ئاسیاسێڵ ئاهەنگی یادی ساڵانەی دەگێڕێ
شوباتی 2010- بە بۆنەی نۆیەمین ساڵەی یادی دامەزراندنیەوە کە دەکەوێتە شەشەمینی شوباتی 2010 ، ئاسیاسێڵ- گەورەترین کۆمپانیای عێراقی ویەکەمین کۆمپانیا کە خزمەتگوزارییەکانی هەموو عێراق دەگرێتەوە- پەیمانی دەدا بە هەموو رۆڵەکانی ئەم وڵاتە کە پێگە شکۆمەندەکەی خۆی بپارێزێت کە لە بازاڕی گەیاندنی عێراقیدا هەیەتی لە سایەی ئەو متمانەیەوە کە بەدەستی هێناوە و بەردەوام دەبێت لەسەر ئەو رێڕەوەی کە لە ساڵانی رابردودا لەسەری رۆیشتوە بۆ بەدیهێنانی دەستکەوت و سەرکەوتنی زیاتر، و بەرزترین ئاستی خزمەتگوزاریی و بەرهەمی ناوازە لە بازاڕی مۆبایلدا.
سەرەتاکانی ئاسیاسێڵ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2001 کاتێک دامەزرێنەر و سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن فاروق مستەفا رەسوڵ وای بەباش زانی کە لە شاری سلێمانیدا دایبمەزرێنێ، تا ببێتە یەکەمین کۆمپانیای مۆبایل لە مێژووی عێراقدا، کە ئەوکات سەرەک کۆماری ئێستای عێراق بەڕێز جەلال تاڵەبانی هەستا بە کردنەوەی.
بەم جۆرە ئەو شانازیەکی نیشتمانی و چیرۆکێکی سەرکەوتنی بەخشیە ئابوری ووڵات، بە شێوەیەک کە ئاسیاسێڵ توانی لە نۆ ساڵی رابردودا تواناو لێهاتویی خۆی و سوربوون لەسەر سەرکەوتن بسەلمێنێ، تا ئەمڕۆ ببێتە یەکەمین و تاکە کۆمپانیای مۆبایل لە عێراقدا کە خزمەتگوزارییەکانی هەموو پارێزگاکانی عێراق بگرێتەوە، و یەکێک بێت لە گرنگترین کۆمپانیا نیشتمانیەکانی کە رۆڵەکانی ووڵاتەکەمان رۆژانە بەردەوام پشتی پێ ببەستن، و بوەتە یەکێک لە پێویستیە بنچینەییەکانی کە عێراقیەکان لە ژیانی رۆژانەیاندا پێویستیان پێیەتی.
بە بۆنەی تێپەڕبوونی نۆ ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆمپانیای ئاسیاسێڵدا، سەرۆکی جێبەجێکاری ئاسیاسێڵ دکتۆر دیارئەحمەد ووتی: دامەراندنی ئاسیاسێڵبەرەنگار بوونەوەیەکی گەورە بوو، کە هاوکات بوو لەگەڵ ئابڵوقەی ئابوری نێودەوڵەتی سەپێندراو بەسەر عێراقدا ، بەڵام بە هۆی سوربوونی کاک فاروق و پێداگرتنی لەسەر دامەزراندنی کۆمپانیایەک کەخزمەتی ئابوری وڵات بکات، وبە پشت بەستن بە ووزە و سووربوونی کادیرەکانی کۆمپانیا، توانیمان هەموو بەربەستەکانن تێپەڕێنین، روبەڕوی بارودۆخی ئاڵۆز و سەختی ئاسایش و ئابوری ببینەوە، هەنگاوی سەرکەوتو بنێین بەرەو پێشەوە. هەروەها لە درێژەی لێدوانەکەیدا دکتۆر دیار ووتی: ئێمە بەردەوامین لەسەر ئەوپەیمانانەی کە بە هاوڵاتیانمان داوە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی نوێ و ناوازە و بەرفراوان، کە لەگەڵ پێداویستیەکانی هاووڵاتیاندا بگونجێ کەرۆژانە روو لە پەرەسەندن وگۆڕانە لە بازاڕی ناوخۆدا، و ئەو متمانەیەی بە ئێمەیان هەیە هەر هانمان دەدات بۆ بەرپرسێتییەی لە ئەستۆماندایە بەرامبەر گەل و نیشتمانەکەمان، و پەیامێکە بە ئەوپەڕی دڵسۆزی بە جێی دەگەیەنین بۆ سودمەندبوون لە هەلی وەبەر هێنانە چاوەڕوانکراوەکان لە ووڵاتەکەماندا، و پێشخستنی بۆ بنیاتنانی عێراقێکی نوێ.
شایانی باسە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە ماوەی رابردودا توانی گەلێک دەستکەوتی گەورە بەدی بهێنێ لە هەمووی دیارتر تێپەڕاندنی ژمارەی بەشداربووانێتی لە حەوت ملیۆن و سێسەد هەزار، کە ئەمەش دڵنیامان دەکاتەوە لە متمانەی بەکاربەری عێراقی و خستنە بەردەستی هەموو پێویستیەکانی لە خزمەتگوزارییەکانی گەیاندندا بە کوالیتیەکی بەرز، هەروەها لە ساڵی رابردودا توانی 1490 وێستگەی ناردن و وەرگرتنی(BTS) بخاتە سەر تۆڕی گەیاندنی بە بنیاتنانی 950 تاوەری گەیاندنەوە، هەروەها فراوانکردن و بەهێزکردنی 450 سایتی تر.
(کۆتایی)
دەربارەی ئاسیاسێڵ
ئاسیاسێڵ یەکێکە لە یەکەمین کۆمپانیاکانی پەیوەندی کردنی موبایڵ لە عیراقدا لە ساڵی 1999 لە شاری سلێمانی لە باکوری عیراق ، لە لایەن بزنزمانی ناسرا و( فاروق مستەفا رەسوڵ)ە وە دامەزرێندرا ، ئەمڕۆش تاکە تۆڕی پەیوەندییە کە سەرانسەری عیراق دەگرێتەوە بە هەموو پارێزگاکانیەوە لە باکورەوە بۆ باشور بۆ بە یەک گەیاندنی ڕۆڵەکانی یەک نیشتمان هەروەها گەورەترین کۆمپانیای عێراقیی تایبەتە کە خزمەتی زیاتر لە حەوت ملیۆن بەشداربوو دەکات.
بەیاننامەی رۆژنامەوانی لە کۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە .بۆ زیاتر زانیاری پەیوەندیمان پێوە بکە:
بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە گشتییەکان – ئاسیاسێڵ
مۆبایل : 9647701105758+
ئیمەیل : swar.ahmad@asiacell.com