پاش تێپەڕاندنى سەرجەم بەربەستەکان

ئاسیاسێڵ چووە ناو ریزبەندى بۆرسەى عێراقەوە

تەمووزى 2012: کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ بۆ گەیاندن (هاوبەشى تایبەت) ڕایگەیاند کە چووەتە ناو ریزبەندى بۆرسەى عێراقەوە ئەویش پاش وەرگرتنى رەزامەندى دەستەى بۆرسە بەپێى ئەو بڕیارەى لەدانیشتنى ژمارە هەشتى ساڵى 2012 ى دەستەکەدا دراوە. ئەم هەنگاوەش بۆ جێبەجێکردنى بەندەکانى گرێبەستى پێدانى مۆڵەتى کارکردنە کە لەنێوان کۆمپانیاى ئاسیاسێڵء دەستەى راگەیاندن و گەیاندنى عێراقى دا هەیە.

فاروق مستەفا رەسول، بەڕێوەبەرى گشتى ئاسیاسێڵ رایگەیاند "سەربارى ئەو ئاستەنگء رێگرییانەى رووبەڕووى کۆمپانیاکەمان بووەوە بۆ گۆڕینى بۆ کۆمپانیایەکى هاوبەشى تایبەتء وەرگرتنى رەزامەندى بۆ ریزبەندبونى لە بۆرسەى عێراق، بەلآم سووربونى کۆمپانیا لەسەر گەیشتن بەو ئامانجە، بووە هۆى ئەوەى بگەینە ئەم قۆناغە و ئاسیاسێڵ ببێتە یەکەم کۆمپانیاى مۆبایل کەبچێتە بۆرسەى عێراقەوە."

بەڕێوەبەرى گشتى ئاسیاسێڵ ئاماژەى بەوەشدا "ریزبەندبونى کۆمپانیاکان لە بۆرسە سوودی زۆر بەکۆمپانیاکان دەگەیەنێت و ئاکامى باش دەستەبەردەکات چونکە هاولآتیان زانیارییان لەبارەى کۆمپانیاکانەوە دەبێت و ئاگادارى چالاکییەکانیان دەبنء دەتوانن وەبەرهێنان لەپشکەکانیاندا بکەن، ئەمەش دەبێتە کردنەوەى ئاسۆیەک بۆ وەبەرهێنان لە کۆمپانیا نیشتیمانییەکانء پەرەپێدانى دۆخی ئابورى عێراق."

فاروق مستەفا رەسول روونیشیکردەوە "کارەکان بەردەوامن بۆ تەواوکردنى رێوشوێنە پێویستەکان بۆ ئەوەى دەستبکرێت بە ئاڵوگۆرى پشکەکانى کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لەبۆرسەدا، ئەو کاتەش دەبینە یەکەم کۆمپانیاى بوارى پەیوەندییەکان کەپشەکەکانى لەبۆرسەى عێراقدا کڕینء فرۆشى پێوەبکرێت، هیوادارین کە بەشدارییەکى گەورەترمان هەبێت بۆ فراوانکردنى چالاکى ئابورى لەعێراقدا."

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.