ئاسیاسێڵ (گەورەترین کۆمپانیای عێراقی ویەکەمین کۆمپانیا کە خزمەتگوزارییەکانی هەموو عێراق دەگرێتەوە) لەگەڵ کۆمپانیای ترانسفێرتو، کەپێشەنگە لەدابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی حەواڵەکردنی راستەوخۆی باڵانسی نێودەوڵەتی، ڕێکەوتنێکیان ئیمزاکرد بەئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی نێودەوڵەتی ناردنی باڵانس لە ئاسیاسێڵەوە.

لەگەڵ ئەم خزمەتگوزارییە نوێیەدا، ئاساسێڵ وترانسفێرتو کارێک دەکەن تا ئەوعێراقیانەی لەودیو سنوری عێراق دەژین بتوانن باڵانس بنێرن بۆ کەس وکاریان لە شێوەی کارتی پریپەیدا، بەتێچویەکی کەم و بەهایەکی گەورە، کارتەکانی پریپەیدی نێودەوڵەتی بەدیهێنانی ئامانجێکی نمونەییە بۆ حەواڵەکردنی دراو.

بەم پێیە ئەو عێراقیانە دانیشتووی هەر وڵاتێک بن (بەریتانیا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، سوید، فەرەنسا، ئیسپانیا، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، قەتەر، کوەیت) یان هەر وڵاتێک کە بەشێکە لە تۆڕی ترانسفێرتو، دەتوانن هەر هێڵێکی پریپەیدی ئاسیاسیڵ کە لە عێراقدا هەیە پڕی بکەنەوە.

پرۆسەی دوبارە پڕکردنەوەی باڵانس لەرێگەی کۆمپانیای ترانسفێرتو رێگەیەکی نمونەیی ناردنە لەکاتێکی کەمدا، دەروازەیەکی ئاسانی کراوەیە لە ژمارەیەکی زۆر کەناڵەوە وەک لە بنکەکانی فرۆشتنەوە بۆ مۆبایل، مۆبایل بۆ مۆبایل ولە ئینتەرنێتەوە بۆ مۆبایل.

لەرێگەی خزمەتگوزاریی ناردنی باڵانس لە کۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە، دەتوانی بەم بڕانە باڵانس بنێریت: 5.000 دینار، 10.000 دینار، 25.000 دینار، 100.000 دینار. کە لەسەر وێبسایتی www.transferto.com روونکراوەتەوە بە هەموو نرخەکانیەوە لە زیاتر لە 250.000 بنکەی فرۆشتن بە درێژایی ئەوروپا، ئوسترالیاو کەنەدا هەیە، ئەم خزمەتگوزارییە لە وڵاتانی وەک ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاو گەلێک لە وڵاتانی کەنداویش وەک کوەیت، سعودیە، قەتەر و ئیمارات وڵاتانی تری کەنداو پێشکەش دەکرێت.

پرۆسەی ناردن لە رێگەی بریکارەکانی سەر بە کۆمپانیای ترانسفێرتوەوە جێبەجێ دەکرێت کە بنکەکانی فرۆشتن و تۆڕەکانی تری مۆبایل و کۆمپانیاکانی تری گەیاندن کە خزمەتگوزاریی ناردنی باڵانسی نێودەوڵەتیان دابینکردوە راستەوخۆ لە مۆبایلێکەوە بۆ مۆبایلێکی تر.

دەربارەی ئەم رێکەوتننامەیە (ئەریک باربێ) سەرۆکی جێبەجێکاری ترانسفێرتو وتی "من دڵنیام لەوەی ئەو عێراقیانەی کە لە دەرەوەی وڵات دەژین سودێکی گەورە لەم خزمەتگوزارییە دەبینن و دەتوانن دیاری بنێرنەوە بۆ خۆشەویستانیان لە عێراق". هەروەها رایگەیاند " ئاسیاسێڵ بەشێکی گرنگی ئەم هاوبەشیەیە لەتۆڕەکانی گەیاندنی مۆبایلدا کە هاتوەتە پاڵ ئەم سەنتەری ناردنە نێودەوڵەتیەکانی ناردنی راستەوخۆی باڵانس لەلایەن کۆمپانیای ترانسفێرتو".

هەروەها لەم بارەیەوە گۆران مەحمود بەڕێوەبەری ئینتەرکۆنێکشن و رومینگ وتی " وەک تۆڕێکی گەیاندن کە بەشداربوویەکی زۆرمان هەیە لە عێراقدا، ئێمە پابەندبوونی خۆمان دووپاتدەکەینەوەو بەردەوام بەرهەم وخزمەتگوزارییەکانمان وەکو پێویست دەخەینە بەردەم بەشداربووانمان لەهەر کوێ بن"، هەروەها رایگەیاند"ئێمە بە هیواین کە ئەوکەسانەی لە دەرەوەی وڵاتن بەم رێگەیە نزیکتر ببنەوە لە کەسوکارو خۆشەویستانیان ".

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.