ئایار 2009 – لە دیدارێکى تەلەفزیۆنیدا کە هەفتەى رابردوو لە کەناڵى ئاسمانى (الحرە) لە چوارچێوەى بەرنامەى (بالعراقى) پەخش کرا ،(د. هیام الیاسرى) ڕاوێژکارى وەزارەتى گەیاندن ڕایگەیاند، وەزارەتەکەى پێش دوو ساڵ لەمەوبەر لە داڕشتنى پرۆژە یاساى گەیاندن ڕاوێژى بە کەرتى تایبەت کردووە، هاوکات کۆمپانیاى ئاسیاسێڵئەو لێدوانانەى ناوبراو رەت دەکاتەوە، ئاشکرایکرد کە لە داڕشتنى هیچ یاسایەکدا ڕاوێژیان پێنەکراوە و ئەو یاسایەى ئێستاش هیچ تێبینیەکى تێدانیە دەربارەی کۆمپانیاکانى مۆبایل لە عێراقدا. (دکتۆرە یاسرى)ووتى" کەرتى تایبەت بۆ پرۆژە یاساکە بۆچوونى خۆى وتوە، و باسى لە دیمانەیەک کردوە کە لەگەڵ بەڕێوەبەرى تەکنیکى یەکێک لە کۆمپانیاکانی ئەوکات ئەنجامدراوە.
لە دیمانەیەکى دیکەدا کە سەرەتاى ئەم هەفتەیە لە کەناڵى سۆمەریەء لە چوارچێوەى وەڵامدانەوەى سکاڵاى هاوڵاتیان سەبارەت بە بەرزکردنەوەى نرخى فاتورەى مانگانە لە لایەن کۆمپانیاى گەیاندن و پۆستەى حکومى (نۆرمالڕ) ڕاوێژکارى وەزارەتى گەیاندن ووتى" بەرزکردنەوەى نرخى پەیوەندیکردن لە نۆرماڵەوە بۆ مۆبایل لە لایەن کۆمپانیاکانى مۆبایلەوە بووە، ئەمەش بووە هۆى مایەى ڕەخنەگرتنى کۆمپانیاکانى مۆبایل و تا کاتی نوسینى ئەم بەیاننامەیەش کۆمپانیاکانى مۆبایل هیچ پارەیەکیان لە کۆمپانیاى پۆستە و گەیاندنى حکومى وەرنەگرتووە و هیچ گرێبەستێکیش بۆ دیاریکردنى نرخ واژۆ نەکراوە. کۆمپانیاکانى مۆبایل چەندین جار ڕایانگەیاندووە کە کردنەوەى هیڵى پەیوەندى لە نۆرماڵەوە بۆ مۆبایل، تەنها بۆ بەرژەوەندى گشتیە وەک ئەرکێکى نیشتیمانی بەرامبەر هاوڵاتیانى عێراق کە سەرەراِى خەرجیە زۆرەکانى، هیچ پارەیەکیش بۆ ئەو مەبەستە لە کۆمپانیاى پۆستە و گەیاندن وەرنەگیراوە.
ئاسیاسێل بە سەرسوڕمانەوە دەڕوانێتە ئەم قسانە کە لە لایەن بەرپرسێکى باڵاى حکومیەوە کراوە و دەپرسێت ئامانج لە دەربڕین و بڵاوکردنەوەى ئەو جۆرە ڕاگەیاندنە هەڵخەڵەتێنەرانەیە بۆ شەقامى عێراقی، بە مەبەستى شاردنەوەى هۆکارى سەرەکی بۆ خراپ بوونى خزمەتگوزاریەکانى مۆبایل نیە بەڵکو بریتیە لە ئامێرەکانى وەستێنەرى سیگناڵ یان تەشویش، کە بە ڕێژەیەکى زۆر لە هەندێ لە دەزگا حکومییەکان و تایبەتیەکاندا بوونى هەیە. بۆیە کۆمپانیا داواى هەڵوێستە کردن دەکات لەسەر هۆکارى کێشەکەو چارەسەرکردنى لە چوارچێوەیەکى بابەتیدا ، نەک لەسەر بنەماى بڵاو کردنەوەى تۆمەت بە هەموو لایەکدا، بە شێوەیەک کە هاوڵاتیانى عێراق بونەتە بارمتەى ئەو لێدوانە بێسوودانە.
