بۆ یەکەمجار لە کوردستان و عێراق

ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارى پسولەى ئەلیکترۆنى (E-Bill) دابیندەکات

سلێمانى-کوردستان- 8ى شوباتى 2015- کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، کە پێشەنگە لە بوارى پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى مۆبایل لە کوردستان و عێراق، وەکو بەشێک لە سێرڤسی "کارەکانم"، خزمەتگوزارییەکى بێبەارمبەری بە هەموو بەشدرابوانی لە کەرتى بزنس راگەیاند، کە مەبەست لێی بەرزکردنەوەى ئاستى بەکارهێنانی خزمەتگوزاری پۆستپەیدە بە جۆرێک وای لێبکرێت کە سادە وئاسانتر بێت، ئەویش لە رێگەی خزمەتگوزارى پسوڵەى ئەلیکترۆنیەوە کە بە بەئینگلیزی بە (E-Bill) ناودەبرێت.

لەگەڵ خزمەتگوزاری پسوڵەى ئەلیکترۆنى، بەشداربوانى کەرتى کۆمپانیاکان دەتوانن بڕى ئەو پارانە ببینن کە لەسەریانە بیدەن لە هەر کاتێکدا و لە هەر شوێنێکەوە بیانەوێت، بۆ ئەوەى بتوانن راستەوخۆ و لە شاشەى خزمەتگوزارى (E-Bill)ەوە ئەو بڕە پارانەى لەسەریانە بیدەن بە بەکارهێنانى هەر کارتێکى پڕکردنەوەى ئاسیایێڵ بێت کە لە بازاڕدا بەردەستن، هەر لە 5 هەزار دینارییەوە تا 100 هەزار دینارى، یان بە بەکارهێنانى ڤاوچەرى ئەلیکترۆنی (e-voucher) بە بڕى 1 ملیۆن تا 5 ملیۆن دینار کە تەنها بۆ کۆمپانیاکان بەردەستە وتەرخانکراوە. هەروەها کۆمپانیاکان دەتوانن دوایەمین پسوڵەى پارەدانیشیان دەستبکەوێت، هەموو ئەمانە بەبێ ئەوەى پێویست بکات سەردانى بنکەکانى فرۆشتنى ئاسیاسێڵ بکەن، یان تەنانەت چاوەڕوانیش بکەن بۆ دەستکەوتنی ئەو پسوڵانە.

هەروەها کۆمپانیاکان دەتوانن لە رێگەی پێگەى ئەلیکترۆنى ئاسیاسێڵەوە خۆیان بۆ خزمەتگوزارییەکە تۆماربکەن، لەوێشەوە، بەشداربوان لە خزمەتگوزارى پسوڵەى ئەلیکترۆنی(E-Bill)، "ناوى بەکارهێنەر" و "وشەى نهێنى" تایبەت بە خۆیان دەستدەکەوێت کە دەنێردرێت بۆ مۆبایلى کەسى رێگەپێدراو بۆ ئەوەى لە رێیەوە بتوانن بەئاسانى وبەشێوەیەکی خێرا لە وێبسایتى ئاسیاسێڵەوە سەیرى بڕى پارەى خەرجکراویان بکەن. هەموو کۆمپانیایەک کارمەندێکى تەرخانکراوى دەبێت بۆ وەرگرتنى "وشەى نهێنى" لە مۆبایلەکەیەوە، بۆ ئەوەى بتوانێت بچێتە ناو سایتەکەى ئاسیاسێڵەوە و لەوێوە نرخى پارەى خەرجکراو بزانێت.

عامر سونناع، بەڕێوەبەرى جێبەجێکاری ئاسیاسێڵ وتى هەمیشە دەخوازین ئاسیاسێڵ باشترین بێت، وتازەترین وپێشکەوتوترین تەکنۆلۆژیاى بەردەست لە جیهانى سەردەم بخاتە بەردەستى بەشدرابوانى، ئەویش لە رێگەی راهێنان وشیاندنى کادرە تەکنیکییەکانی ئاسیاسێڵەوە لەسەر سیستمەکانى ئینفۆرماتیک (المعلوماتیە) وپێشکەشکردنى خزمەتگوزارى پێشکەوتو، هەروەها لە رێگەی هاوکاری بازرگانى لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییە تایبەتمەندەکان بە مەبەستى دەستەبەرکردنى ئەو جۆرە خزمەتگوزارییانە بۆ بەشداربوە بەڕێزەکانمان.

سەبارەت بە کۆمپانیا بەشدارەکان لە خزمەتگوزارى پۆستپەیدى پڕووردەکاری (الخدمات التفصیلیە)، دەتوانن راستەوخۆ لەرێی خزمەتگوزارى پسوڵەى ئەلیکترۆنى (E-Bill)یەوە پسوڵەى پڕوورەدەکارى تایبەت خۆیان ببینن.

سونناع ئەوەشى وت کە، "لەگەڵ زۆربونى ژمارەى بەشدرابوانمان، هیواخوازین بتوانین هەر چی نوێ هەیە لە جیهانى پەیوەندییەکان بخەینە بەردەسەتیان، و هەموو هەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ بۆ تێرکردنى پێویستیەکانى بەشداربوانمان."

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.