ئازارى 2011- کۆمپانیای ئاسیاسێڵ -گەورەترین کۆمپانیای عێراقی ویەکەمین کۆمپانیا کە خزمەتگوزارییەکانی هەموو عێراق دەگرێتەوە– رایگەیاند کە پەیوەندى تۆڕەکانى خۆى لەگەڵ ملیۆنان لەو ژمارە بێ مۆڵەتانەى کۆمپانیاى زێن نابەستێتەوە گەر بەپێى بڕیارێک نەبێت لە لایەن کۆمیسیۆنی راگەیاندن وگەیاندنى عێراقییەوە.
دواى ئەوەى لەڕێکەوتى 17/02/2011 کۆمیسیۆنى راگەیاندن وگەیاندنى عێراقى نوسراوێکى ئاراستەى سەرجەم کۆمپانیاکانى مۆبایل کرد لە عێراقدا بۆ بڕینى پەیوەندى لەگەڵ ئەو ژمارانەى کە لە لایەن کۆمیسیۆنەوە مۆڵەتیان پێ نەدراوە، ئاسیاسێڵ پەیوەندى خۆى لەگەڵ ملیۆنان لە ژمارە بێ مۆڵەتەکانى کۆمپانیاى زێن بڕى.
دواى بڕینى ئەو پەیوەندییانەش، ئەو ملیۆنان ژمارە بێ مۆڵەتەى کۆمپانیاى زێن ناتوانن پەیوەندى بکەن بە تۆڕەکانى کۆمپانیاى ئاسیاسێڵەوە یان پەیوەندى لە تۆڕەکانىئاسیاسێڵەوە وەربگرن، ئاسیاسێڵ ئەم هێڵانەی نەبڕیبوو تا نوسراوەکەی کۆمیسیۆنی ناوبراوی پێ گەیشت هەرچەندە ئاگاداربوو لە سەرپێچییەکانى کۆمپانیای زێن لەکاتی سزادانیدا و لەگەڵ ئەو هەموو زیانە زۆرەی بەکۆمپانیای ئاسیاسێڵ گەیشتوە لەئەنجامی بڵاوکردنەوەی ملیۆنان سیمکارتی بێ مۆڵەت لەعێراقدا.
ئاسیاسێڵ ئەوەش ڕووندەکاتەوە کە سەرجەم ژمارەکانى ئاسیاسێڵ لە لایەن کۆمیسیۆنى راگەیاندن وگەیاندنى عێراقییەوە مۆڵەتییان پێ دراوەو ئاسیاسێڵ هیچ کاتێک ژمارەى بێ مۆڵەتى نەخستووەتە بازارەوە، چونکە ئاسیاسێڵ هەمیشە سوورە لەسەر ئەو بەڵێنەى کە بەبەشداربووەکانى داوە بۆ ئەوەى باشترین و بەرزترین کوالێتیان لە خزمەتگوزارى پێشکەش بکات و هەمیشە لە ڕێگەى بڕیار و ڕێنمایى و پێودانگە یاساییەکانەوە کاریکردووەو هیچ کاتێک کارى یاسایى ناکات بۆ ئەوەى نەوەک بچوکترین زیان بەر بەشداربووەکانى بکەوێت کە زیاتر لە هەشت ملیۆن بەشداربوون لەسەرجەم 18 پارێزگاکەى عێراقدا، موژدەش دەدات بە بەشداربووەکانى کەئاسیاسێڵ ئەو کۆمپانیایەیە کە ئایندەیەکى گەش لە بەردەمیدایە بۆ ئەوەى زۆر لەوەزیاتر کە لە ئێستادا هەیە پێشکەش بەشداربووەکانى بکات.
هەروەها ئاسیاسێڵ پابەندبوونی خۆی بە یاساو رێنماییەکانی کۆمیسیۆنی راگەیاندن وگەیاندنى عێراقییەوە دوپات دەکاتەوە، دەبێ بزانرێ کە یاساکانی کۆمیسیۆنی راگەیاندن وگەیاندن بەروونی دەڵێت هەر بڕیارێک لە بەڕێوەبەری گشتی کۆمیسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنەوە دەربچێت کاریگەری دەبێت تا ئەو کاتەی تانە لەو بڕیارە دەدرێت. بەم جۆرە ئاسیاسێڵ بە پێی رێنماییەکان نەیتوانی لابدات.
ئاسیاسێڵ لە ئێستادا خەریکی توێژینەوەو گرتنەبەری رێوشوێنی یاساییە بەرامبەر کۆمپانیای زێن بە هۆی ئەو زیانانەی بە ناو و ناوبانگی ئاسیاسێڵى گەیاندووە بە شێوەیەکی ئاشکرا و کاری کردوەتە سەر وێنەی ئاسیاسێڵ لای هەموو بەشداربووانی. هەروەها کۆمپانیای ئاسیاسێڵ نوسراوێکی دا بە کۆمیسیۆنی راگەیاندن وگەیاندن وبانگەشەیان دەکات کە سنورێک دانێن بۆ ئەو بوختانە یەک لە دوای یەکانەی کۆمپانیای زێن و داوا لە هەموو کۆمپانیاکانی تری عێراق بکات کە بەزوترین کات هەموو پەیوەندیەکان ببڕن لەگەڵ هەموو هێڵە تۆمارنەکراوەکانی زێن تا هاوڵاتیان بتوانن هەموو راستیەکان بە چاوی خۆیان ببینن.