ئایار 2011- کۆمپانیای ئاسیاسێڵ- گەورەترین کۆمپانیای عێراقی ویەکەمین کۆمپانیا کە خزمەتگوزارییەکانی هەموو عێراق دەگرێتەوە - خزمەتگوزاریی "ئەلو چات" دێنێتە ئاراوە بۆ هەموو بەشداربووانی پۆستپەید و پریپەید، ئەم خزمەتگوزارییە زیادە بەهایە توانای بەکارهێنانی چاتی دەنگیی راستەوخۆت ئەداتێ، کە رێگە خۆشدەکات بۆ بەشداربووان تا بەردەوام بمێننەوە لەپەیوەندیدا لەگەڵ هەزاران بەشداربووی تۆڕی ئاسیاسێڵدا زۆر بە ئاسانی لە هەرکات و هەر شوێنێکدا بێت.

خزمەتگوزارییی ئەلوچات گەلێک تایبەتمەندێتی خۆی هەیە کە تیایدا بەرنامەی چاتی راستەوخۆی دەنگیی تەنهایە لەگەڵ هەموو بەشداربووان، هەروەها توانای داخڵبوونی ژوورەکانی چاتی جۆراو جۆر کە تیایدا ژووری تەندروستی و لەش ڕێکی، ژووری ئەستێرەکان وهونەر، ژووری بورجەکان هەیە. هەروەها بەشداربوو لەڕێگەی خزمەتگوزاریی ئەلوچاتەوە نامەی دەنگیی بنێرێت بۆ بەشداربوویەک لە حاڵەتی کارانەبونیدا، گۆرانی و مۆزیک هەڵبژێرێت لەو کتێبخانەی گۆرانیەی کە لەم خزمەتگوزارییەدا دابینکراوە، و گوێی لێبگریت هەروەها بینێریت بۆ ئەوکەسەی ئارەزووی دەکات.

هەموو بەشداربووانی ئاسیاسێڵ دەتوانن بەشداری بکەن لەم خزمەتگوزارییە تایبەتەدا لەڕێگەی ناردنی ناوی بەشداربوو لەگەڵ فایلە کەسییەکەی خۆی لە رێگەی ژمارە 09009999 و بە نرخێکی گونجاو کە 250 دینارە بۆ یەک دەقیقە.

دەربارەی ئەم خزمەتگوزارییە لە بازاڕی گەیاندنی عێراقیدا، جەمال عومەر ـ بەڕێوەبەرى بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان لەکۆمپانیاى ئاسیاسێڵ رایگەیاند کە هێنانە ئارای ئەم خزمەتگوزارییە بەو نرخە گونجاوە بۆ هەموو بەشداربووان لە باوەڕمانەوەیە بە گرنگیدانی کۆمپانیا بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیادە بەها و بەنرخێکی گونجاو لەبەر دەستی هەموواندا، و لەهەوڵە بەردەوامەکانمانەوەیە بۆ ئەوەی بازاڕی گەیاندنی وڵات هەمیشە خزمەتگوزاریی نوێی تایبەت و ئاسانی تێدابێت، وبەشداربێت لە ئاسانکردنی کارەکانیاندا، و بەردەوام بەشداربوانى بەئاگابن لەهەموو بابەت و گۆڕانکاریەکی نوێی جیهانی گەیاندن

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.