نیسان 2011- کۆمپانیای ئاسیاسێڵ - گەورەترین کۆمپانیای عێراقی ویەکەمین کۆمپانیا کە خزمەتگوزارییەکانی هەموو عێراق دەگرێتەوە رایگەیاند کە 50،000 دۆلاری بەخشیووەتە زانکۆی گەرمیان، کە لەم ماوەیەدا لە هەرێمی کوردستان کرایەوە، بە ئامانجی بەشداریکردن لەکڕینی پێویستیەکان وداواکاریەکانی زانکۆ.

ئەم دەستپێشخەریە دوپاتکردنەوەی بایەخدانی ئاسیاسێڵە بە کەرتی پەروەردەو فێرکردن لە وڵاتدا، و بەتایبەتی زانکۆکانی عێراق، لەو باوەڕەوە کە پشتگیری و سپۆنسەرکردنی ئەم دامەزراوە پەروەردەییانە کە چەندین پۆلی دەرچوانی کوڕو کچانی گەنج دەگرێتە ئامێز، ئەرکی سەرشانی هەموو دامەزراوە نیشتمانیەکانە کە هەست بەو بەرپرسیاریە کۆمەڵایەتیە بکەن کە لە ئەستۆیاندایە.

دەربارەی ئەم هەنگاوە فاروق مستەفا رەسول ـ سەرۆکى ئەنجومەنى بەڕێوەبردنى ئاسیاسێڵ وتی "زانکۆکانی وڵات رۆڵی کاریگەریان هەیە لە پڕچەک کردنی گەنجانی وڵاتمان بە زانست و مەعریفە، و گەشەپێدانی تواناو بەهرەکانیان ، تا ئامادەیان بکات بۆ چونە ناو بازاڕی کارەوەو بەشداریکردنێکی پۆزەتیڤانە و کاریگەرانەیان هەبێت لە بنیاتنانی پاشەرۆژی وڵاتمان، هەر لەم بیرۆکەیەوە بایەخمان داوە بە پشتگیری کردنی کەرتی پەروەردەو فێرکردن". هەروەها وتی"زانکۆی گەرمیان بە زانکۆ باشەکان دادەنرێت کەخوێندکارێکی زۆر لەسەرەتای ئەمساڵەوە روویان تێکرد، هەر بۆیە بە باشمان زانی کەبەشداریمان هەبێت لەدابینکردنی بەشێک لەپێویستیەکانی زانکۆ، و رەنگدانەوەی بایەخدانمانە بە پشتگیریکردنی زانکۆکانی وڵاتمان، و بەشداریکردن لەکاروانی گەشەپێدانی نیشتمانەکەمان".

هەروەها پرۆفیسۆر فاروق عەبدوڵا کەریم ـ سەرۆکى زانکۆى گەرمیان سوپاس وپێزانینی گەرمی پێشکەشی دەسپێشخەریەکەی ئاسیاسێڵ کرد، و ئاماژەی کرد بە چالاکیە کۆمەڵایەتیە جۆراوجۆرەکانی کە هەمیشە لە هەوڵدانایە بۆ پشتگیریکردنی کۆمەڵگاکەمان لە هەموو بوارەکاندا، و دوپاتیکردەوە کە ئەم بەخششەی ئاسیاسێڵکاریگەری خۆی دەبێت لە خزمەتکردنی زانکۆکەماندا.

شایانی باسە زانکۆی گەرمیان لە پانزەی مانگی شوباتی 2011 کرایەوە، و ئێستا چوار کۆلێژی تێدایە کە پێکهاتوە لە بیست ویەک بەش، و ژمارەی خوێندکارەکانی پێنج هەزارو حەوت سەد خوێندکارە لە خوێندکارانی ساڵی یەکەم.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.