ماوەى چەند ڕۆژێکە کورتەنامەیەکى گوماناوى بەژمارەیەک لەبەشداربووەکانى کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ دەگات، کە تیایدا پێیان ڕادەگەیەنرێت خەڵاتیان بۆ دەرچووە و هانیان دەدات پەیوەندى بکەن بەژمارەیەکى دیاریکراوەوە.

ئەو کورتە نامانە لەڕێگەى چەند ماڵپەڕێکى ئینتەرنێتەوە لەدەرەوەى عێراقەوە دەنێرێت بەمەبەستى هەڵخەڵەتاندن و بردنى باڵانسى بەشداربووان، بۆیە کۆمپانیاىئاسیاسێڵ داوا لە بەشداربووەکانى دەکات کە ئەو کورتە نامانە پشتگوێ بخەن و بەهیچ جۆرێک پەیوەندى نەکەن بەو ژمارانەوە کە لەو کورتە نامەکاندا هەیە.

لەم بارەیەوە عەبدوڵا حەسەن بەڕێوەبەرى پەیوەندییە گشتییەکانى کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ رایگەیاند : وەک هەنگاوێکی بەپەلە، لەگەڵ گەیشتى ئەو کورتە نامانە بە بەشداربووەکانمان، کۆمپانیایى ئاسیاسێڵ یەک بە یەک سەرچاوەکانیان دەدۆزێتەوەو ڕایاندەگرێت، تائێستاش چەند سەرچاوەیەکى ئەو کورتە نامانەى داخستووە. 

هەروەها رایگەیاند کە کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ بەمنزیکانە سیستمێکی پێشکەوتووى (Anti Spam) دەخاتە کار کە بەشێوەیەکى تەواوەتى بنەبڕى ئەو کورتە نامە گوماناویانە دەکات کە بە بەشداربووانى کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ دەگات.

ئەم کێشەیە تەنها پەیوەندى بەکۆمپانیاى ئاسیاسێڵەوە نییە، بەڵکو ئەم کێشەیە لەتۆڕەکانى ترى مۆبایلى جیهانیشدا هەیە و چەندین کۆمپانیا و شوێن هەیە کە بەردەوام تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو بەکاردەهێنن بۆ ئەم کارە لە خشتە بردنى بەشداربووان لە چەندین وڵاتی جیهاندا.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.