ئاسیاسێڵ لە مەراسیمی دەرچوونی خولی شەشەمی بەرنامەی ئۆرەنج کۆرنەرز لە بەغدا پشتگیریی خۆی بۆ کەرتی گەشەپێدانی بزنس دووپاتدەکاتەوە
ئاسیاسێڵ بە سەنگێکی قورسەوە بەشداری مەراسیمی دەرچوونی خولی شەشەمی بەرنامەی ئۆرەنج کۆرنەرز Orange Corners ـی کرد لە بەغدا کە لە 5 ـی حوزەیرانی 2023 بەڕێوەچوو وتیایدا ستایشی دەستکەوتەکانی 20 کۆمپانیای تازەپێگەیشتوو کرا کە بەرنامەیەکی شەش مانگیی گەشەپێدانی چڕوپڕیان تەواو کردبوو، لە میانەی ئاهەنگێکدا کە بە هاوبەشی لەلایەن هەر یەک لە کاپیتا و ئۆرەنج کۆرنەرزەوە لە بەغدا سازکرا.
ئەم بۆنەیە، کە بەرپرسانی باڵا و کەسایەتیی دیاری کەرتە جیاوازەکان ئامادەی بوون، بووە پلاتفۆرمێک بۆ ڕاگەیاندنی ناوی براوەکانی خولی دووەمی فەندی بەرنامەی ئۆرەنج کۆرنەرز بۆ داهێنان. ئەم فەندە کە حکومەتی هۆڵەندی سپۆنسەری دەکات، 27,500 یورۆ پێشکەشی هەر کۆمپانیایەکی تازەپێگەیشتووی سەرکەوتوو دەکات، ئەمەش ئاماژەی پابەندبوونە بە برەودان بە گەشەپێدانی پڕۆژەی بزنس 'کارسازیی' لە عێراق. و لە ڕێی بەشداریکردنی ئاسیاسێڵەوە وەکو هاوبەشێکی دامەزرێنەری بەرنامەکە، بەڕێز بەرهەم غەریب، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی ئاسیاسێڵ پابەندبوونی کۆمپانیای دووپاتکردەوە بە گرنگیدان بە کەسانی خاوەن بەهرە لە بواری بزنس و برەودان بە داهێنان. هەروها فۆکەس خرایە سەر چیرۆکێکی سەرکەوتنی دیاری یەکێک لە کۆمپانیا تازەپێگەیشتووەکان کە توانی بازاڕێکی سەرکەوتوو لە ڕێی ئینتەرنێتەوە بۆ پیشەوەران مسۆگەر بکات. و سەرباری چەندین ئاڵنگاری ئەم پڕۆژەیە، کە بە ڕێنمایی و سەرچاوەی ئۆرەنج کۆرنەرز و ئاسیاسێڵ پاڵپشتیکراوە، بەشداریکردووە لە بەرزکردنەوەی ئاستی پیشەیی ناوخۆیی بۆ ئاستە جیهانییەکان، وەکو بەشدارێکی ئەرێنیی لە ئابووریی نیشتمانییدا.
بەشداریکردنی ئاسیاسێڵ لەم بۆنەیەدا پابەندبوونیی دووپاتدەکاتەوە بە بەردەوامبوون لە پاڵنانی ڕەوڕەوەی گەشەی ئابووریی و داهێنان لە عێراق. وەکو کۆمپانیایەکی پێشەنگی بواری پەیوەندییەکان، ئاسیاسێڵ بە توندی باوەڕی بە هێزی گۆڕانکاریی ئەرێنیی هەیە کە ئەکرێت لە ڕێی کەرتی پەیوەندییەکانەوە بهێنرێتەکایەوە؛ کە بڕبڕەی پشتی پاڵپشتیکردنیەتی لە بەرنامە جیهانییەکانی وەکو ئۆرەنج کۆرنەرز.
ئاسیاسێڵ دووپاتیکردەوە کە پابەندە بە بەردەوامیدان بە کاری هاوبەشی لەگەڵ ئۆرەنج کۆرنەرز و کاپیتا و سەرجەم هاوبەشەکانی تر لە پشتیوانیکردنی ژینگەی بزنس و گەشەپێدانی بزنس لە عێراق. لە کاتێکدا کە کۆمپانیا تازەپێگەیشتووە دەرچووەکان لە خولەکانی ئۆرەنج کۆرنەرز خۆیان ئامادە دەکەن بۆ چوونەناو جیهانی بزنسەوە، ئاسیاسێڵ پاڵپشتیان دەکات و ستایشی دەستکەوتەکانیان دەکات، و چاوەڕوانی ئەوەیان لێدەکات کە بەشداریی ئەرێنیی بکەن لە ئایندەی ئابووریی نیشتیمانییدا.
ئاهەنگەکە بە جەختکردنەوەی ئاسیاسێڵ لە خۆتەرخانکردنی بۆ دابینکردنی ئامرازی پێویست بە کارسازانی عێراق کۆتایی هات لە پێناو بەدیهێنانی سەرکەوتن لە کارەکانیاندا. کۆمپانیا پیرۆزبایی کرد لە هەموو دەرچووانی خولی پێگەیاندنەکە و ئەوانەی فەندیان بەدەستهێناوە، و دووپاتیکردەوە کە بەردەوامدەبێت لە گەشەپێدانی بزنس 'کارسازیی' و داهێنان لە ناوچەکەدا. ئاسیاسێڵ پشتیوانێک و هاوبەشێکی بەهێزی ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە دەبێت لەبەرئەوەی درکی بە کاریگەریی ئەم جۆرە بەرنامانە کردووە لەسەر فۆرمەڵەکردنی ئایندەی عێراق.