1. دابەشکردنی 10000 سیمکارت کە خزمەتگوزاری ئاگادارکردنەوە (notification)ى تێدایە.
  2. تەرخانکردنی کۆدێکی تایبەتی وسەنتەرێکی خزمەتگوزاری بەشداربووان لە شاری سلێمانی بۆ پەیوەندیکردن بۆ ئاسانکاریکردن بۆ ئاوارەکان و هاوکاریکردنیان .
  3. تەرخانکردنی بڕى 40,000 دۆلار بۆ کرینی جلو بەرگ و پێلاو بۆ سەرجەم مندالاَنی کەمپی عەربەت.
  4. دابینکردنى 600 ئامێرى مۆبایل و 600 سیمکارت بۆ نوێنەرانی کەمپى ئاوارەکان کە هەر سیم کارتێک 1000 دەقیقە پەیوەندى تێدایە .

سلێمانی، کوردستان، عێراق: ئەمرۆ کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ پڕۆژەیەکی گەورەى مرۆیی خێرخوازى راگەیاند بۆ پشتیگیریکردنى پەنابەران وئاوارەکانی ناو کوردستان و عێراق، ئەویش لە رێگەی چەند دەستپێشخەریەکى خێرخوازیەوە کە تەرخانە بۆ باشترکردنی رەوشى ژیانى ئاوارەکان ودابینکردنى هێڵى پەیوەندى ساف و رون بۆیان.

لەو روەوە، ئاسیاسێڵ رایگەیاند کە 40,000 دۆلارى ئەمریکی وەکو یارمەتیەک بەخشیوە بۆ دابینکردنی پێداویستی وجلوبەرگى جەژن بۆ منالآنی ئاوارەی کەمپی عەربەت کە بەناچارى ماڵوحاڵ وشوێنى نیشتەجێبونی خۆیان لەناو عێراق جێهێشتوە.

هەروەها ئاسیاسێڵ هەڵدەسێت بە دابەشکردنی 10,000 سیمکارت بە خزمەتگوزاریەکى ناوازەوە بۆ ئاگادارکردنی بەشداربوان لە زانیاری گرنگ، ئەمە جگە لە دامەزراندنی سەنتەرێکی پەیوەندیکردنی تایبەت بە ئاوارەکان.

فاروق مەلا مستەفا سەرۆکى ئەنجومەنى بەڕێوەبردنى ئاسیاسێڵ لەو بارەوەیەوە وتی: "خزمەتگوزاری پەیوەندیەکان لە کاتی قەیراندا شتێکی پێویستە. ئێمەش لاى خۆمانەوە هەوڵى زۆرمان خستوەتەگەڕ بۆ ئەوەى ئاوارە وپەنابەرانى عێراقى بتوانن پەیوەندى بەکەسوکار وخۆشەویستانیانەوە بکەن وهەواڵە گرنگەکان لەنێو خۆیاندا ئاڵوگۆڕبکەن و لەیەکتری دانەبڕێن. سەرەڕاى ئەمانە، ئێمە پشتگیریی کۆمەڵێک خزمەتگوزاری ترمان کردوە کە بە مەبەستى دروستکردنەوەى پەیوەندى لە نێوان ئەو خێزانانەی ناچاربون ماڵوحاڵى خۆیان جێبهێڵن، دیزاینکراوە. هەروەها بۆ دڵنیاییکردنەوە لەوەى ئەوەندە خزمەتگوزاریان لەبەردەستدایە کە لە تەندروستیەکی باشدا بیانهێڵێتەوە."

هەروەها ئاسیاسێڵ سەنتەرێکى پەیوەندى بۆ پەنابەران وئاوارەکان فەراهەمکردوە لە شاری سلێمانی بۆ دابینکردنی زانیاری لەسەر چۆنێتی گێڕانەوەى پەیوەندی لە نێوان خەڵک وبەستنەوەیان بە دامەزراوە وبەرنامەگەلێکی تایبەتمەندەوە کە لە توانایاندایە یامەرتی و هاوکاریان پێشکەش بەو خەڵکانە بکەن.

ئەو سەنتەری پەیوەندیکردنەى بۆ پەنابەران تەرخانکراوە کە لە بەشێکی تایبەت لە سیستمى پشتگیری بەشداربوانەوە لە ئاسیاسێڵ دەخرێتەگەڕ، دامەرزاوەیەکی ناحکومى ئەرکى بەڕێوەبردنى دەگرێتەئەستۆ وئاسیاسێڵیش پشتگیریی بۆ دابیندەکات بە جۆرێک کە پرسیارى ئاوارەکان وەربگرێت و وەلآمی پرسیارەکانیان بداتەوە وئامۆژگاری پێویستیشیان بداتێ.

هەروەها کۆمپانیای ئاسیاسێڵ هەستاوە بە دابینکردنی ئامێرى مۆبایل بۆ نوێنەرانی کەمپی ئاوارەکان، وهەر یەکێک لەو مۆبایلانە 1000 دەقیقە بالآنسی تێدایە کە ماوەى سێ مانگ بەکاردێت. نوێنەرانی کەمپەکانی پەنابەران دەتوانن ئەو مۆبایلانە بەکاربهێنن بۆ هەماهەنگیکردن کە ئەمەش یارمەتی خێزانەکان دەدات پەیوەندى بە یەکتریەوە بکەن لەو شوێنانەی شەڕیان تێدایە بەبێ ئەوەى پێویست بکات نیگەران بن سەبارەت بە تێچونى نرخى پەیوەندى.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.