پەیوەندییەکانتان لەگەڵ خزمەتگوزاری نامە ناردنی دەنگی ڕیکلامی لە ئاسیاسێڵ بەرەوپێشبەرە.
نامەی دەنگی ڕیکلامی ( (Bulk Voice Massages BVMڕێگە بە ڕێکخراوەکان دەدات کە پەیامی دەنگی پێشوەختە تۆمارکراوی ٣٠ چرکە بنێرن بۆ مۆبایلەکان لەبری کورتەنامەیەکی دەقی تەقلیدی. ئەم خزمەتگوزارییە زۆر کاریگەرە بۆ نزیکبوونەوە لە کڕیار و و بەستنی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کڕیارەکاندا. بەکارهێنەر پەیوەندییەکی ستانداردی بۆ دێت و پەیوەندییەکە پەیامی دەنگی تۆمارکراوی بزنسەکە لەخۆدەگرێت.
بەکارهێانەکان:
- هەڵمەتەکانی بەبازاڕکردنی بەرهەم – دەستبەجێ گەیشتن بە ئامادەبووانێکی زۆر بە گەیاندنی پەیامی بانگەشە، ئۆفەری تایبەت، و ڕاگەیاندنی بەرهەمی نوێ لە ڕێگەی پەیوەندی دەنگی ئۆتۆماتیکیەوە.
- داواکاری و نوێکردنەوەی بەرهەم – بیرخستنەوەی ئۆتۆماتیکی بنێرە بۆ کڕیاران سەبارەت بە نوێکردنەوەی بەشداریکردن، پشتڕاستکردنەوەی داواکاری، یان پارەدانی داهاتوو بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی و مانەوەی کڕیار.
- بیرخستنەوەی چاوپێکەوتن – کەمکردنەوەی بێ ئامادەبوون بە ناردنی بیرخستنەوەی دەنگی لە کاتی خۆیدا بۆ کڕیارەکان سەبارەت بە چاوپێکەوتنە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکانیان، بەرزکردنەوەی کارایی و ڕازیبوونی کڕیار.
- ڕاگەیاندنی گشتی – بە خێرایی زانیاری گرنگ وەک نوێکردنەوەی سیاسەت، پچڕانی خزمەتگوزاری، یان ئاگادارکردنەوەی فریاگوزاری بۆ ئامادەبووانێکی بەرفراوان لە کاتی ڕاستەقینەدا پەخش بکە.
- پشتڕاستکردنەوەی حجزکردن – پشتڕاستکردنەوەی حجزکردن بۆ هۆتێلەکان، چێشتخانەکان، هێڵە ئاسمانییەکان و پێشکەشکارانی خزمەتگوزارییەکانی تر بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بکە، دڵنیابە لەوەی کڕیارەکان نوێکارییەکان لە کاتی خۆیدا لەسەر حجزکردنەکانیان وەردەگرن.
- هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن – دەنگدەران بە شێوەیەکی کاریگەر بەشداری بکەن لە ڕێگەی ناردنی پەیامی دەنگی پێشوەختە تۆمارکراو لەگەڵ نوێکارییەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردن، زانیاری کاندیدەکان، و بیرخستنەوەی دەنگدان بۆ بەرزکردنەوەی بەشداریکردن.
تایبەتمەندی و سوودەکانی
- سوود بە بازرگانی دەبەخشێت بە بەراورد بە ڕکابەرەکانی.
- ڕاپۆرتکردنی ستاندارد بۆ پشاندانی KPIی هەڵمەتەکان.
- دەتوانرێت لە ماوەیەکی کورتدا ڕێکبخرێت.
- پلاتفۆرمی ناوخۆیی ئاسیاسێڵ بەبێ هیچ تێچوونێکی شاراوە.
- ئاسانکاری خشتەی هەڵمەتی چەندین کات.
- دەتوانرێت پەیامی تا ٣٠ چرکەیی بگەیەنرێتە ئامانج.
- پەیوەندیکردن بۆ هەموو تۆڕەکان دەتوانرێت لە ناوخۆی عێراق پلانی پيشوەختەی بۆ دابنرێت.
بۆچی نامەی دەنگی ڕیکلامی:
پەیوەندییەکی زۆر کاریگەر و کەسی – بە پێچەوانەی کورتەنامەیەکی تەقلیدی، BVM پەیامێکی ڕاستەوخۆ و لەسەر بنەمای دەنگی دەگەیەنێت، ئەمەش وای لێدەکات زیاتر سەرنجڕاکێش و کاریگەر بێت بۆ بینەر.
