سلێمانى – ئەیلولی 2013: ئەمڕۆ سێشەممە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ (هاوبەشی تایبەت) رایگەیاند کە عامر سوناع وەک بەرێوەبەری جێبەجێکاری نوێ دەست بەکاربووە.

ئاسیاسێڵ کە کۆمپانیایەکی تۆمارکراوە لە بۆرسەی عێراق، لەم دواییانەدا بە سەرکەوتوویی گەورەترین پرۆسەی فرۆشتنی پشکی لە سەرئاستی ڕۆژهەلآتی ناوەڕاست لە ساڵی 2008 ەوە ئەنجادا و تۆڕەکانی 97%ی رووبەری ناوچە نیشتەجێییەکانی عێراق دادەپۆشێت.

ئاسیاسێڵ بە سەرکردایەتی دامەزرێنەر و سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنەکەی فاروقی مەلا مستەفا و بەرێوەبەری جێبەجێکاری پێشوو د. دیار ئەحمەد چەندین دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێناوە .

بەم بۆنەیەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ئاسیاسێل فاروق مەلا مستەفا رایگەیاند کە دەستبەکاربوونی عامر سوناع لە بەڕێوەبردنی ئەرکە نوێیەکەی دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ ئاسیاسێڵ و وتی "متمانەمان بە توانا و لێهاتوویی کاک عامر سوناع هەیە لە بواری کارگێڕی و شارەزایی لە جیهانی تیلەکۆمیونیکەیشن و ئەمەش گەشتی سەرکەوتنەکانی و خزمەتکردنی کۆمپانیا و بەشداربوونی لە هێنانەدی ئامانجەکانی کۆمپانیادا دەستەبەر دەکات." 

عامر سوناع خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازیاریی کارەبا لە زانکۆی ئوردونی و لە مانگی ئابی 2010 لە کۆمپانیای Ooredoo وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای (وای ترایب)ی ئوردونی کاری کردووە و لەئابی 2011 بۆتە گەورە راوێژکاری پرۆسەکانی لقی فلیپینی (وای ترایب) و لە شوباتی 2013 بۆتە بەرێوەبەری رێپێدراوی ئاسیاسێڵ.

سوناع خاوەنی زیاتر لە 20 ساڵ ئەزموونە لە بواری ئەزموونی بەشداربووان لە پەیوەندییە تەلی و بێتەلییەکان و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری چەندین کۆمپانیای جیهانی بووە وەک کۆمپانیای ًَُفیتڵ لە ولآتانی ئۆکرانیا ، جۆرجیا ، ئەرمینیا و بەرێوەبەری ئۆپەرەیشن بووە لە کۆمپانیای ئۆرنج و رۆڵێکی گرنگی بینوە لە گەشەپێدانی کەرتی گەیاندن لە ئوردون.

هەر لەمبارەیەوە عامر سوناع دووپاتی کردەوە کە ئەوان زۆر سوپاسگوزاری سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن فاروقی مەلا مستەفا و هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنن بۆ بەخشینی متمانەی خۆیان و وتی "ئەم متمانەیە بۆ من شەرەفێکی گەورەیە و ئەرکێکی گەورەیە کە دەبێت لە ئەستۆی بگرم چونکە ئەم ئەرکە لە کۆمپانیایەکی گەورە و گرنگی وەک ئاسیاسێڵ پێویستی بە کۆششی زۆر هەیە و من خۆم تەرخان دەکەم بۆ سەرخستنی کار و بەرنامەی ئاسیاسێڵ و خزمەتکردنی بەشداربووەکانی."

ئەمە لە کاتێکدا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشوو د. دیار ئەحمەد کە بۆ ماوەی شەش سالأ وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکار خزمەتی کرد، ئەرکی گەورە راوێژکاری سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی پێدەسپێردرێت لەبەر پێویستیی سەرۆکی ئەنجوومەن بە ئەزموون و تواناکانی.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.