشتگیریکردنی لاوان، وە جەختکردنەوەی پەیڕەوی ئیدارەکەیەتی کە هەردەم پشتیوانی پڕۆژە وچالاکی کوالیتی بەو سیفەتەی هاوبەشێکی سەرەکییە لە سەرجەم چالاکییە تەکنیکیەکان وچالاکیەکانی تری تایبەت بە گەشەپێدان.

لە ئامێزگرتنی ئاسیاسێڵ بۆ ئەم کۆنفرانسە جیهانییە بەوپێیەی یەکێکە لە گرنگترین مینبەرەکانی نمایشکردنی پڕۆژە سەرکەوتوەکان ودۆزینەوە وتیشك خستنەسەر ئەو بیرۆکانەی شایستەی بڵاوکردنەوەن بەشداری دەکات لە پشتگیریکردنی بەرنامە کاریگەرەکانی گەشەپێدان کە لە ڕێیەوە هەڵدەسێت بە تازەکردنەوە وهاندانی توانستەکانی لاوان بەرەو بەدەستهێنانی ئەوەی کە ڕۆژانێك بە مەحاڵیان ئەزانی. چەندین کەس قسەیان بۆ کۆنفرانسەکە کرد کە شارەزایی زۆریان هەبوو لە بواری پسپۆڕی خۆیاندا وڕۆڵی گەورەیان هەیە لە بەدیهێنانی پرۆژەگەلی مەزنی گەشەپێدان لە بوارە جیاجیاکاندا.

لە بارەی ئەم سپۆنسەرکردنە، عەبدوڵا حەسەن، وتەبێژی فەرمی ئاسیاسێڵ وتی: "بەو پێیەی خۆمان بە پێشەنگ دەزانین لە عێراق لەو مەسەلانەی پەیوەندی بە پشتگیریکردنی کەرتی لاوانەوە هەیە، هەروەها پشتگیریکردنی دەستپێشخەرییەکانی لاوان کە ئامانجیان پەرەپێدان وپێشخستنە، بڕیارماندا بەردەوام بین لە پشتگیریکردنی کۆنفرانسی کۆنفرانسی تیداکس بەغدا TEDx Baghdad 2019 لەبەر ئەو ڕۆڵە گەورەی دەیگێڕێت لە پێشخستنی هزری گەنجی عێراقی."

دکتۆر یەحیا عەبدەلی، دامەزرێنەری کۆنفرانسی تیداکس بەغداTEDx Baghdad 2019 وتی: "ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە بەردەوام بوونی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە سپۆنسەرکردنی کۆنفرانسە جیاجیاکانی TEDx لە عێراق. هەروەها ئێـمە بە هاوبەشێکی ستراتیژی دەزانین لە پشتیوانیکردنی جوڵانەوەی بەردەوامی پێشکەوتنی گەنجی عێراقی دڵ پڕ لە هیوا."

شایانی باسکردنە بەستنی کۆنفرانسی تیداکس هاوشانی ئەو هەنگاوە خێرا وگەورانەیە کە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ هاویشتوونی لە ڕێگەی واژۆکردنی گرێبەستی دوورمەوداوە لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی پەیوەندی (هواوی ونۆکیا وئیریکسۆن) لە پێناو باشترکردن وپێشخستنی تۆڕی ئاسیاسێڵ لە بوارەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت.


TEDx 2019
پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.