گەیشتن بە خێرا و فراوان – دەستبەجێ پەیوەندی بە ئامادەبووانێکی زۆرەوە بکە لە سەرانسەری هەموو تۆڕەکانی عێراق، دڵنیابە لەوەی پەیامەکەت بە ڕوونی و بەبێ دواکەوتن دەبیسترێت.
کاریگەری تێچوون و ئاسانە بۆ جێبەجێکردن – لەگەڵ پلاتفۆرمی ناوخۆیی ئاسیاسێڵ، هیچ تێچووی شاراوە نییە، و دەتوانرێت هەڵمەتەکان بە خێرایی ڕێکبخرێن بە چەندین بژاردەی خشتەی کارکردن بۆ زۆرترین کارایی.
یاساکانی بازرگانی
- ژمارەی کەمپەینەکە فۆرماتێکی درێژ یان ژمارەی کورتی دەبێت.
- نامەی دەنگی ڕیکلامی دەبيت پيشوەختە پارەدانەکەی ئەنجام بدرێت.
- داشکاندن لەسەر کورتەنامەی دەنگی پەیوەستە بە ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتیە. پەیامی دەنگی پەیوەستە بە سکرینکردن و پەسەندکردن.
- کورتەنامەی دەنگی On-Net & Off-net هەمان پارە هەڵدەگرێت لەنێویاندا مۆبایل و هێڵی زەمینی.
هەموو پەیوەندییە ڕاستەوخۆکانی ناوخۆیی نیشتمانی (MO) دەتوانرێت ڕێگەی پێبدرێت یان بلۆک بکرێت بە پشتبەستن بە پێداویستییەکانی کڕیار.
- هەڵمەتی نێودەوڵەتی نامەی دەنگی ڕیکلامیی ڕێگەپێدراو نییە. ئۆفەر تەنها بۆ عێراق کارا دەبێت.
- هەڵمەتی نامەی دەنگی ڕیکلامیی پابەندە بە ڕێسا ستانداردەکانی CMC سەبارەت بە کاتی ڕۆژ و قەبارەی کەمپەینەکە.
بۆ زانیاری زیاتر:
ئیمەیڵێک بنێرن بۆ Business.Channel@asiacell.com
پەیوەندی بکەن بە ژمارە ٣٢٣، هێڵی تایبەتی خزمەتگوزاری کڕیارەکانمان.
دەستنیشانی داواکردنپرسیارە زۆر باوەکان (FAQ)
-
نامەی دەنگی ڕیکلامی چییە
نامەی دەنگی ڕێکلامی ڕێگەت پێدەدات لە ماوەیەکی کورتدا پەیوەندی دەنگی پێشوەختە تۆمارکراو بنێری بۆ چەندین وەرگر.
-
پارەدانی نامەی دەنگی ڕیکلامیی چۆنە؟
نامەی دەنگیی ڕیکلامی شێوازی پارەدانی پێشوەختە پەیڕەودەکات
-
ئایا پێویست دەکات هیچ بڕە پارەیەک بدەین لە کاتی چالاک کردندا؟
نەخێر، پێویست ناکات لەکاتی چالاک کردندا هیچ بڕە پارەیەک بدەیت.
-
ئایا میکانیزمێکی ڕاپۆرتکردن لە شوێنی خۆیدا هەیە بۆ بینینی ئەنجامی هەڵمەتەکان؟
بەڵێ. ڕاپۆرتی ستاندارد لەلایەن تیمی ئاسیاسێڵەوە هاوبەشی دەکرێت
-
زۆرترین ماوەی پەیوەندییەکە چەندە؟
٣٠ چرکە
-
شێوازی پڕکردنەوەی پەڵس چییە؟
شێوازی پڕکردنەوە لەسەر ٣٠ چرکە دانراوە. هەر پەیوەندییەک لە ٣٠ چرکە کەمتر بخایەنێت وەکو ٣٠ چرکە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
-
ئایا ئاسیاسێڵ ئاسانکاری بۆ ئەنجامدانی تۆمارکردنی دەنگ بە پشتبەستن بە دەق دابین دەکات و چەند کات دەخایەنێت بۆ تۆمارکردن؟
بەڵێ، زمانی عەرەبی و ئینگلیزی 48 کاتژمێر و کوردی 72 کاتژمێری پێویستە.