ئەمڕۆ ئاسیاسێڵ نەوەی نوێ و هاوچەرخی سیستەمەکانی گەیاندن پێشکەشدەکات کە خۆی دەنوێنێت لە بەرنامەی ئەڵتەرناتیڤی هێڵە زەمینیەکان (هێڵەکانی نۆرماڵ) و هەموو پێداویستی و داواکاری کۆمپانیاکانتان بەدی دەهێنێ ئەوەش لە سایەی ئەو تەکنۆلۆژیا و بەرنامانەوە کە ئاسیاسێڵ بەکاریان دەهێنێت.
دەتوانیت ئێستا بە کارە بازرگانیەکانتەوە هەنگاو بنێی بەرەو سەرکەوتن وپێشکەوتن بۆ زیادکردنی توانا و بەرهەم.
سودەکانی سیستەم:
جێبەجێکردنی 2 تا 64 پەیوەندی لە هەمان کاتدا
بەرنامەی گۆڕینی هێڵە زەمینیەکان (هێڵەکانی نۆرماڵ) 64 پەیوەندی هاتو و رۆیشتوی ناوخۆ ودەرەوەی ولاَتت پێدەبەخشێت لە هەمان کاتدا.
خزمەتگوزاریی تاکە ژمارە بۆ کۆمپانیا:
تەنها ژمارەیەکی نایابی بلاَو بکەرەوە بۆ کۆمپانیاکەت، تا لەو رێگەیەوە هەموو پەیوەندیە هاتووەکانت پێ بگات کە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەگۆڕێتە سەر ژمارەی تایبەتی کارمەندەکان.
هەموو پەیوەندییە دەرچوەکان هەر ژمارە نایابەکەی تۆ بەکار دەهێنن.
رێکخستنێکی نمونەیی بۆ بەشەکانی خزمەتگوزاریی بەشداربووان و تیمەکانی فرۆشتن و پاڵپشتیی تەکنیکی.
ژمارەیەکی جێگیر بۆ هەر نوسینگەیەک/ کارمەندێک
هەموو هێڵێکی تایبەتی کارمەندەکان ژمارەیەکی بەکارهێنانی تایبەتی دەبێت کە دەتوانرێـت راستەوخۆ لە هەموو تۆڕەکانی گەیاندنەوە پەیوەندی پێوەبکرێت.
پەیوەندیکردنی راستەوخۆی ناو کۆمپانیا بە ژمارەی هێڵە تایبەتەکانی
کارمەندانەوە لەگەڵ دەرخستنی ژمارە تایبەتەکە.
لەگەڵ هەموو پەیوەندیەکی رۆیشتو و لە ژمارە تایبەتەکەتەوە، ژمارەکەت لای لایەنی دووەم دەردەکەوێت
پێویست بە بەدالە و وەلاَمدانەوەی دەنگیی IVR ناکات
ژمارەی تایبەتی گواستراوە Mobility extension:
بەهۆی ئەم تایبەتمەندێتیە داهێنراوە هیچ پەیوەندیەکت لەکیس ناچێت لەکاتی پەیوەندیکردندا کە رێگە بە هەریەکە لە ژمارە تایبەتەکەو مۆبایلەکەت دەدات پێکەوە زەنگ لێبدات لە هەمان کاتدا.
پێکهاتەی رێنماییە دەنگییەکان (Interactive Voice Recording) IVR:
لە حاڵەتێکدا لەبەدالەی لە کۆمپانیاکەتدا تایبەتمەندێتی رێنماییە دەنگیەکان لە ئارادا نەبێت تەکنیکی e-Gate دەتوانێت پێکهاتەیەکی تەواوکراوی خزمەتگوزاریی رێنماییە دەنگییەکانت بۆ دابین بکات.
چارەسەری نمونەیی بۆ ئەوکۆمپانیایانەی کە زیاتر لە تیمێکی کاری جیاواز و زیاتر لە بەشێکیان هەیە.
تۆمارکردنی پەیوەندیەکان:
سیستەمەکە دەتوانێت تا رادەی 20 پەیوەندی تۆماربکات لە هەمان کاتدا.
دەتوانرێت ئەم تایبەتمەندێتییە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی کارابکرێت (تا هەموو پەیوەندیەکان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی تۆماربکرێت) یان لە رێگەی دەستنان بە دوگمەیەکی تایبەت لە تەلەفۆنی نوسینگەکەتدا.
7. ناردنی کورتەنامە لە کاتی وەلاَمنەدانەوەی پەیوەندیەکان:
کاتێک پەیوەندی دەکرێت لەلایەن سیستەمەوە لەرێگەی هەر ژمارەیەکی تایبەتی کارمەندەوە بەلاَم هیچ وەلاَمێک وەرنەگرێتەوە سیستەمی ئاسیاسێڵ بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی کورتەنامەیەک دەنێرێت بۆ ئەو ژمارەیە بە دەقێک کە لەوەوپێش ئامادەکراوە.
کۆنفرانس کۆڵ:
گەر بەدالەی پەیوەندیە تایبەتەکانی کۆمپانیاکەت پشتگیری لە تایبەتمەندێتی کۆنفرانس کۆڵەکان نەکات ئەوا سیستەمی ئاسیاسێڵ پشتگیری ئەم پەیوەندیانە دەکات تا رادەی 30 لایەنی پەیوەندیکەر لە هەمان کاتدا.
ئامادەکارییەکانی سیستەم

نوسینەکانی سەر وێنەکە:
BTS وێستگەی مۆبایل
Asiacell MSC سێنتراڵ ئاسیاسێڵ
MSC Landline replacement Booster
یارمەتیدەری سێنتراڵ بۆ چارەسەری گۆڕینی هێڵی زەمینی (نۆرماڵ)
تۆڕ GSM
دەروازەی ئۆتۆماتیکی e- Gate
سیستەمی ناوخۆی پەیوەندیەکانی کۆمپانیا PBX
تا رادەی 64 پەیوەندی لە هەمان کاتدا
ژمارەی خزمەتگوزاریی یەکخراو
ژمارەیەکی دیاریکراو بۆ هەر هێڵێکی لاوەکی
ژمارەیەکی لاوەکی گواستراوە
کورتەنامە لە حاڵەتی پەیوەندی وەلاَمنەدراوە
"وەلاَمدانەوەی دەنگیی دوولایەنە" (IVR)
تۆمارکردنی پەیوەندییەکان
ئێستا بەدەستی بێنە!
تکایە پەیوەندی بکە بە بەڕێوەبەری فرۆشتنی ئاسیاسێڵەوە، یان
پەیوەندی بکە بە تیمی خزمەتگوزاریی کۆمپانیاکانەوە کە بەتایبەت بۆ خزمەتگوزاریی ئێوە دانراوە لەسەر ژمار323 ، یان بۆ تۆرەکانی تری گەیاندن, دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن لەسەر ژمارە +964-7720044-323
ناردنی ئیمەیڵ