لە دەستپێشخەرییەکی نوێدا بۆ پشتگیریکردن لە تواناکانی لاوانی عێراق
ئاسیاسێڵ سپۆنسەری کۆنفرانسی "TEDX Youth Baghdad " دەکات
عێراق، بەغدا- کۆمپانیای ئاسیاسێڵ سپۆنسەری کۆنفرانسی تیداکسی بەغدای تایبەت بە گەنجان کرد لە کۆپی حەوتەمی ساڵی 2018 دا. پرۆژە وچالاکییەکانی گەنجانی خوار تەمەن 25 ساڵ بابەتی کۆنفرانسەکە بوو کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە گەنجان وکەسایەتی دیاری کۆمەڵگە بەڕێوەچوو وتیایدا تیشك خرایەسەر کەسانی داهێنەر لە توێژی گەنجان لە ڕێگەی ئەو پڕۆژە و بیرۆکانەی لە بوارە جیاجیاکاندا پێشکەشیانکرد؛ هەر لە موزیك و پرسەکانی تایبەت بە ژینگە و چالاکی کۆمەڵایەتی تا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وتەکنۆلۆژیای زانیاری وهونەر. کۆنفرانسەکە بەشداریدەکات لە یارمەتیدانی سەرکردە لاوەکان بۆ ئەوەی بیرۆکەکانیان شێر بکەن وتواناکانیان دەربخەن کە ئەمەش دەبێتە مایەی سەرهەڵدانی بیرۆکەی نوێ.
کۆنفرانسی تیداکسی بەغدا بریتییە لە زنجیرەیەك ئیڤێنتی تیداکس کە لەسەرتاسەری جیهاندا بەڕێوەدەچن، بە دیاریکراویش لە 105 وڵاتدا وئامانجیان پەرەپێدانی بەهرەکانی لاوانە وناساندنیانە بە جیهان بەوپێیەی سەرکەوتنی ئەو بەهرانە هانی سەرهەڵدانی بەهرەگەلی تر دەدات. تیداکسی بەغدا دەستپێشخەرییەکی دوولانەیە کە بریتییە لە چالاکی و پرۆژە. چالاکییەکانی کۆنفرانسەکە ناساندنی لاوانی خاوەن بەهرەیە بە جیهان وستایشدەکرێن لە پێگەیەوە کە مەعریفە و بیرۆکەکانیان لەگەڵ جیهاندا شێردەکەن. پرۆژەکانیش بوار بۆ پەرەپێدانی هەندێك لەو بیرۆکانە دەڕەخسێنێت لە شێوەی دەستپێشخەریگەلێك کە گەنجانی عێراق پێی هەڵدەسن وئامانجیان خزمەتکردنی کۆمەڵگەی عێراقییە.
ئاسیاسێڵ بەشداریکرد لە پشتگیریکردنی چەندین بیرۆکە و پرۆژەی گەنجانی وڵات وەکو بەشێك لە لێپرسراوێتی ئاسیاسێڵ بۆ بەرەوپێشبردنی گەنجان وبیرۆکەکانیان، ئەمەش وەکو بەشێك لە لێپرسراوێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ کە لە بوارە جیاجیاکاندا وبەتایبەت لە کەرتەکانی وەرزش و تەکنۆلۆژیا وهاندانی بیرۆکەی گەنجان پیادەی دەکات. ئەم کارە بەتەنگەوەهاتنی ئاسیاسێڵ دەسەلمێنێت لەوەدا کە دەیەوێت ببێتە نمونەیەکی پۆزەتیڤ بۆ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت کە هەست بە لێپرسراوێتی خۆیان دەکەن بەرامبەر وڵاتەکەیان.
هەر لەمبارەیەوە بەڕێز عەبدوڵا حەسەن، وتەبێژی فەرمی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند: "ئاسیاسێڵ بەلایەوە گرنگە پشتگیریی توێژی گەنجان بکات وداهێنان وبیرۆکەکانیان نیشانبدات لە پێناو پێشخستنی وڵات لە ڕوانگەی گرنگیدانمانەوە بە پشتگیریکردن لە سەرجەم هەموو ئەو کار و چالاکییانەی گەنجان لە پێناو بەدیارخستنی ئەو ڕووە گەشەی شارستانییەی کە لاوانی عێراق پییگەیشتوون لە سەرجەم بوارەکاندا، بەوپێیەی کە سەرکردەی ئایندەن وئێمەش بە ئەرکی خۆمان و هەموانی دەزانین کە پشتیوانییان لێ بکەین وبرەو بە توانا وبەهرەکانیان بدەین. هەر ئەمەشە کە ئاسیاسێڵ لە کۆمپانیاکانی تری کەرتی تایبەت لە عێراق جیادەکاتەوە."
هەروەها بەڕێز یەحیا عەبدەلی، دامەزرێنەری تیداکسی بەغدا ستایشی کۆمپانیای ئاسیاسێڵی کردو وتی کە هەردەم پێشەنگ بووە لە پشتگیریکردنی توێژی لاوان وهاندانی بیرۆکە وپرۆژەکانی
گەنجان لە بوارە جیاجیاکانی زانستیی و ڕۆشنبیریی و وەرزشیی. ئێستا ئەم مەسەلەیە بووەتە مەسەلەیەکی ڕوون لای هاوڵاتیان کە ئاسیاسێڵ لەوانیدی جیادەکاتەوە ئەویش دەرفەت ڕەخساندنە بۆ پڕۆژەکانی لاوان کە ڕووناکی ببینن ولەسەر ئەرزی واقیع جێبەجێبکرێن نەوەك تەنها وەکو مەرەکەب لەسەر کاغەز بمێننەوە. بەڕێز یەحیا عەبدەلی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی بەڕێوەبەرێتی ئاسیاسێڵ کرد بۆ ئەو هەموو هەوڵە گەورانەی دەیدات لە پێناو پشتگیریکردنی توێژی لاوان.