وەکو بەشێك لە خزمەتکردنی زانست لە وڵات، ئاسیاسێڵ تاقیگەیەکی کۆمپیوتەری پێشکەوتوو لە زانکۆی بەسرە دەکاتەوە
بەغدا - عێراق: وەکو بەشێك لە هەوڵی نەپساوە وبەردەوامی بۆ پاڵپشتیکردنی لە زانکۆکانی عێراق لە ڕێگەی دابینکردنی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو و زەخیرەبەخشین بە ڕەوتی زانست، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ هەستا بە کردنەوەی تاقیگەیەکی پێشکەوتووی کۆمپیوتەر لە زانکۆی بەسرە، کە ئەمەش گوزارشت لە پابەندبوونی نیشتمانییانە و مرۆڤدۆستانەی دەکات لە بەرامبەر کۆمەڵگە. مەراسیمی کردنەوەی تاقیگەکە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری هەرێمایەتی کۆمپانیا و سەرۆکی زانکۆی بەسرە لەگەڵ ژمارەیەك لە مامۆستا وخوێندکاران بەڕێوەچوو.
جێگەی باسە ئەم دەستپێشخەرییە یەکەم دەستپێشخەری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ نیە بۆ پشتگیریکردنی زانکۆ وپەیمانگا لە عێراق، بۆ نمونە چەندین زانکۆ و پەیمانگای تری وەکو زانکۆی موستەنسەرییە؛ ئەویش لە ڕێگەی نۆژەنکردنەوەی هۆڵی کۆبوونەوەکان، زانکۆی موسڵ لە ڕێگەی دامەزراندنی تاقیگەیەکی کۆمپیوتەر لە کۆلیژی ئەندازیاری پەیوەندییەکان (هندسة الإتصالات)، پەیمانگای تەکنیکی لە هەولێر کە کۆمپانیا هەستا بە نۆژەنکردنەوەیی و کۆمپیوتەر و کەلوپەلی بۆ تاقیگەکەی دابینکرد، زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی و زانکۆی کەربەلا و زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر وزانکۆی سلێمانی وبەمزوانەش زانکۆی تەکنیکی باکور لە پارێزگای نەینەوا، بێجگە لە چەندینی تر.
دکتۆر سامر ئەحمەد، سەرۆکی زانکۆی بەسرە لەو بارەیەوە رایگەیاند: "سوپاس و پێزانینی زۆرمان ئاڕاستەی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ دەکەین بۆ دەستپێشخەریکردنی لە پشتگیریکردنی زانکۆکەمان ودابینکردنی هەرچییەك پێویستە لە ئامێر و کەلوپەلی نوێ و بۆ بەشداریکردنیان لە دەوڵەمەندکردنی رەوتی زانست لە زانکۆکەمان".
هەر لەو بارەیەوە بەڕێز عەبدوڵا حەسەن مەعروف، وتەبێژی فەرمی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند: "دەست هەڵناگرین لەو لێپرسراوێتیەی گرتوومانەتە ئەستۆ کە خۆی لە پشتگیریی کەرتە جیاوازەکانی کۆمەڵگە دەبینێتەوە لە پێناو بەشداریکردن لە بنیاتنانی وڵاتە خۆشەویستەکەمان. سەرباری هەموو باروزروفە قورسەکان وئەو قەیرانە ئابورییەی کە لەم قۆناغەدا عێراقی پێدا تێدەپەڕێت، هەمیشە پێشەنگ بووین لە بەشداریکردن لە پێشخستنی کەرتەکانی فێرکردن وتەندروستی وژینگە ووەرزش ولاوان، سەرەڕای یارمەتیدانی ئاوارەکان".
ئاسیاسێڵ بە یەكێك لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی بواری گەشەپێدانی بەردەوام و لێپرسراوێتی کۆمەڵایەتی ناسراوە ئەویش لە ڕێگەی فەندکردن و پاڵپشتیکردنییەوە بۆ بوارگەل و توێژگەلێكی جیاواز لە کۆمەڵگەی عێراقی. دیارترینی ئەو پشتگیرییانە وەستانی ئاسیاسێڵ بوو شانبەشانی خوشك و برا ئاوارەکان ودرێژکردنی دەستی یارمەتی بۆیان بۆ سووککردنی باری قورسی سەر شانیان. هەروەها سەبارەت بە پەنابەرانی سوریا، ئاسیاسێڵ هەڵوێستی هەبوو لەگەڵیان لە ڕووی پشتگیریکردن و یارمەتیدانیانەوە. لە پاڵ ئەو بڕە یارمەتیە گەورانەی کە ئاسیاسێڵ پێشکەشی ئاوارە و پەنابەرانی کردووە لە خۆراك و ئاو وکەلوپەلی چێشتلێنان و سووتەمەنی، ئاسیاسێڵ تەکنۆلۆژیای خستە خزمەتی ئاوارەکانەوە لە بواری فێرکردن لە ڕێی پڕۆژەیەکیەوە بە ناوی "پەیوەندی لە پێناو فێرکردن" کە ڕۆڵی زۆر دیاری هەبوو وە بووە مایەی ڕێز وستایش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لە چەندین كۆڕبەندی نێودەوڵەتیدا.