بەشداربووانی پۆستپەیدی ئاسیاسێڵ دەتوانن پرسیاربکەن دەربارەی ئەو پسوڵانەی نەدراوەو لەگەڵ باڵانسی بەکارهاتوو دوای دەرچوونی دوایین پسوڵە لەڕێی پەیوەندیکردن بە ژمارە #144* پاشان نامەیەکیان پێدەگات ئاگاداریان دەکاتەوە لە پسوڵە نەدراوەکان وباڵانسی بەکارهاتوو لە دوای دەرچوونی دوایین پسوڵە.
کورتەنامەکە دەنێریت بە پێی زمانی پێناسکراوی سیستەمی مۆبایلی بەشداربوو، بۆ گۆڕینی زمان دەبێت بەشداربوو پەیوەندی بکات بە ژمارە 111.
ئەم خزمەتگوزارییە بۆ هەموو بەشداربووانی ئێستا وداهاتووی پۆستپەید دابینکراوە.