ئاسیاسێڵ هەستا بە سپۆنسەرکردنی دیداری PhotoIN 2019
فۆتۆ ئین - یەکەمین وگەورەترین دیداری وێنەگرانی فۆتۆگراف و ڤیدیۆ ودیزاینەران لە عێراق
بەغدا – عێراق: ئەمڕۆ کۆمپانیای ئاسیاسێڵ هەستا بە سپۆنسەرکردنی پلاتینیی ڤێرژنی سێهەمی دیداری PhotoIN 2019 کە یەکەمین و گەورەترین دیداری لەو جۆرەیە لە عێراقدا سازبکرێت. دیدارەکە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 2019/4/26 لە بەغدای پایتەخت بەڕێوچوو. سپۆنسەرکردنی چالاکییەکانی دیدارەکە لە چوارچێوەی ستراتیژ و تێڕوانینی ئاسیاسێڵدایە بۆ بەشداریکردنی چالاکانەی لە کۆمەڵگەدا لە ڕێگەی پشتگیریکردنی لەو چالاکییانەی تایبەتن بە لاوان. هەروەها جەختکردنەوەی بەڕێوەبەرێتی کۆمپانیایە لە پاڵپشتیکردنی پرۆژە وچالاکی کواڵیتی بەرز بەوپێیەی کە هاوبەشێکی سەرەکییە لە سەرجەم چالاکییە تەکنۆلۆجییەکان وچالاکییەکانی تایبەت بە گەشەپێدان.
لە ئامێزگرتنی ئەم دیدارە لەلایەن ئاسیاسێڵەوە، بەو سیفەتەی کە کۆنترین و گەورەترین دیدارە لەسەر ئاستی عێراق وزۆربەی خەڵکانی پسپۆڕی بواری وێنەگرتنی فۆتۆگرافیی وڤیدیۆ ودیزاینی لە عێرقدا لەخۆگرتووە، بەشداریدەکات لە پشتیوانیکردن لە بەرنامەگەلی گرنگی تەکنۆلۆجیی وگەشەپێدان کە لە ڕێیانەوە ئاسیاسێڵ هەڵدەسێت بە تازەکردنەوە وهاندانی تواناکانی گەنجان بەرەو بەدەستهێنانی دەستکەوتگەلێك کە پێشتر بە مەحاڵیان ئەزانی. دیدارەکە، کە دوو ڕۆژی خایاند، چەندین تەوەری لەخۆگرتبوو سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی کەرتی تەکنۆلۆجیای وێنەگرتن و دیزاین، وە بووە مینبەرێك بۆ کەسانێك لەسەر ئاستی ناوخۆ وجیهان کە ووتەیان پێشکەشکرد لەسەر دوایین کارەکانیان لەبواری وێنەگرتن ودیزاین. هەروەها دیدارەکە کردنەوەی خولی ڕاهێنانی پرۆفێشناڵی مسۆگەرکرد بۆ زیاتر لە 1000 کەس لە ڕێی کردنەوەی 24 ۆرکشۆپەوە.
ئەم سپۆنسەرکردنە هاوشانە لەگەڵ ڕۆڵی ئاسیاسێڵ بەرامبەر کۆمەڵگە وگرنگیی بەشداریی چالاکانە لەو چالاکییانەی کە ئیش لەسەر بەتواناکردنی توێژەکانی کۆمەڵگە دەکەن، بە تایبەتی توێژی گەنجان. دیداری PhotoIN 2019 بە فراوانترین گردبوونەوە ئەژماردەکرێت بۆ وێنەگرانی فۆتۆگراف وڤیدیۆ لە عێراق.
مبارەیەوە، عەبدوڵا حەسەن، وتەبێژی فەرمی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ وتی: "بەوپێیەی خۆمان بە پێشەنگ دەزانین لە عێراقدا لە ڕووی پشتیوانیکردنی لاوان وپشتگیریکردنی دەستپێشخەرییەکانی تایبەت بە گەنجان کە ئامانجیان بەرەوپێشبردنی {بوارە جیاجیاکانە}، بڕیارماندا دیداری PhotoIN 2019 سپۆنسەربکەین لەبەر ئەو ڕۆڵە گەورەیەی دەیگێڕێت لە پەرەپێدانی بواری وێنەگرتن و دیزاین بۆ گەنجانی عێراق".
هەروەها مەحمود جازع، کە یەکێك بوو دامەزرێنەر وبەشداربوانی دیداری PhotoIN 2019 وتی: "زۆر خۆشحاڵ بووین بە سپۆنسەکردنی ئاسیاسێڵ بۆ ڤێرژنی ئەمساڵی دیدارەکە وئاسیاسێڵ بە هاوبەشێکی ستراتیژیی دەزانین لە پشتگیریکردنی وێنەگرانی فۆتۆگراف و ڤیدیۆ ودیزاینەرانی عێراق".