کۆمپانیای ئاسیاسێڵ تاقیگەیەکی کۆمپیوتەر لە زانکۆی واست دەکاتەوە
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ هەستا بە کردنەوەی تاقیگەی کۆمپیوتەری ئاسیاسێڵ کە لەلایەن کۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە نۆژەنکراوەتەوە وکۆمپیوتەر وکەلوپەلی بۆ دابینکراوە، ئەمەش وەکو هەوڵێك لەلایەن کۆمپانیاوە لە پێناو ئاگاداربوون لە پێشکەوتنە تەکنۆلۆژییەکان بۆ مەبەستەکانی تایبەت بە فێرکردن ودابینکردنی ئامرازی تەکنۆلۆژی مۆدێرن بۆ فێرخوازان ومامۆستایان کە هاوکاتە لەگەڵ ئەو پێشکەوتنە خێرایەی تەکنۆلۆژیای مۆدێرن بەخۆیەوە دەبینێت. ئەمەش دەبێتە مایەی مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی ئەنجامەکانی فێرکردن ودابینکردنی ئەو شارەزاییانەی سەدەی بیستە ویەك دەیخوازێت بۆ فێرخوازان.
تاقیگەکە چەندین کۆمپیوتەری پێشکەوتوو وچەندین کەلوپەل وبەرنامەی فێرکاری لەخۆدەگرێت لە پێناو ئاسانکردنی پرۆسەی وانەوتنەوە وفێربوون. ئەمەش دەبێتە مایەی ئەوەی فێرخوازان ومامۆستایان ئاگاداری پێشکەوتنەکانی تەکنۆلۆژیا بن لە بواری فێرکردن بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییە کارپێکراوەکان، کە بە گرنگترین بەش دادەنرێت بۆ فێرخواز لە ماوەی خوێندنیدا.
نۆژەنکردنەوە وئامادەکردنی ئەم تاقیگەیە لە باوەڕی ئاسیاسێڵەوەیە بەوەی کە بنەمای پێشخستنی توێژینەوەی زانستی بە پێشخستنی تاقیگەکان دەستپێدەکات. ئەمەش لە ڕێی فەراهەمکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ ئیشی فێرخوازان دەبێت بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە وتوێژینەوە ولێکۆڵینەوەی جیاواز لە پێناو بەدیهێنانی سیستمێکی کوالیتی تەواو وبێ کەموکوڕی لە تاقیگەکانی زانکۆکانی عێراق وپێویستبوونی پابەندیکردن بە ستاندەرەکانەوە "المواصفات" لەگەڵ بەرزکردنەوەی ئاستی کاری تاقیگەکان.