لە لایەکى دیکەوە و لە ئەڵقەیەکى بەرنامەى (بالعراقى)کە لە کەناڵى (الحرە) پێشکەشى کرا و میواندارى هەردوو بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ و کۆمپانیاى زێن)ى کردبوو ڕاگەیەندرا کە کێشەى ئامێرەکانى وەستێنەرى سیگناڵ ( (Jammersلە چەند مانگى ڕابردوو بە ڕێژەیەکى بەرچاو زیادى کردووە لە کاتێکدا ئەو جۆرە ئامێرانە لە زۆربەى ووڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و جیهان قەدەغەکراوە، لەبەر ئەوەى کاریگەرى زۆرى هەیە لەسەر گەیاندنی دەنگی هاووڵاتیان بە یەکتر لە هەموو ووڵاتەکاندا و زۆرجار لەبەر خراپ بەکارهێنان، یان لەبەر نەبوونى یاساى تایبەت بەم ئامێرانە و کۆنترۆڵ نەکردنیان لە لایەن وەزارەتى گەیاندنەوە، کۆمپانیاىئاسیاسێڵ ئامادەیى خۆى نیشاندا بۆ هاوکارى کردنى وەزارەتى گەیاندن لە پێناو چارەسەرکردنى ئەو کێشەیە، لەبرى ئەوەى پەنا بباتە بەر کەسانى وەک ( دکتۆرە هیام ئەلیاسرى) بۆ بڵاوکردنەوەى لێدوانى بێ بنەما بەهەموو لایەکدا، وەک ئەوەى کرۆکى کێشەکە بخرێتە ئەستۆى کۆمپانیاکان، نەک کارکردنى هاوبەش لە پێناو خزمەتکردنى عێراقى نوێ.
هاوکات دکتۆر (دیار ئەحمەد) سەرۆکى جێبەجێکارى کۆمپانیاى (ئاسیاسێڵ) رایگەیاند" تاکە رێگەى پێشخستنى کەرتى گەیاندن بریتیە لە هەماهەنگى نێوان کەرتى گشتى و تایبەت لە ڕێگەى سازکردنى کۆنفرانسێکى فراوان بۆ کەرتى گەیاندنى عێراق و هەموو لایەنەکانى کەرتى گەیاندن لەخۆ بگرێت ونوێنەرانى پەرلەمانى عێراق و وەزارەتیش بەشدارى تیایدا بکەن و لە ڕێگەى دیالۆگێکى بابەتیانەء بونیادنەرانەوە گفتوگۆ لەسەر بارودۆخى ئێستا و هەموو کێشەکان بکرێت.لە هەمووشیان گرنگتر ڕێگرتن لە کۆمپانیاکان لە وەبەرهێنان لە ژێرخانى ئابورى ء بەتایبەت ڕاکێشانى کیبڵى فایبەرگلاس (فایبەر ئۆپتیک) کە هاوڵاَتى عێراقى بێبەش دەکات لە پەیوەندییەکى ڕوون و بێ پچڕان دواى لابردن و نەمانى هۆکارەکانی تەشویش لەسەر تۆڕ. هەروەها دکتۆر ئەحمەد داواى کرد کە کۆنفرانسەکە لەسەر خاکى عێراق ببەسترێت نەک لە دەرەوەى ووڵات، وەک لە پێشتر ئەنجامدراوە.
ئەم جۆرە لێدوانانە لە کاتێکدایە، کە حکومەتى عێراق هەموو هەوڵێکى خستۆتە گەڕ بۆ راکێشانى وەبەرهێنانى بیانى بۆ ناو عێراق بە مەبەستى بەرزکردنەوەى داهاتى نیشتیمانى، ئەوەى کە ڕووبەرووى کۆمپانیا تایبەتیە عێراقیەکان دەبێتەوە نامەیەکى ڕوون و ئاشکرا دەدات بە وەبەرهێنە بیانیەکان لەسەر واقیعى کەرتى تایبەت لە عێراق و ئاستى هاوکارى لایەنە حکومیەکان بۆ گەرەنتى کردنى پێشبرکێى ڕەوا لە ووڵاتێک کە هێشتا گیرۆدەى مامەڵەى خراپى حکومەتە.
-کۆتایى-
سەبارەت بە ئاسیاسێڵ
ئاسیاسێڵ بە یەکەم کۆمپانیاى مۆبایل لە عێراقدادەنرێتء لە ساڵى 1999 لە شارى سلێمانى للەسەر دەستى بزنزمانی ناسراوی کورد (فاروق مستەفا رەسوڵ)ەوە دامەزراوە و ئەمرۆ تاکە تۆڕى مۆبایلە کە هەموو پارێزگاکانى عێراق دادەپۆشێت بۆ پەیوەندى هاوڵاتیان بە یەکترەوە.
هەواڵێکى ڕاگەیاندن کە لە کۆمپانیاى (ئاسیاسێڵ)ەوە دەرچووە – بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بکەن بە:
فەرمانگەى پەیوەندییە گشتییەکان – ئاسیا سێڵ
تەلفون : 9647701105804+
فاکس : 9647701195075+
ئیمەیەیل ئەدرەس: swar.ahmad@asiacell.com